هۆکار و نیشانەکانی گەورەبوونی دڵ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-02-20:33:00 - کۆدی بابەت: 10119
هۆکار و نیشانەکانی گەورەبوونی دڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکار و نیشانەکانی گەورەبوونی دڵ (بە عەرەبی: أسباب وأعراض تضخم القلب، بە ئینگلیزی: Causes and symptoms of an enlarged heartدڵ بۆ ئەوەی چالاکی ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات دەبێت قەبارەیەکی گونجاوی ھەبێت، بەڵام بەهۆی بەرزی پەستانی خوێن و هۆکاری زگماکییەوە قەبارەی دڵ دەگۆڕێت.

هۆکارەکان

  1. بەرزی پەستانی خوێنی جەستە.
  2. بەرزی پەستانی خوێنی سییەکان.
  3. ھۆکاری زگماکی.
  4. توانای ھەڵگرتنی خوێنی کەمتر دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات بڕێکی کەمتر لە خوێن پاڵ بنێت و سستبوونی دڵ دروست دەبێت.

نیشانەکان

  1. ھەناسە توندی لە کاتی جووڵەکردن یان لە کاتی پاڵکەوتن یان لە کاتی پشوودان .
  2. ئاوسانی قاچەکان، کە ڕەنگە سک و زێ بگرێتەوە .
  3. سستبوونی گورچیلە.
  4. تێکچوونی چالاکی جگەر و زەردوویی.
  5. وەستانی دڵ و مردنی لە ناکاو.

چارەسەر

تاکوو قۆناغە کۆتاییەکانی بە دەرمان کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام لە دوای ئەوە تەنیا چاندنەوەی دڵ تاکە چارەسەر دەبێت.


سەرچاوەکان



543 بینین