ڕەنج سەنگاوی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-03-22:23:00 - کۆدی بابەت: 10142
ڕەنج سەنگاوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕەنج سەنگاوی (بە عەرەبی: رنج سنکاوي، بە ئینگلیزی: Ranj Sangawi)، ناوی تەواوی ڕەنج ڕەزا سەعیدە و بە ڕەنج سەنگاوی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سەنگاو لەدایکبووە. پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی و شاعیرێکی باشووری کوردستانە. خاوەنی دوو دیوانی شیعرییە و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا کاردەکات، لە تۆڕی میدیایی ڕووداو بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج) پێشکەش دەکات.

ڕەنج سەنگاوی

لەدایکبوون

١٩٧٧، سەنگاو

نیشتەجێ

سلێمانی، هەرێمی کوردستان

نەتەوە

کورد

پەروەردە

دەرچووی ڕاگەیاندن

پیشە

پێشکەشکار، پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، شاعیر

خێزان

بەڵێن سەنگاوی (برا)

ژیانی تایبەت

لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سەنگاو لە خێزانێکی ھەژار لەدایکبووە. بە یارمەتی و کۆمەک و داخوازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕەنج سەنگاوی مافی خوێندنی پێدەدرێت بۆ زانکۆ و پاش چەند ساڵێک زانکۆ تەواو دەکات. دەرچووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی سلێمانی.

پیشە

لە ساڵی ١٩٩٨ـەوە ڕەنج سەنگاوی وەک ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر لە ھەردوو کەناڵی کوردسات و تەلەڤزیۆنی خاک چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتنی ڕەخنەگرانەی پێشکەش کردووە. ماوەیەک وەک جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی کوردسات کاری کردووە، دواتر بەھۆی چەند کێشەیەکی تایبەتییەوە کەناڵی کوردساتی بەجێهێشت و ڕووی کردە کەناڵی ئێن ئاڕتی وەکوو پێشکەشکار لەوێ دەستبەکار بوو، دواتر چووە تۆڕی میدیایی ڕووداو و پێشکەشکاری بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج)ــە.


سەرچاوەکان



627 بینین