چۆن نەوت دۆزرایەوە؟

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-09-10-23:58:00 - کۆدی بابەت: 10205
چۆن نەوت دۆزرایەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە ئەمڕۆدا پیشەسازی گاز و نەوت نێودەوڵەتییە و بەهاکەی ملیۆنان دۆلارە، هەزاران ساڵ پێش چەرخی نوێ نەوت لە ماڵەکاندا بۆ ڕووناککردنەوە و مەبەستی تر بەکارهێنراوە، هەروەها مێژووی یەکەمین هەڵکۆڵینی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٣٤٧ـی زانیینی کە لە چین بووە.

دۆزینەوەی نەوت

دۆزینەوەی نەوت (بە ئینگلیزی: Oil discovering، بە عەرەبی: استکشاف النفط)، مێژووی پیشەسازی نەوت و گازی سروشتی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٤٧ بووە، کە لەلایەن کیمیازانێکی سکۆتلەندییەوە سەریهەڵداوە، کیمیازانەکە ناوی جەیمس یەنگ بووە (بە ئینگلیزی: James Young)، ئەم کیمیازانە ڕۆشتنی سروشتی نەوتی لە گوندێکی ئینگلتەرا بینی کە لە کانێکی خەڵوزەوە دەردەچوو، دواتر دڵۆپاندنی بەسەر نموونەی نەوتەکەدا کرد بۆ هەردوو جۆری نەوتی سووک و نەوتی قورس، نەوتە سوکەکە بۆ داگیرساندنی چرا و ڕووناککردنەوە بەکاردەهات جۆرە قورسەکەشی بەکارهێنا وەک ڕۆنی چەورکردن.

دوای ئەوەی کە ئەو دڵۆپاندنانە سەرکەوتووبوون یەنگی کیمیازان دڵۆپاندنی زیاتری بەسەر خەڵوزدا هێنا و چەندین ماددەی شلی نوێی دروستکرد، لەناویشیاندا شێوەیەکی سەرەتایی بۆ نەوتی ئێستای هاوچەرخ بەدەستهات، دواتر لەساڵی ١٨٥٠ بوو بە هاوبەشی جیۆلۆجیزانێک کە ناوی ئیدوارد ویلیام بینی بوو (بە ئینگلیزی: Edward William Binney)، پێکەوە یەکەمین وێستگەی نەوتیان بەمەبەستی پیشەسازی دروستکرد، ئەمەش بوو بەیەکەمین بازرگانی ڕاستی لە بواری نەوتدا، کە لە وێستگەکەدا نەوت و مۆمی پارافینیان لە خەڵوزەوە دەردەهێنا.

هەروەها لە هەمان ئەو کاتانەدا جیۆلۆجیزانی کەنەدی ئەبراهام پینۆ گاسنەر (بە ئینگلیزی: Abraham Pineo Gesner)، لە ساڵی ١٨٤٦ بە کردەی جیاکردنەوە شلەی تایبەتی دروستکرد، بە بەکارهێنانی خەڵوز و بەردی زەیتی و قیر، ماددە شلەکانی ئەبراهام زیاتر خاوێنبوون و نرخیشیان کەمتربووە بە بەراورد بە نەوتەکانی تر، دواتر ئەم ماددە شلەی ناونا کیرۆسین و لەساڵی ١٨٥٠ کۆمپانیایەکی بەناوی کیرۆسینەوە دروستکرد، دواتریش بۆ ڕووناککردنەوەی گڵۆپی سەر شەقامەکان بەکارهێنراو و پاشان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوودی لێ وەردەگیرا.

پیشەسازی نەوتی سەردەم

لە پاش دۆزینەوە سەرەتاییەکانەوە لە ئێستادا بە بەکارهێنانی خەڵوز پیشەسازی نەوتی سەردەم ئەنجام دەدرێت، لە ساڵی ١٨٥٧ یەکەمین بیری نەوت لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە هەڵکۆڵرا، کە هەتاکوو قوڵی ٨٥.٣ مەتر بڕەکەیان قووڵکرد، دواتریش لە ساڵی ١٨٥٩ یەکەمین بیری سەردەمیانەیان بۆ هەڵکۆڵی، هەروەها لە کۆتایی سەدەکانی هەژدە و نۆزدە کۆمپانیای گەورەی نەوت بنیاتنرا کە هەتاکوو ئێستاش بۆ دروستکردنی نەوت و گاز بەکاردێن.


سەرچاوەکان



593 بینین