هۆکاری مردنی گەنجان لەکاتی وەرزشکردن و خەودا چییە؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-12-21:09:00 - کۆدی بابەت: 10231
هۆکاری مردنی گەنجان لەکاتی وەرزشکردن و خەودا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکاری مردنی گەنجان لەکاتی وەرزشکردن و خەودا چییە؟ (بە عەرەبی: ما الذي يسبب موت الشباب أثناء ممارسة الرياضة والنوم؟، بە ئینگلیزی: ?What causes young people to die while exercising and sleeping)، زۆرجار هەواڵی مردنی گەنجان و بەتایبەتیش وەرزشکاران بە جەڵتەی دڵ دەبیستین. زۆر کەس بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت ئەوە بۆ ئێستا گەنج و وەرزشکاریش جەڵتە لێی دەدات؟، بەڵام ئەوەی لێی داون و بووەتە هۆی مەرگیان جەڵتە نییە.

هۆکارەکان

جەڵتەی دڵ نەخۆشییەکە بەهۆی گیرانی خوێنبەرە تاجییەکانی دڵەوە کە خوێن دەگەیەننە شانەکانی دڵ ڕوودەدات و بەو هۆیەشەوە ئەو بەشەی دڵ لەناو دەچێت، بەپێی توندییەکەشی دەگۆڕێت و بۆی هەیە سەربکێشێت بۆ سستیی دڵ و تەنانەت مردنی نەخۆشەکەش. ٩٥%ـی جەڵتە بەهۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکانەوە ڕوودەدات، کە ئەمەش هۆکاری زۆرە و سەرەکیترین تەمەنە، بۆیە بە دەگمەن نەبێت لە تەمەنی خوار ٣٥ ساڵی ڕوونادات. 

لەپڕ مردنی گەنجان لە کاتی وەرزشدا بەهۆی هەندێک حاڵەتەوەیە کە باوترین (HCM)ـە، ئەو کەسانە کێشەیان لە ماسولکەی دڵیان هەیە، بەو هۆیەوە هەوکردن لەو ماسولکانەیان ڕوودەدات، زۆر جار لە حاڵەتی ئاساییدا کێشەیەکی وایان نییە، بەڵام لە کاتی جووڵەی قورسدا هێزی کارەباییی دڵیان تێکدەچێت، ئەگەر لە ماوەی چەند خولەکێکی کەمدا چارەسەر نەکرێن، گیان لەدەستدەدەن.

ئەو گەنجانەش کە لە کاتی خەودا گیان لەدەستدەدەن، دیسان بەهۆی جەڵتەوە نییە، بەڵکوو بەهۆی چەند حاڵەتێکەوەیە، کە گرنگترینیان کۆنیشانەی بروگادایە. لە هەزار کەسدا نزیکەی کەسێک ئەم کۆنیشانەیەی هەیە، پەیوەندیی زۆریشیان بە هۆکاری بۆماوەییەوە هەیە، بۆیە زۆر گرنگە ئەوانەی بەو جۆرە دەمرن توێکارییان بۆ بکرێت، هەروەها کەسە نزیکەکانیشیان بۆ پشکنین سەردانی پزیشکی پسپۆڕییەکانی دڵ و هەناوی بکەن، چونکە ئەگەری ئەوەی کە خوشک و براکانی هەمان نەخۆشییان هەبێت یان بۆ منداڵەکانی بگوازرێتەوە، نزیکەی ٥٠%ـیە. ئەو کات دەکرێت لە ڕێی دەرمان و ئامێرەوە ڕێگا لە دووبارەبوونەوەی بگیرێت.


سەرچاوەکان



233 بینین