نوخشە ناسح

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-16-21:47:00 - کۆدی بابەت: 10276
نوخشە ناسح

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نوخشە ناسح (بە ئینگلیزی: Nuxsha Nasih)، ناوی تەواوی نوخشە ناسح ئەحمەدە و لە ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە. پارێزەر و سیاسەتوانی کورد و قایمقامی هەڵەبجەی شەهیدە. دەرچووی بەشی یاسایە و لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٥ لە پۆستی بەڕێوبەری ناحیەی بیارەدا بووە. دواتر لە ٢٧ـی ئازاری ٢٠١٦ بووەتە قایمقامی هەڵەبجە. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانە. لە دوای عادیلە خانم، دووەم ئافرەتە لە مێژووی هەڵەبجەدا پۆستێکی باڵا وەربگرێت.

زانیاری گشتی

نوخشە ناسح
لەدایکبوون ١٩٧٨
ناو نوخشە ناسح ئەحمەد
نەتەوە کورد
پیشە پارێزەر، سیاسەتوان، قایمقام
ناسراوە بە قایمقامی هەڵەبجە
لایەنی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان


سەرچاوەکان



373 بینین