سەینت ئاساف

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-09-24-22:21:00 - کۆدی بابەت: 10360
سەینت ئاساف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەینت ئاساف (بە ئینگلیزی: St Asaph، بە عەرەبی: سانت أساف)، شارێک و کۆمەڵگەیەکی سەر ڕووباری عەلوی (Elwy)ـیە لە دێنبیگشایەر لە وێڵز. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١دا ژمارەی دانیشتووانەکەی ٣٫٣٥٥ کەس بوو، بەمەش بووەتە دووەم بچووکترین شار لە بەریتانیا لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و ناوچەی دەوروبەری شارەکەوە. شاری سەینت ئاساف بە گوند و دیمەنەکانی دۆڵی کلوید دەورە دراوە، هەروەها لە ژمارەیەک شارۆچکەی کەناری قەرەباڵغەوە نزیکە.

لەڕووی دیمۆگرافییەوە

دانیشتووان

ژمارەی دانیشتووانی سەینت ئاساف لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١دا ژمارەی دانیشتووانەکەی ٣٫٣٥٥ کەس بوو و لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا گەشتە ٣٫٤٧٠ کەس. هەروەها ڕووبەری شارەکە ١٫٣٠٠ کیلۆمەتر دووجایە و چڕی دانیشتووانەکەی ٢٫٦٦٩ کەسە لە هەر کیلۆمەتر دووجایەکدا. ژمارەی مێیەکان لەم شارە وێڵزییەدا کەمێک لە نێرەکان زیاترن، مێیەکان ١٫٧٨٨ و نێرەکان ١٫٦٨٢ کەسن. گەورەترین گرووپی تەمەن لەم شارەکە دانیشتووی تەمەن ١٨ بۆ ٦٤ ساڵییە و بە ژمارە ١٫٩٥٣ کەسن.

هەروەها بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕەگەز و پێکهاتە نەتەوەییەکانی شارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

سپی پێست

٣٫٢٩٤ کەس

ئاسیایی

٣١ کەس

ڕەش پێست

٤ کەس

ڕەگەزی تێکەڵ

٢٣ کەس

نەتەوەکانی تر

٣ کەس

شوێنی لەدایکبوون

بەپێی هەمان سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ شوێنی لەدایکبوونی دانیشتووانی شارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

شانشینی یەکگرتوو

٣٫٢٥٣ کەس

کۆماری ئێرلەندا

١٣ کەس

یەکێتی ئەورووپا

٣٠ کەس

وڵاتەکانی تر

٥٩ کەس

ئایین

مەسیحی

٢٫٢٦١ کەس

مسوڵمان

١٠ کەس

هیندوو

١٤ کەس

جوولەکە

٣ کەس

بوودی

٥ کەس

ئایینەکانی تر

٧ کەس

بێ ئایینەکان

٨١٠ کەس

كەشوهەوا

بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی کەشوهەوای کوپن و گیگەر، کەشوهەوای شاری سەینت ئاساف ئۆقیانوسییە، بەگشتی کەشی شارەکە گەرم و مامناوەندە. هەروەها بەدرێژایی ساڵ بارانێکی بەرچاوی لێ دەبارێت، تەنانەت لە وشکترین مانگی ساڵیشدا باران دەبارێت. تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە ٩٫٩ پلەی سەدییە، ساڵانە نزیکەی ٩٣٥ مللیمەتر باران دەبارێت و بەگشتی نزیکەی ١٫٩٤٦٫٢٤ کاتژمێر تیشکی خۆر بەسەر شارەکەوە دەدرەوشێتەوە.

شاری سەینت ئاساف لە نیوەگۆی باکوورە و هاوینی ئەم شارە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات و لە مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت. مانگەکانی وەرزی هاوین بریتین لە: حوزەیران، تەممووز، ئاب و ئەیلوول. هەروەها ڕێژەی شێ لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرزترینە ٨٤٫٥٧٪ـە، لە کاتێکدا ڕێژەی شێ لە مانگی ئایاردا نزمترینە ٧٦٫٣٤٪ـە.

مانگی تشرینی دووەم باراناویترین مانگی ساڵە و ڕێژەی دابارین بەرزترینە، ١٥٫٤٠ ڕۆژ باران دەبارێت، لە کاتێکدا مانگی ئەیلوول وشکترین مانگی ساڵە و ١٢٫٧٧ ڕۆژ باران دەبارێت. هەروەها، مانگی تەممووز گەرمترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی ١٥٫٧ پلەی سەدییە، مانگی شوبات ساردترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی شارەکە ٤٫٩ پلەی سەدییە.

هەندێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشە گەشتیارییەکانی شارەکە

١. کاتێدراڵی سەینت ئاساف

٢. کۆتەڵای وەرگێڕانی بایبڵ

٣. کڵێسای کاسۆلیکی ڕۆمان سەینت وينفريد

٤. دوورگەکانی هیڵبری

٥. کەناری لانددنۆو

٦. باخچەکانی برینبێلا


سەرچاوەکان



255 بینین