مایکرۆسۆفت ئاژوور

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-01-10:55:00 - کۆدی بابەت: 10506
مایکرۆسۆفت ئاژوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مایکرۆسۆفت ئاژوور (بە ئینگلیزی: Microsoft Azure، بە عەرەبی: مايكروسوفت أزور) پلاتفۆرمێکی کڵاود کۆمپیوتینە کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە دانراوە بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەکان لە ڕێگەی داتا سەنتەرەکانەوە کە تایبەتن بە مایکرۆسۆفت. مایکرۆسۆفت ئاژوور چەندین توانای هەیە، وەک نەرمەکاڵا وەک خزمەتگوزاری (SaaS)، پلاتفۆرم وەک خزمەتگوزاری (PaaS) و ژێرخان وەک خزمەتگوزاری (IaaS) و پشتگیری لە چەندین زمانی بەرنامەسازی و ئامراز و چوارچێوەی جیاواز دەکات، لەوانەش هەردوو زمانی تایبەت بە مایکرۆسۆفت و (third party).

ئاژوور کە لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی پیشەیی مایکرۆسۆفت (PDC) لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ڕاگەیەندرا، بە ناوی کۆدی ناوخۆیی پڕۆژەکە "Project Red Dog" بوو، و لە شوباتی ٢٠١٠ بە فەرمی بە ناوی Windows Azure بڵاوکرایەوە، پێش ئەوەی لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٤ ناوی بگۆڕدرێت بۆ Microsoft Azure

گەشەپێدەر مایکرۆسۆفت
بڵاوکردنەوەی سەرەتایی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨
بەڕێوەبەری هونەری  مارک ڕوسینۆڤیچ
گەشەپێدەری سەرەکی دەیڤ کاتلەر
سیستمی هەڵسوڕاندن لینێکس، مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئای ئۆ ئێس، ئەندرۆید
جۆر خزمەتگوزاری وێب، کۆمپیوتەری هەور
مۆڵەت خاوەندارێتی بۆ پلاتفۆرم، مۆڵەتی MIT بۆ SDK
ماڵپەڕ azure.microsoft.com

خزمەتگوزارییەکان

ئاژوور ڤێرچواڵیزەیشن بە قەبارەیەکی گەورە لە ناوەندەکانی داتاکانی مایکرۆسۆفت لە سەرانسەری جیهان بەکاردەهێنێت و زیاتر لە ٦٠٠ خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات. 

خزمەتگوزارییەکانی کۆمپیوت

  1. ئامێرە ڤێرچواڵیزەیشنەکان، ژێرخانی وەک خزمەتگوزاری (IaaS) ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئامێری ڤێرچواڵی مایکرۆسۆفت ویندۆز و لینوکس بە مەبەستی گشتی بەکار بهێنن. زۆربەی بەکارهێنەران لینێکس لەسەر Azure بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەمەش مایکرۆسۆفت دیستریبیوشنێکی تایبەتی لینێکسی بە خۆی هەیە بەناوی Azure Sphere.
  2. خزمەتگوزارییەکانی ئەپ، ژینگەی پلاتفۆرم وەک خزمەتگوزاری (PaaS) ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات بە ئاسانی ماڵپەڕەکان بڵاوبکەنەوە و بەڕێوەی بەرن. 
  3. ماڵپەڕەکان، وێب سایتەکانی Azure ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات کە ماڵپەڕەکان دروست بکەن بە بەکارهێنانی پی ئێچ پی، نۆد جەی ئیس، جاڤا و پایثۆن و ASP.NET، هەروەها دەتوانرێت بە بەکارهێنانی FTP، Git، Mercurial، Team Foundation Server بڵاوبکرێتەوە یان لە ڕێگەی پۆرتاڵی بەکارهێنەرەوە ئەپڵۆد بکرێن. ئەم تایبەتمەندییە لە فۆڕمی پێشبینیکردن لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە چالاکیی Meet Microsoft Azure ڕاگەیەندرا.
  4. WebJobs، ئەو بەرنامانەن کە دەتوانرێت لە ژینگەیەکی خزمەتگوزاری ئەپدا (App Service environment) جێگیر بکرێن بۆ جێبەجێکردنی پرۆسێسی پاشبنەما کە دەتوانرێت بەپێی خشتەیەک، لەسەر داواکاری، یان بە بەردەوامی کاربکەن. دەتوانرێت خزمەتگوزارییەکانی Blob، Table و Queue بەکاربهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن لە نێوان WebApps,XYZ,iOS Software و WebJobs.
  5. خزمەتگوزاری Azure Kubernetes (AKS) ڕێگەت پێدەدات کە بە خێرایی پۆلێکی Kubernetes کە ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنان لە ئاژووردا بڵاوبکەیتەوە. هەروەها ئاژوور بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی (control plane) و دابینکردنی جێگیری و نەرمیی بۆ کڕیاران بۆ هەڵبژاردن/پێوەرکردنی شوێنی داتا.

ناسنامە (Identity)

  1. Azure Active Directory: بەکاردێت بۆ هاوکاتکردنی بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکان و چالاککردنی SSO (Single Sign On).
  2. Azure Active Directory B2C: ڕێگە بە بەکارهێنانی ناسنامەی بەکاربەر (consumer identity) و بەڕێوەبردنی دەستڕاگەیشتن (access management) دەدات لە کڵاودەکەدا.
  3. Azure Active Directory Domain Services: بەکاردێت بۆ پەیوەستکردنی ئامێرە ڤێرچواڵەکانی ئاژوور بۆ دۆمەینێک کە کۆنترۆڵکەری دۆمەینی تێدا نییە.
  4. Azure information protection: بەکار دێت بۆ پاراستنی زانیارییە هەستیارەکان.
  5. Azure Active Directory: کۆمەڵێک ناسنامەی دەرەکی و توانان کە ڕێگە بە ڕێکخراوەکان دەدەن هاوکاری لەگەڵ بەکارهێنەرانی دەرەکی بکەن لەوانەش کڕیاران و هاوبەشەکان.

خزمەتگوزاری مۆبایل

  1. Mobile Engagement: شیکارییەکانی کاتی ڕاستەقینە کۆدەکاتەوە کە تیشک دەخاتە سەر هەڵسوکەوتی بەکارهێنەران. هەروەها ئاگادارکردنەوەی پووش (push notifications) بۆ ئامێرە مۆبایلەکان دابین دەکات و ئاگانامەیان بۆ دەنێرێت.
  2. دەتوانرێت HockeyApp بەکاربهێنرێت بۆ پەرەپێدان و دابەشکردن و تاقیکردنەوەی بێتا ئەپەکانی مۆبایل.

خزمەتگوزاری هەڵگرتن

  1. خزمەتگوزارییەکانی هەڵگرتن (Storage Services) هەریەک لە API REST و SDK بۆ هەڵگرتن و دەستگەیشتن بە داتاکان لەسەر کڵاودەکە دابین دەکات.
  2. خزمەتگوزاری خشتە (Table Service) ڕێگە بە بەرنامەکان دەدات دەقی پێکهاتەدار (structured text) لە کۆمەڵە دابەشکراوەکانی یەکەکاندا هەڵبگرن کە بە کلیلی دابەشکردن (partition key) و کلیلی سەرەکی (primary key) دەستیان پێدەگات. Azure Table Service داتابەیسێکی ناپەیوەندیدارە لە NoSQL.
  3. خزمەتگوزاری بلۆب (Blob Service) ڕێگە بە بەرنامەکان دەدات دەقی بێ پێکهاتە و داتا باینەرییەکان وەک بلۆب هەڵبگرن کە دەتوانرێت بە ڕێڕەوی HTTP(S) دەستیان پێ بگات. هەروەها خزمەتگوزاری بلۆب میکانیزمی ئاسایش بۆ کۆنترۆڵکردنی دەستڕاگەیشتن بە داتاکان دابین دەکات.
  4. خزمەتگوزاری کیو (Queue Service) ڕێگە بە بەرنامەکان دەدات بە شێوەیەکی ناهاوسەنگ لە ڕێگەی نامەوە پەیوەندی بکەن.
  5. خزمەتگوزاری فایل (File Service) ڕێگە بە هەڵگرتن و دەستڕاگەیشتن بە داتاکان دەدات لەسەر کڵاودەکە بە بەکارهێنانی REST APIs یان پرۆتۆکۆڵی SMB.

خزمەتگوزاری پەیوەندی

خزمەتگوزاری پەیوەندی ئاژوور SDKـیەک پێشکەش دەکات بۆ دروستکردنی بەرنامەکانی پەیوەندیی وێب و مۆبایل کە بریتین لە کورتەنامە، پەیوەندی ڤیدیۆیی، پەیوەندی VOIP و PSTN، و چات لەسەر بنەمای وێب.

بەڕێوەبردنی داتا

  1. داتا دۆزەرەوەی ئاژوور (Azure Data Explorer) تواناکانی شیکاری داتا گەورەکان و گەڕان بەدوای داتادا دابین دەکات.
  2. گەڕانی ئاژوور (Azure Search): گەڕانی دەق و ژێرکۆمەڵێک لە فلتەرەکانی OData بە بەکارهێنانی REST یان SDK API دابین دەکات.
  3. Cosmos DB: خزمەتگوزاری بنکەدراوەی NoSQLـیە کە ژێرکۆمەڵێک لە ڕستەی SQL SELECT لەسەر بەڵگەنامەکانی JSON جێبەجێ دەکات.
  4. Azure Cache for Redis: جێبەجێکردنێکی بەڕێوەبەردراوی Redisـیە.
  5. StorSimple: ئەرکەکانی هەڵگرتن لە نێوان ئامێرە ناوخۆییەکان و ستۆرجی کڵاود بەڕێوەدەبات.
  6. Azure SQL Database: کاردەکات بۆ دروستکردن و قەبارەدانان و درێژکردنەوەی بەرنامەکان بۆ ناو کڵاود بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Microsoft SQL Server. هەروەها لەگەڵ Active Directory و Microsoft System Center و Hadoop یەکدەگرێتەوە.
  7. Azure Synapse Analytics: کۆگایەکی داتاکانی هەورە کە بە تەواوی بەڕێوەدەبرێت.
  8. Azure Data Factory: خزمەتگوزارییەکی یەکخستنی داتاکانە کە ڕێگە بە دروستکردنی کاری داتا-بزوێنەر (data-driven workflow) دەدات لە کڵاوددا بۆ ڕێکخستن و ئۆتۆماتیکیکردنی جووڵەی داتا و گۆڕینی داتا.
  9. Azure Data Lake: خزمەتگوزارییەکی گەورەکراوی هەڵگرتن و شیکاری داتایە بۆ کاری شیکاری داتا گەورەکان.
  10. Azure HDInsight: خزمەتگوزارییەکی پەیوەندیدار بە داتا گەورەکانە، کە Hortonworks Hadoop لەسەر Microsoft Azure بڵاودەکاتەوە، و پشتگیری لە دروستکردنی پۆلەکانی Hadoop دەکات بە بەکارهێنانی لێنێکس لەگەڵ ئوبنتو.
  11. Azure Stream Analytics: بزوێنەرێکی پرۆسێسکردنی ئیڤێنتە بەبێ پێویستی بە سێرڤەر کە بەکارهێنەران دەتوانن شیکاری چەندین ڕژێمی داتا لە سەرچاوەکانی وەک ئامێرەکان، هەستەوەرەکان، وێب سایتەکان، سۆشیال میدیا و بەرنامەکانی ترەوە پەرەپێبدەن و جێبەجێی بکەن لەکاتی ڕاستەقینەدا (real-time).

پەیام ناردن

  1. پاسی خزمەتگوزاری ئاژوور (Microsoft Azure Service Bus): ڕێگە بەو بەرنامانە دەدات کە لە شوێنی ئاژوور یان ئامێرەکانی دەرەوەی شوێن کاردەکەن پەیوەندی لەگەڵ ئاژوور بکەن. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی بەرنامەی قەبارەدار و متمانەپێکراو لە بیناسازییەکی خزمەتگوزاری-ئاڕاستەکراو (SOA). پاسی خزمەتگوزاری ئاژوور پشتگیری لە چوار جۆری جیاوازی میکانیزمی پەیوەندی دەکات:
  • Event Hubs: کە هاتنە ژوورەوەی ئیڤێنت و تەلەمێتری بۆ کڵاودەکە بە قەبارەیەکی گەورە دابین دەکات، بە شاراوەیی کەم و متمانەیەکی بەرز. بۆ نموونە دەتوانرێت ناوەندی ڕووداو بەکاربهێنرێت بۆ بەدواداچوونی زانیارییەکانی مۆبایلەکان وەک هەماهەنگی لەگەڵ جی پی ئێس لە کاتی ڕاستەقینەدا.
  • کیوەکان (Queues)، ڕێگە بە پەیوەندی یەک ئاراستەیی دەدەن. بەرنامەیەکی نێرەر پەیامەکەی دەنێرێت بۆ نزیکی پاسی خزمەتگوزاری و وەرگرێک لە نزیکییەوە دەیخوێنێتەوە. هەرچەندە دەتوانرێت چەندین خوێنەر هەبێت، بەڵام هەر یەکێکیان یەک پەیام پرۆسێس دەکات.
  • بابەتەکان (Topics)، کە پەیوەندی یەک ئاراستەیی بە بەکارهێنانی نەخشی بەشداربوو دابین دەکەن. هاوشێوەی ڕیزبەندییە، بەڵام هەر بەشداربوویەک کۆپییەکی ئەو پەیامەی وەردەگرێت کە بۆ بابەتێک دەنێردرێت. بە هەڵبژاردنی بەشداربوو دەتوانێت پەیامەکان فلتەر بکات بە پشتبەستن بە پێوەرە تایبەتەکان کە لەلایەن بەشداربووەوە دیاری کراوە.
  • ڕێلەی (Relays)، کە پەیوەندی دوو ئاراستەیی دابین دەکات. بە پێچەوانەی کیو و تۆپیک، ڕێلەی پەیامەکان لە بیرگەی خۆیدا هەڵناگرێت. بەڵکوو تەنها دەیانگوازێتەوە بۆ بەرنامەی مەبەست.

خزمەتگوزاری میدیایی

  1. پێشکەشکردنی PaaS کە دەتوانرێت بۆ کۆدکردن، پاراستنی ناوەڕۆک، سترێمینگ، یان شیکاری بەکاربهێنرێت.

سی دی ئێن

  1. تۆڕی جیهانیی گەیاندنی ناوەڕۆک (CDN) بۆ دەنگ، ڤیدیۆ، بەرنامە، وێنە و فایلەکانی تر. دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کاشکردنی داتا ستاتیکەکانی ماڵپەڕەکان کە لە ڕووی جوگرافییەوە نزیکترن لە بەکارهێنەران بۆ زیادکردنی کارایی و خێرایی. دەتوانرێت تۆڕەکە بە HTTP APIـی بنەمادار بە REST بەڕێوەبچێت.
  2. ئاژوور تا مانگی نیسانی ٢٠٢٠، زیاتر لە ٩٤ شوێنی ئامادەبوونی هەبووە لە سەرانسەری جیهاندا کە بە ئێج ناسراون (Edge).

گەشەپێدەر

  1. تێگەیشتنەکانی بەرنامە (Application Insights)
  2. ئاژوور دێڤۆپس (Azure DevOps)

بەڕێوەبردن

  1. ئۆتۆمەیشنی ئاژوور (Azure Automation): ڕێگەیەک بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی ئەو ئەرکە دەستی و درێژخایەن و زۆرجار دووبارەبووانەی کە بە شێوەیەکی باو لە ژینگەی کڵاود و کۆمپانیادا ئەنجام دەدرێن. ئەم ئەرکانە گەر بە دەستی و بەردەوام بکرێن تووشی هەڵە دەبنەوە، بۆیە بە پڕۆگرامکردنیان دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە کێشە و هەڵەی تەکنیکی و مرۆیی. کات پاشەکەوت دەکات و متمانەی ئەرکە کارگێڕییە ئاساییەکان زیاد دەکات و خشتەی بۆ دادەنێت کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە ماوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام بدرێت. دەتوانیت پرۆسەکان بە بەکارهێنانی runbooks ئۆتۆماتیکی بکەیت یان بەڕێوەبردنی ڕێکخستن بە بەکارهێنانی ڕێکخستنی دۆخی خوازراو ئۆتۆماتیکی بکەیت.
  2. Microsoft SMA

ئاژوور ئەی ئای

  1. فێربوونی ئامێری مایکرۆسۆفت ئاژوور (Azure ML): ئامراز و چوارچێوەی ML بۆ گەشەپێدەران دابین دەکات بۆ دروستکردنی خزمەتگوزاری فێربوونی ئامێر و زیرەکی دەستکرد (AI)ی تایبەت بە خۆیان. 
  2. خزمەتگوزارییە زیهنییەکانی مایکرۆسۆفت ئەزۆر (Microsoft Azure Cognitive Services): کۆمەڵێک API و SDK و خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکانن کە پێشوەختە دروستکراون بۆ گەشەپێدەران، لەوانە زیرەکی هەستکردن و مەعریفی کە ناسینەوەی قسەکردن، ناسینەوەی قسەکەر، کۆکردنەوەی قسەی دەماری، ناسینەوەی ڕووخسار، بینینی کۆمپیوتەر، تێگەیشتن لە OCR/فۆرم، پرۆسێسی زمانی سروشتی، تێگەشتنی ئامێری و خزمەتگوزاری بڕیاردانی بازرگانی. زۆربەی تایبەتمەندییەکانی AI کە لە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسۆفتدا دەرکەوتوون (Bing، Office، Teams، Xbox و Windows) لەلایەن Azure Cognitive Services کاردەکەن.

ئاژوور بلۆکچەین

ئاژوور بلۆکچەین (Azure Blockchain Workbench): لە ڕێگەی Azure Blockchain Workbench، مایکرۆسۆفت ژێرخانی پێویست بۆ دانانی تۆڕێکی کۆنسۆرتیۆم لە چەندین تۆپۆلۆجیدا بە بەکارهێنانی چەندین میکانیزمی کۆدەنگی دابین دەکات. مایکرۆسۆفت یەکگرتن لەم پلاتفۆرمە بلۆکچەینانە بۆ خزمەتگوزارییەکانی تری مایکرۆسۆفت دابین دەکات بۆ ڕێکخستنی پەرەپێدانی بەرنامە دابەشکراوەکان. هەروەها پشتگیری لە زۆرێک لە بلۆکچەینەکانی مەبەستی گشتی دەکات لەوانە Ethereum و Hyperledger Fabric و بلۆکچەینەکانی دروستکراوی تایبەت وەک Corda.

جیا لەمانە، هەریەک لە ئینتەرنێتی شتەکان (IoT) و ئاژوور ئۆربیتاڵ (Azure Orbital) دابین دەکات.

فراوانکردنی ناوچەیی

لە ساڵی ٢٠١٨دا کۆمپانیای ئاژوور لە ٥٤ هەرێمدا بەردەست بوو. مایکرۆسۆفت بوو بە یەکەم دابینکەری گەورەی کڵاود کە دامەزراوەی لە ئەفریقا داتا سەنتەری هەبێت، لەگەڵ دوو ناوچە لە باشووری ئەفریقا. جوگرافیایەکی ئاژوور چەندین ناوچەی ئاژوور لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە "ئەورووپای باکوور" (دبلن، ئێرلەندا)، "ئەورووپای ڕۆژاوا" (ئەمستردام، هۆڵەندا). کە شوێنێک نوێنەرایەتی شار یان ناوچەی هەرێمی ئاژوور دەکات. هەر هەرێمێکی ئاژوور لەگەڵ ناوچەیەکی دیکە لە هەمان جوگرافیادا جووت دەکرێت؛ ئەمەش وایان لێدەکات جووتێکی ناوچەیی (regional pair) بن. لەم نموونەیەدا ئەمستردام و دبلن ئەو شوێنانەن کە جووتە ناوچەییەکە پێکدەهێنن.

لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩، مایکرۆسۆفت خستنەبازاڕی دوو ناوچەی نوێی کڵاودی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕاگەیاند کە دەبێتە یەکەم ناوچەی مایکرۆسۆفت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڕێوەبەرایەتی مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە ئەم ناوەندە داتا نوێیانە کڕیاران و هاوبەشەکان بەهێز دەکەن بۆ وەرگرتنی سوودەکانی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم و بەدەستهێنانی زیاتر بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای کڵاود.

بڕوانامە

دەتوانرێت جۆرەها بڕوانامەی ئاژوور بەدەست بهێنرێت، هەریەکەیان پێویستی بە یەک یان چەندین تاقیکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت. ئاستی بڕوانامەدان لە سەرەتاییەوە، تاوەکوو مامناوەند و پسپۆڕ ڕیز کراون.

  • Azure Fundamentals
  • Azure Developer Associate
  • Azure Administrator Associate
  • Azure Data Engineers Associate
  • Azure Security Engineer Associate
  • Azure Solutions Architect Expert
  • Azure DevOps Engineer Expert


سەرچاوەکان



485 بینین