دە ساردترین وڵاتەکانی جیهان کامانەن؟

له‌لایه‌ن: - پەرژین عومەر پەرژین عومەر - به‌روار: 2022-12-04-22:27:00 - کۆدی بابەت: 10550
دە ساردترین وڵاتەکانی جیهان کامانەن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دە ساردترین وڵاتەکانی جیهان کامانەن؟ (بە عەرەبی: ما هي أبرد ١٠ دول في العالم؟، بەئینگلیزی: what are the 10 most coldest countries in the worldوەرزی زستان ئەم ساڵ هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی قەیرانی جیهانی گاز و پێداویستییە نەوتییەکان لە ئەورووپا و جیهان بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە وەک شارەزایان هۆشداری دەدەن کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەتایبەتی لە کیشوەری ئەورووپا بەرەو زستانێکی زۆر سارد.

چۆنیەتی پێوانەکردنی ساردترین وڵاتی جیهان

دوو ڕێگای سەرەکی هەیە بۆ پێوانەکردنی ساردترین وڵاتانی جیهان:

  • شێوازی یەکەم: پشت دەبەستێت بە ساردترین پلەی گەرمی کە لە هەر وڵاتێکدا تۆمار کراوە.
  • شێوازی دووەم: لەسەر بنەمای پلەبەندی ساردترین وڵاتانی جیهانە بەپێی تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە.

لەم ڕاپۆرتەدا هەردوو ڕێگا گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی بەوردی ساردترین وڵاتانی جیهان بناسێنین، هەروەها پێداچوونەوە بۆ دە وڵاتی ساردی جیهان دەکات لەسەر بنەمای یەکەم شێواز، ساردترین پلەی گەرمی کە تاکوو ئێستا لە هەریەکێکیان تۆمار کراوە.

دە ساردترین وڵاتانی جیهان بە نزمترین پلەی گەرمی تا ئێستا تۆمار کراون

١. ڕووسیا: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە (٦٧،٨-) پلەی سیلیزیە

ڕووسیا ساردترین وڵاتی جیهانە لە ڕووی ساردترین پلەی گەرما کە تۆمارکراوەوە لە شارەکانی ڤێرخویانسک و ئۆيمیاکۆن لە کۆماری ساخا تۆمارکراون کە پلەی گەرمی ساردی بەستراوەیی (٦٧،٨-) لە شەشی مانگی شوباتی ساڵی١٩٣٣ تۆمار کرا، شاری ئۆیمیاکۆن کە بە "جەمسەری سارد" ناسراوە، ناوچەیەکی دوورە دەستە کە تەنها نزیکەی ٥٠٠ نیشتەجێی هەمیشەیی تێدا نیشتەجێیە، ساردی ئەم شارە زۆر سەختە ئەمەش بەکارهێنانی ئامێرەکان قورس دەکات، چونکە پاتری زۆرجار بە ساردی کۆتایی پێدێت و لە ئيش دەکەوێت و دانیشتوانەکەشی زیاتر گۆشت دەخۆن چونکە دانەوێڵە لەو ناوچە سارد و بەستووانەدا گەشە ناکات.

٢. گرینلاند ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٦٦.١-) پلەی سیلیزیە

گرینلاند وڵاتێکی سەربەخۆی خۆبەڕێوەبردووە، لەناو شانشینی دانیمارک و ساردترین پلەی گەرمی کە تا ئێستا لە گەورەترین دوورگەی جیهاندا تۆمار کراوە لە ساڵی ١٩٥٤ (٦٦.١-) پلەی سیلیزی بووە، ئەمە دووەم وڵاتی ساردی جیهانە و زۆربەی ناوچەکانی دوورگەکە بە درێژایی ساڵ بە سەهۆڵ داپۆشراوە و زیاتر لە ٥٦ هەزار کەس تێیدا دەژین کە زۆربەیان یان بە ڕەگەز (ئینویت) کە ئەوان دانيشتووی ئەسڵی دوورگەکەن یان بە ڕەچەڵەک دانیمارکی کۆچەرن.

٣. کەنەدا: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٦٣-) پلەی سیلیزیە

کەنەدا ساردترین وڵاتە لە ئەمریکای باکوورە کە ساردترین پلەی گەرمی تا ئێستا تۆمارکراوە (.،٦٣-) پلەی سیلیزیە لە گوندی سناگ لە هەرێمی یوکۆن لە ساڵی ١٩٤٧، ناوچەکانی تری کەنەدا زۆر ساردن کە پلەی گەرمی تۆمار کراوە لە بەنداوی باسانۆ لە پارێزگای ئەلبێرتا (٦١،١-) پلەی سیلیزیە، فۆرس سمیس (٥٩،٤-) پلەی سیلیزیە و لیتۆن (٥٨،٩-) پلەی سیلیزیە.

٤- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٦٢،٢-) پلەی سیلیزیە

ئەمریکا وڵاتێکی گەورە و فراوانە کە پلەی گەرمی جیاوازی هەیە بەپێی ویلایەتەکانی و کاتی ساڵی، ئەوەی ئەمریکا جیادەکاتەوە ئەو ڕاستییەیە کە وەک یەکێک لە ساردترین وڵاتەکان پلەبەند کراوە و هەروەها بە یەکێک لە گەرمترین وڵاتانی جیهان دادەنرێت، نزمترین پلەی گەرمی کە تا ئێستا تۆمار کراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان (٦٢،٢-) پلەی سیلیزی بوو لە ٢٣ـی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧١ لە ناوچەی پڕۆسپێکت گريک نزیک لە جەمسەری باکوور لە ویلایەتی ئەلاسکا، کە گەورەترین ویلایەتە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەپێی فراوانی ناوچەکە، چەند ناوچەیەکی تر و ویلایەتی تر هەن کە زۆر ساردن لە ئەمریکا وەک مۆنتانا، یوتووا، وایۆمینگ و کۆلۆرادۆ، کە ساردترین پلەی گەرمی لەنێوان (٦٢- تا ٥٢-) پلەی سیلیزیە.

٥. چین: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٥٨-) پلەی سیلیزیە

چین یەکێکە لە ساردترین وڵاتانی جیهان بەهۆی ساردی زستانە ساردەکانی ناوچە باکوورییەکانی ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا کە بەشەکانی باشوور لە کەشوهەوای گەرمتر و خۆشە، نزمترین پلەی گەرمی کە تا ئێستا لە چین تۆمار کراوە (٥٨-) پلەی سیلیزی لە ٣١ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩ لە ناوچەی جینی پارێزگای خۆبەڕێوەبەری مەنگۆلیای ناوەوە لە باکووری وڵات بووە کە ئەمەش وایکردووە کە چین بە پێنجەم ساردترین وڵاتی جیهان دابنرێت.

٦. مەنگۆلیا: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە (٥٥،٣-) پلەی سیلیزیە

مەنگۆلیا وڵاتێکە کە دەکەوێتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کيشوەری ئاسیا و لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا و لە باشوور لەگەڵ چین و یەکێکە لە ساردترین وڵات لە وڵاتانی جیهان، زۆرینەی دانیشتوانەکەی و گوزەرانیان لەگەڵ پلەی گەرمی سەختی وڵاتەکەدا گونجاندوە و لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا توانیان بەردەوامی بە ژیانیان بدەن، زستانی ئەم وڵاتە زۆربەی کات درێژ و سەختن  هۆزە لادێیەکان ناچار دەبن کە کەمپی جێگیر دابمەزرێنن و بۆ ماوەیەکی درێژ لە هەمان شوێن بمێننەوە، پلەی گەرما لەم وڵاتەدا لە نێوان (٢٠- تا ٤٥-) پلەی سیلیزیە لە وەرزی زستاندا بەڵام ساردترین پلەی گەرمی کە تۆمارکراوە لە مەنگۆلیا لە ناوچەی زینگفی بووە لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٦ کاتێک پلەی گەرما گەشتە (٥٥،٣-) پلەی سیلیزیە.

٧. کیرگیزتان: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٥٣،٦-) پلەی سیلیزیە

کۆماری کیرگیزتان دەکەوێتە ناوچەی ناوەڕاستی ئاسیاوە و بە زۆری شاخە زەبەلاح و فراوانەکان ناسراوە، لە باشوور هاوسنوورە لەگەڵ تاجیکستان و لە باکوورەوە لە کازاخستانەوە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ ئۆزبەکستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ چین، یەکێکە لە ساردترین وڵاتانی جیهان کە زستانی زۆر سەخت و ساردی هەیە، لەگەڵ پلەی گەرمی لە ئاستی نزم کە دەگاتە (٣٠-) پلەی سیلیزیە لە ژمارەیەک ناوچە و چیاکانی، ساردترین پلەی گەرمی کە تا ئێستا تۆمارکراوە لەو وڵاتەدا (٥٣،٦-) پلەی سیلیزیە.

٨. سوید: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٥٣،٠-) پلەی سیلیزیە

سوید وڵاتێکی ئەسکەندەناڤیە دەکەوێتە بەشی باکووری ئەورووپا و زیاتر لە نیوەی تەواوی ناوچەی سوید دارستانە، بەشی باکووری سوید کەش و هەوایەکی هاوینەیی نەرم و زستانی زۆر ساردی هەیە کە ماوەی چەند مانگێک بەفر ناوچە سروشتییەکانی دادەپۆشێت و نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی لە سوید لە ١٣ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤١ لە ناوچەی مالگۆڤیک لە هەرێمی ڤاستەربۆتن گەیشتە (.،٥٣-) پلەی سیلیزیە، زستانەکان لە سوید زۆرجار درێژن، وشک و بەستەڵەک و بەفرینن لەگەڵ پلەی گەرمی ژێر سفر، بەگشتی کەش و هەوای سوید پلەی گەرما دەگاتە دەوری (٤٠-) پلەی سیلیزیە لە زستاندا لە هەندێک ناوچەی وەک نۆرلاند، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمی لە ناوەڕاستی سوید و بەشی باشووری وڵات زۆر کەمترە.

٩. فینلەندا: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٥١،٥-) پلەی سیلیزیە

فینلەندا دووەم ساردترین وڵاتی ئەسکەندەناڤیە، کە یەکێکە لە خاوەن درێژترین زستانەکانی جیهان و زستانەکانی نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ لە باشووری ڕۆژاوا و ٢٠٠ ڕۆژ لە ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە دەخایەنێت، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو (٥١،٥-) پلەی سیلیزی بوو کە لە دوورترینی بەشی باکووری ناوچەی لاپلاند لە ساڵی ١٩١٩ تۆمار کرا، لە باکووری فینلەندا ڕووناکییەکانی باکوور زۆرجار لە دەوروبەری مانگی ئاب دەردەکەون و لە سەرەتای مانگی نیسانی هەموو ساڵێک کۆتایی پێدێت و ڕووناکییەکانی باکوور ئاسمانێکی ڕەنگاوڕەنگن بە دیمەنێکی زۆر جوانەوە لە جیاتی ئاسمانی شینی ئاسایی لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان.

١٠. نەرویج: ساردترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە (٥١،٢-) پلەی سیلیزیە

نەرویجیش بەهەمان شێوە لە لیستی ساردترین وڵاتانی جیهانە و دەشتی فینمارک ساردترین ناوچەی خاکی نەرویجە، نزمترین پلەی گەرمی کە تا ئێستا لە نەرویج تۆمارکراوە ( ٥١،٢-) پلەی سیلیزیە لە شاری كاراجۆك، نەرویج بەیەکێک لەباشترین وڵاتەکان دادەنرێت بۆ بینینی ڕووناکییە جوانەکانی باکوور و زۆر کەس هیوادارن سەردانی نەرویج بکەن بۆ بینینی ئەو دیمەنە دڵڕفێنانەی ئاسمان.


سەرچاوەکان



603 بینین