دوورگەی یان ماین

له‌لایه‌ن: - پەرژین عومەر پەرژین عومەر - به‌روار: 2022-12-06-23:24:00 - کۆدی بابەت: 10573
دوورگەی یان ماین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دوورگەی یان ماین (بە عەرەبی: جزيرة يان ماين، بە ئینگلیزی: Jan Mayen island)، دوورگەی یان ماین دوورگەیەکی گڕکانییە لە ئۆقیانووسی جەمسەری باکوور، لە سنووری نێوان دەریای نەرویج و دەریای گرینلاند. لە ڕووی ئیدارییەوە لە ژێر فەرمانڕەوای پارێزگای نۆرلینی نەرویجە، لە دوو بەش پێکدێت: نۆرد جان: بەشە گەورەکەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە، سوێرجان: بەشە بچووکەکەیەتی، زەوییەک بە پانی ٢.٥ کیلۆمەتر پێکەوە دەیان بەستێتەوە، ئەم دوورگەیە دەکەوێتە دووری ٥٤٤ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئایسلاند و ٤٥٧ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرینلاند و ٥٥٢ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژاوای نەرویج، تۆبۆگرافی دوورگەکە شاخاوییە، بەرزترین لووتکەی دوورگەکە پێی دەوترێت بێرین بێرگ، ئەم زەوییە شوێنی دوو لەگەورەترین دەریاچەکانی دوورگەکە، لە ساڵی ٢٠١٠ یاسادانان دەرکرا کە دوورگەکە ببێتە ناوچەیەکی پارێزراو لەژێر دەسەڵاتی دادوەری نەرویجيدا.

جوگرافیا

دوورگەی یان ماین دوورگەیەکی تاڕادەیەک سەربەخۆی ئەورووپییە شێوە لاکێشەییە درێژییەکەی ٥٣،٦ کیلۆمەترە ڕووبەرەکەی ٣٧٧ کیلۆمەتر دووجایە، لەڕووی جوگرافیاوە دوو ناوچەیە کە زەوییەک بە درێژی ٢،٥ کیلۆمەتر پێکەوە دەیان بەستێتەوە، هەرچەندە دوورگەی یان ماین هیچ رێڕەوی ئاوی نییە، بەڵام ئاوی سازگاری لە شێوەی دەریاچەی بچووکدا هەیە، بە تایبەتی سەهۆڵ کە بەشی زۆری گڕکانی بێرنبێرگی داپۆشیوە، نزیکەی سێیەکی دوورگەکەیە.

زەویناسی

دوورگەی یان ماین دوورگەیەکی گڕکانییە و چالاکی هەیە. دەکەوێتە سەر لووتکەی ئۆراسیا لە نزیک ئەو سنوورەی کە لە لووتکەی باکووری ئەمریکا جیای کردووەتەوە و ئەمەش وای کردووە ببێتە ناوچەیەکی چالاکی بوومەلەرزە دوایین بوومەلەرزەی بەهێز کە لە دوورگەکە تۆمارکراوە، ئەو بومەلەرزەیە بوو کە لە ٩ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨دا دوورگەکەی هەژاندووە، ئەم دوورگەیە تا ڕادەیەک تازەیە، تەنها ٧٠٠،٠٠٠ ساڵ تەمەنی هەیە.

مێژوو

دەربارەی دۆزینەوەی ئەم دوورگەیە چەندان بۆچوونی جیاواز هەیە، چەند بۆچوونێک مێژووی دۆزینەوەی ئەم دوورگەیە دەگەڕێننەوە بۆ سەرەتای سەدەی شەشەمی زایینی، یەکەم دۆزینەوە لە ساڵی ١٦١٤ بوو، فۆپ گیرێت یەکەم کەس بوو کە بانگەشەی کردووە لە ٢٨ حوزەیرانی ساڵی ١٦٣١ دوورگەکەی دۆزیوەتەوە.


سەرچاوەکان



202 بینین