مووچەی ناوبژیوانانی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ چەندە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-11-14:23:00 - کۆدی بابەت: 10614
مووچەی ناوبژیوانانی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ چەندە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناوبژیوان ئەو کەسەیە کە لە یارییەکدا هەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی ڕەفتار و شێوەی یارییەکە و یاساکان لەسەر یارییەکە جێبەجێ دەکات، ناوبژیوانان لە تۆپی پێدا چەند جۆرێکن و لە ناوبژیوانی ناوەڕاست (سەرەکی) و لایەکان و ڤار پێکدێن. لە مۆندیالی قەتەردا لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا شەش ناوبژیوانی ژن هەڵبژێردراون بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکان.

مووچەی ناوبژیوانانی جامی جیهانی فیفا

لە دوای مۆندیالی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٨، دەستەی بەڕێوەبەری مۆندیالی قەتەر دایناوە کە هەر ناوبژیوانێکی یارییەکە مووچەی بنەڕەتی بە بڕی ٧٠ هەزار دۆلار وەربگرێت بەهۆی بەشداریکردنی لە مۆندیالی فیفا (بەبێ یاریکردن و تەنیا بە هەڵبژاردنی بۆ بوون بە ناوبژیوان). هەروەها فیفا بڕیاریدا کە هەر یاریدەدەرێکی ناوبژیوان بڕی ٢٥ هەزار دۆلاری سەرەتایی وەربگرێت بۆ بەشداریکردنیان لە مۆندیال. ئەو پارەیەی ناوبژیوانێکی یارییەکە لە یارییەکانی مۆندیالدا بەدەستی دەهێنێت، لانیکەم سێ ئەوەندە زیاترە لەو بڕە پارەیەی کە بۆ ناوبژیوانی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستی دەهێنن.

ناوبژیوانی سەرەکی

ناوبژیوانی یارییەکە کە کاریگەرترین کەسە لە یاریگادا و بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە بەڕێوەچوونی یارییەکە، ٣٠٠٠ دۆلاری پێدەدرێت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان، بۆ قۆناغی کۆتایی یان پێش کۆتاییش، کرێی یارییەکەیان بۆ ١٠ هەزار دۆلار بەرز دەبێتەوە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ناوبژیوانێکی یارییەکان بە تێکڕا سەرپەرشتی دوو یاری دەکات و فیفا ئەو پارەیەی یارییەکان بەدەستیان هێناوە بۆ مووچەی گرێبەستکراویان زیاد دەکات. ناوبژیوانێکی سەرکەوتوو کە ناوبژیوانی هەموو یارییەکان بکات، بە یاری کۆتاییشەوە، دەتوانێت لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا تا ٣٠٠ هەزار دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.

ناوبژیوانی یاریدەر

دوو ناوبژیوانی یاریدەر لە هەر لایەکی یاریگادا بە شێوەیەکی سەرەکی پێداچوونەوە بە ئۆفسایدەکاندا دەکەن، هەروەها فۆڵەکانی نزیکیان و ئەوانەی کە ناوبژیوانی یارییەکە بە باشی نایبینن. تەنها بەشێکی کەم کەمتر لە ناوبژیوان مووچەیان پێدەدرێت بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونیان، ٢٥٠٠ دۆلار بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان و کرێی پێش کۆتایی و کۆتایی بە ٥٠٠٠ دۆلار دانراوە. لە حاڵەتێکی تەواودا بۆ یاریدەری ناوبژیوانان، کۆی پارەی پاڵەوانێتییەکەیان ١٥٠ هەزار دۆلار دەبێت.

چوارەم ناوبژیوان

بەرپرسی چوارەم ئەو کەسەیە کە سەرپەرشتی ڕێکاری گۆڕانکاری دەکات و یاریزانان دەپشکنێت. ئەوان ئەرکی سەرپەرشتیکردنی گۆڕینی تۆپیان لە کاتی یارییەکەدا هەیە. کرێی ئەوان هەمان کرێی یاریدەدەری ناوبژیوانە، ٢٥٠٠ دۆلار/٥٠٠٠ دۆلار بۆ هەر یارییەک، کۆی پارەی چاوەڕوانکراوی پاڵەوانێتییەکە (ناوبژیوانی تا یاری کۆتایی) ١٥٠ هەزار دۆلارە. 

ناوبژیوانی چاودێری ڤیدیۆ

گرنگترین گۆڕانکاری لە یاساکانی تۆپی پێ لەم ساڵانەی دواییدا ناساندنی یاریدەدەری ناوبژیوانە بە ڤیدیۆ. ئەوانەی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ هەڵدەبژێردرێن بۆ یارییەک ٣ هەزار دۆلار داهاتیان دەبێت و لە قۆناغی دواتری پاڵەوانێتییەکەدا کرێی یارییەکەیان بۆ ٥ هەزار دۆلار بەرز دەبێتەوە و کۆی گشتی پارەی پاڵەوانێتییەکە ١٧٥ هەزار دۆلارە.


سەرچاوەکان



270 بینین