پڕۆتین بەسوودترە بۆ دابەزینی کێش یان کاربۆهیدرات؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-19-22:13:00 - کۆدی بابەت: 10721
پڕۆتین بەسوودترە بۆ دابەزینی کێش یان کاربۆهیدرات؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دابەزاندنی کێش بە یەکێک لە باوترین و گرنگترین میکانیزمەکان دادەنرێت کە خەڵک لە جیهاندا بەشێوەی جیاواز ئەنجامی دەدەن، دیارترینیان پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی پڕ پڕۆتین و کاربۆهیدراتە، بەڵام ئایا کامیان پەیڕەو بکڕێت بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە بەسوودە؟

پڕۆتین و کاربۆهیدرات چۆن کار دەکەن؟

ماسی و گۆشت و شیرەمەنی و گوێز و دانەوێڵە هەموویان سەرچاوەی پرۆتین و ماددە خۆراکییە گرنگەکانی ترن بەوپێیەی پێویستن بۆ بەهێزکردنی ماسولکە و ئێسکەکان و ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان و بەرگری جەستە.

کاربۆهیدراتەکان وەکوو نان و فاسۆلیا و گەنمەشامی وزە دەبەخشن، هەروەها یارمەتیدەرن لە پاراستنی وریایی و بەرگەگرتنی جەستە، ئەوان وەک سووتەمەنی دادەنرێن، وزەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن، مێشکمان بەتایبەتی پێویستی بە کاربۆهیدرات هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی پاراستنی وریایی و سەرنجدان بدات، بۆ ئەوانەی کە خۆیان بەچالاکیی جەستەیی بەرز وەکوو وەرزشەوە سەرقاڵ دەکەن، کاربۆهیدرات ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە باشتر کردنی توانای وەرزش کردن.

کامیان بۆ کێش کەمکردنەوە باشترن؟

  • پڕۆتین کالۆری زیاتر دەسوتێنێت وەک لە کاربۆهیدرات.
  • پڕۆتین ماوەیەکی زیاتر بە تێری دەتهێڵێتەوە و حەزی خواردنە خراپ و خێراکانت کەمدەکاتەوە.
  • پڕۆتین حەزی خواردن ڕێکدەخات.
  • پڕۆتین تێکچوونەکانی میتابلۆیزم (چووستی) کەمدەکاتەوە وەک بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن بەتایبەت دوای تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

بەپیێ زانیارییە تەندروستییەکان پەیڕەوکردنی کە سیستمێکی خۆراکی پڕ پڕۆتین دەتوانێت زیاتر لە دروستکردن و گەورە کردنی قەبارەی ماسولکە کێشی جەستە کەمبکاتەوە.


سەرچاوەکان



240 بینین