بۆ ئەوەی تووشی خەوزڕان نەبیت پێش خەوتن ئەم دەرمانانە مەخۆ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-12-25-20:27:00 - کۆدی بابەت: 10772
بۆ ئەوەی تووشی خەوزڕان نەبیت پێش خەوتن ئەم دەرمانانە مەخۆ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو کەسانەی کە دەرمان و حەب بەکاردەهێنن پێویستە ئاگاداری کاتی خواردنی حەبەکانیان ببن چونکە هەندێك جۆری حەب و دەرمان دەبێتە هۆی خەوزڕان.

ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی خەوزڕان

توێژینەوەیەک ئاماژەی بە سێ جۆر حەب کردووە کە خەو دەزڕێنن و باشترە بەر لە خەوتن نەخورێن، کە بریتین لەمانە:

  • ڤیتامینەکان: چونکە خانەکانی جەستە و کۆئەندامی دەمارت چالاک دەکەن و دەبنە هۆی بێداریی.
  • ئەو دەرمانانە دەبنە هۆی میزکردن: ئەم دەرمانە ناهێڵێت کەسەکە بە ئارامی بخەوێت و وایلێدەکات بەردەوام بچێتە تەوالێت بۆ میزکردن.
  • ئازارشکێنەکان: ئەو دەرمانە ئازارشکێنانەی کە پاراسیتامۆڵ و کافایینیان تێدایە دەبنە هۆی خەوزڕان.


سەرچاوەکان



416 بینین