چوار نیشانە کە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-26-21:36:00 - کۆدی بابەت: 10779
چوار نیشانە کە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەرزی پەستانی خوێن حاڵەتێکی باوە کە ٪٤٠ـی پێگەیشتووان تووشی دەبن، زۆربەی کات بەرزی پەستانی خوێن لەڕێگەی مێژووی خێزانی، چوون بەتەمەنەوە، کەمی چالاکی جەستەیی و زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە سۆدیۆمیان تێدایە و بە کۆمەڵێک نیشانەشدا جیادەکرێتەوە.

نیشانەکان

١. تەنگەنەفەسی

تەنگەنەفەسی نیشانەیەکی باوی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە، بەرزی پەستانی خوێن لە خوێنبەرەکانی سییەکان دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی ئەم خوێنبەرانە و لە ئەنجامدا دڵت دەبێت کاری زیاتر بکات بۆ ئەوەی خوێنی کەم ئۆکسجین بخاتە ناو سییەکانتەوە، بە تێپەڕبوونی کات pH زیان دەگەیەنێت دڵت و کێشە لە جەستەتدا دروست دەکات.

٢. تێکچوونی بینایی

دەکرێت گۆڕانکاری ببینین بەهۆی نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان کە بەهۆی نەخۆشی شەکرە یان بەرزی پەستانی خوێنەوە دروست بێت، خوێنبەرەکانی ناو تۆڕی چاو دەکرێت و ڕەق ببن، پەستان دەخەنە سەریان و یەکتر دەبڕن، کاتێکیش دۆخەکە خراپتربوو ئەوا کۆمەڵێک کێشەی بینین دروست دەکات.

٣. سەرئێشە

سەرئێشە و بەرزی پەستانی خوێن پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، زۆرینەی خەڵک بەهیچ شێوەیەک هیچ نیشانەیەکی بەرزی پەستانی خوێنیان نییە، ئەگەر لەناکاو پەستانی خوێنت بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی بەرزی نائاسایی، ئەوا ڕەنگە سەرئێشە رووبدات، بۆیە دەبێت زوو سەردانی پزیشک بکەیت.

٤. ئازاری سنگ

بەرزی پەستانی خوێنی درێژخایەن پەستان دەخاتە سەر دڵت و پاڵپێوەنانی خوێن قورس دەکات، ماسولکەکانی ناو دڵت ئەستوور و لاواز دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی سستبوونی دڵ، دیواری خوێنبەرەکانت بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە ئەستوور دەبێت، کە وادەکات کۆلیسترۆڵ لەناو بۆرییەکاندا کۆببێتەوە، دواتر مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک بەرز دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



290 بینین