کۆمپانیای فاستلینک

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-27-21:47:00 - کۆدی بابەت: 10788
کۆمپانیای فاستلینک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

فاستلینک (بە عەرەبی: فاست لينك، بە ئینگلیزی: Fastlink)، خزمەتگوزارییەکی ھێڵی ئینتەرنێتی نەوەی چوارەمە، کە لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا بە سەربەخۆیی دامەزراوە.

فاستلینک تەکنۆلۆژیایەکی تازه‌ و سه‌رده‌میانه‌ به‌شێوازی Operator 4G LTE له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق تازه‌یه‌ و له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا شێوازێکی ده‌گمه‌ن و نوێیە و خزمەتگوازرییەکانیان لە کوردستانیشدا پێشکەش بە بەکارهێنەرەکانیان دەکەن. ئه‌م كۆمپانیایه‌ سه‌ر به‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌ و له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌ش كارگێڕی ده‌كرێت، كه‌ هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان بكه‌ن به‌ پشت به‌ستن به‌ تەکنۆلۆژیای هاوچه‌رخ (4G LTE).

زانیاری گشتی

٩ ساڵ کارکردن
١ ملیۆن بەکارهێنەری چالاک
١٢٠٠ کارمەندی ناوخۆیی
٣٠٠٠ هەلی کاری ناڕاستەوخۆ

پڕۆژەکانیان

دکتۆر فاستلینک

دکتۆر فاستلینک پرۆژەی هۆشیاری کۆمەڵگایە لەلایەن کۆمپانیای فاستلینک لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە دەستیپێکرد. ئامانجی ئەم پرۆژەیە بەرزکردنەوەی هۆشیارییە لە بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنۆلۆژیا و تەندروستی گشتی و تاکەکانی کۆمەڵگا لە ڕێگەی گرافیک و ئاماژە و تێبینی و ڤیدیۆکانی هۆشیارییەوە.

فاستکەیر

لە تەواوی چین و توێژە جیاوازەکان کار و چالاکییەکانی ئەم پڕۆژەیەی فاستلینک بەرز دەنرخێنن و بە گرنگییەکی زۆرەوە باسی دەکەن، کە ھەر ئەمەش ئامانجی فاستلینک بوو لە دامەزراندنی فاستکەیردا لەلایەن رێکخراوی گاید بەسپۆنسەری کۆمپانیای فاستلینک جێبەجێدەکرێت.

ئەکادیمیای تۆپی پێ

وەک بەشێک لە کۆمەڵگای کوردستان، فاستلینک ئەکادیمیایەکی دامەزراندووە بۆ فێرکردنی تۆپی پێ بۆ منداڵانی کوردستان بە خۆڕایی.

ئەکادیمیای فاستلینک بۆ کۆد

وەک بەشێک لە کۆمەڵگای کوردستان، فاستلینک ئەکادیمیایەکی دامەزراندووە بۆ فێرکردنی بنەماکانی بەرنامەسازی بۆ منداڵانی کوردستان، ئامانجی ئەکادیمیای کۆدینگ فاستلینک بۆ پاراستن و دڵنیا کردنەوەی سەلامەتی منداڵەکانمان لە ئالوودەبوون، خراپی خوو و خراپ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا.


سەرچاوەکان



393 بینین