ڕۆژێک (٢٠١١)

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2023-01-03-16:50:00 - کۆدی بابەت: 10833
ڕۆژێک (٢٠١١)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕۆژێک (بە ئینگلیزی: One Day) فیلمێکی درامیی ڕۆمانسیی ساڵی ٢٠١١ـیە، لەلایەن لونێ شافییەوە (Lone Scherfig) دەرهێنراوە و چیرۆکەکەی لەلایەن دەیڤد نیکۆڵسەوە (David Nicholls) نووسراوە، لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی خۆی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەهەمان ناوەوە نووسیویەتی. کەسایەتییە دیارەکانی فیلمەکە بریتین لە ئان هاسەوەی (Anne Hathaway) و جیم ستجس (Jim Sturgess). فیلمەکە لە ١٩ ئابی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن کۆمپانیای فەوکەس فیچەرزەوە (Focus Features) لە ئەمریکادا بڵاوکرایەوە؛ هاوکات لە ٢٤ ئابی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن کۆمپانیای یونیڤێرسەڵ پیکچەرزەوە (Universal Pictures) لە بەڕیتانیا بڵاوکرایەوە و لە سایتی IMDb نمرەی (٧) وەرگرتووە و براوەی یەک خەڵات و پاڵێوراوی دوو خەڵات بووە.

کەسایەتییەکانی فیلمەکە

  • ئان هاسەوەی (Anne Hathaway) لە ڕۆڵی ئێما.
  • جیم ستجس (Jim Sturgess) لە ڕۆڵی دێکستەر.
  • ڕۆمڵا گەڕای (Romola Garai)
  • ڕەیف سپاڵ (Rafe Spall
  • کێن ستات (Ken Statt)
  • پەتریشا کڵاڕکسن (Patricia Clarkson
  • جودی ویتەکەر (Jodie Whittaker)
  • تۆم مایزن (Tom Mison)
  • جەیمی سایڤس (Jamie Sives)
  • تۆبی ڕێگبۆ (Toby Regbo)
  • جۆرجیا کینگ (Georgia King)
  • مات بێری (Matt Berry)
  • ماسیو بیەرد (Matthew Beard)
  • هێیدە ڕید (Heida Reed)
  • ئەمێندە فەیربێنک هاینس (Amanda Fairbank Hynes)

چیرۆکی فیلمەکە

ئێما و دێکستەر لە شەوی دەرچوونیان لە زانکۆ یەکتری دەبینن و ساڵانە لە هەمان بەرواردا چاویان بەیەک دەکەوێتەوە. ئێما کچێکی زیرەکە بەڵام سەرکەوتن بە ئاسانی و خێرایی بەرەو ڕووی نایەت، لەهەمان کاتدا بۆ دێکستەر سەرکەوتن و پەیوەندی بەستن لەگەڵ ئافرەتان زۆر زوو دێت بەدەستەوە. بەدرێژایی ژیانیان لە یەک جیا دەژین و هەریەک لە شوێنێک خەریکی کار و ژیانی خۆی دەبێت و کەسانی نوێ دەناسن. سەرباری سەرقاڵبوونیان بە ژیانیانەوە هەردووکیان لەو ڕۆژەدا هەندێک جار پێکەوەن، هەندێک جار پێکەوە نین.


سەرچاوەکان



257 بینین