دوا ڕۆژەکانی بابلۆ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-01-03-20:02:00 - کۆدی بابەت: 10834
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دوا ڕۆژەکانی بابلۆ (بە ئینگلیزی: The last day of bablo) شانۆگەرییەکی (کۆمیدیای ڕەش-درامی)ـی کوردییە لە دەرهێنانی شوان کەریم و بەرهەمهێنانی سۆران عوسمانە. شانۆگەرییەکە لە ١٤٠ خولەک پێکدێت، هەر یەکە لە ڕێشان حەمۆ، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید و هەنار کامەران ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

یەکەم نمایشی شانۆییەکە لە ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی ٥٥ ڕۆژ لە نمایشکردن لە سلێمانی بەردەوام بوو، ژمارەی بینەرانی شانۆگەرییەکە ٢٦٠٠٠ کەسی لە سلێمانی تێپەڕاند. دواتر لە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، نمایشەکە لە هەولێر دەستیپێکرد و ٣٠ تەممووز دوای ٣٥ـەمین نمایش، لە کەرکووک کۆتایی بە کاری خۆی هێنا. دوای ٩٧ ڕۆژ لە نمایشی شانۆکە، بینەری شانۆییەکە گەیشتە ٤٤،٠٦٠ بینەر لە هەر سێ شارەکەدا.

زانیاری گشتی

ناوی شانۆییەکە دوا ڕۆژەکانی بابلۆ
ژانەر کۆمیدیای ڕەش-درامی
نواندنکارە سەرەکییەکان ڕێشان حەمۆ، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید و هەنار کامەران
ماوەی پەخشکردن ٩٧ ڕۆژ لەهەر سێ شاری سلێمانی، هەولێر، کەرکووک
بینەر ٤٤،٠٦٠

نواندنکارەکان

  • ڕێشان حەمۆ
  • ڕووبار خالید
  • سۆران ئەکرەم
  • مەستان مەریوان
  • تاهیر عەبدولواحید
  • فەرهاد سەعدی
  • هەنار کامەران


سەرچاوەکان



291 بینین