خۆشەویستی و دەرمانەکانی تر (٢٠١٠)

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2023-01-04-23:09:00 - کۆدی بابەت: 10843
خۆشەویستی و دەرمانەکانی تر (٢٠١٠)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خۆشەویستی و دەرمانەکانی تر (بە ئینگلیزی: Love & Other Drugs) فیلمێکی ئەمریکی چەشنی ڕۆمانسیی کۆمیدی ساڵی ٢٠١٠ـیە، لەلایەن ئێدوارد زویک (Edward Zwick)ـوە دەرهێنراوە و بەرهەمهێنراوە. چیرۆکی فیلمەکە لەلایەن چاڕڵس ڕێندۆف (Charles Randolph)، ئێدواڕد زویک (Edward Zwick) و ماڕشەڵ هێرسکڤیتزەوە (Marshall Herskovits) نووسراوە. فیلمەکە لە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٠ لە سینەماکاندا لەلایەن کۆمپانیای (20th Century Fox) نمایشکرا و داهاتی ١٣٠ ملیۆن دۆلاری لە بەرانبەر بودجەی ٣٠ ملیۆن دۆلاردا بەدەستهێنا. هاوکات فیلمەکە لە سایتی IMDb خاوەنی نمرەی (٦.٧) و لە کاتژمێرێک و ٥٢ خولەک پێکهاتووە. هەروەها براوەی یەک خەڵات و پاڵێوراوی چوار خەڵاتی تر بووە. 

چیرۆکی فیلمەکە

لە ساڵانی (١٩٩٠)ـدەکاندا؛ فرۆشیارێکی دەرمان پەیوەندی لەگەڵ ژنێکی گەنجدا دەبەستێت کە دووچاری نەخۆشی پارکینسن بووەتەوە.

چیرۆکی فیلمەکە (سپۆیڵ)

ماگی کچێکی سەربەست و ئازادە کە ڕێگە بە هیچ کەس و شتێک نادات بەخۆیەوە بیبەستێتەوە؛ بەڵام جووتە لێکچووەکەی خۆی بەناوی جەیمی دەدۆزێتەوە و یەکتری دەناسن، کە خاوەن کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش و بێ هەڵەیە و وادەکات ئافرەتان سۆز و خۆشەویستی پێ بدەن. پەیوەندییە پەرەسەندووەکەی ماگی و جەیمی هەردووکیان تووشی سەرسڕمان دەکات چونکە خۆیان لەژێر کاریگەری گەورەترین و کاریگەرترین دەرماندا کە خۆشەویستییە دەدۆزنەوە.

کەسایەتییەکانی ناو فیلمەکە

  • ئان هاسەوەی (Anne Hathaway) لە ڕۆڵی ماگی.
  • جەیک گیڵنهۆڵ (Jake Gyllenhaal) لە ڕۆڵی جەیمی.
  • ئۆلیڤەر پڵات (Oliver Platt)
  • هەینک ئەیزێریا (Hank Azaria)
  • جۆش گێد (Josh Gad)
  • گابریەل ماخت (Gabriel Macht)
  • جودی گریر (Judy Greer)
  • جۆرج سیگڵ (George Segal)
  • جیڵ کلەیبێڕگ (Jill Clayburgh)
  • نیکی دێڵۆوچ (Nikki DeLoach)
  • کاسرین وینک (Katheryn Winnick)
  • ناتالی گۆڵد (Natalie Gold)
  • مایکڵ چێڕنس (Micheal Chernus)
  • مایکڵ بەفەڕ (Micheal Buffer)
  • بینگۆ ئۆ مێڵی (Bingo O’Malley)
  • جەیمی ئاڵێگزەندەر (Jaimie Alexander)


سەرچاوەکان



238 بینین