نۆڤەمبەری شیرین (٢٠٠١)

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2023-01-04-23:29:00 - کۆدی بابەت: 10844
نۆڤەمبەری شیرین (٢٠٠١)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نۆڤەمبەری شیرین (بە ئینگلیزی: Sweet November) فیلمێکی ئەمریکی چەشنی درامیی ڕۆمانسی ساڵی (٢٠٠١)ـکە، لە دەرهێنانی پاتریک ئۆ کۆنەرە (Patrick O’Connor) و کیانو ڕیڤس (Keanu Reeves) و شاڕلیز سێرن (Charlize Theron) وەک نواندنکاری سەرەکی ڕۆڵیان تێیدا گێڕاوە. فیلمەکە لە فیلمی (نۆڤەمبەری شیرینی ساڵی ١٩٦٨) وەرگیراوە کە لەلایەن هێڕمن ڕاوچەرەوە (Herman Raucher) نووسراوە، بەڵام کۆتاییەکی جیاوازی هەیە. فیلمی نۆڤەمبەری شیرینی ساڵی ٢٠٠١ لە سایتی IMDb خاوەنی نمرەی (٦.٨)؛ هاوکات فیلمەکە لە کاتژمێرێک و ٥٩ خولەک پێکهاتووە و لە ١٦ شوباتی ساڵی ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە و ٦٥ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێنا، هەروەها پاڵێوراوی سێ خەڵات بووە.

چیرۆکی فیلمەکە (بێ سپۆیڵ)

کارکەرێکی خۆماندووکەر و ئافرەتێکی نائاسایی بۆ ماوەیەکی کورت لەسەر هەبوونی پەیوەندییەک لە نێوانیاندا ڕێکدەکەون؛ لەو ماوە کورتەشدا ژیانی ژنەکە دەگۆڕێت.

چیرۆکی فیلمەکە (سپۆیڵ)

چیرۆکی فیلمەکە لە دەوری ژن و پیاوێک دەسوڕێتەوە کە چارەنووسیان پێکەوە گرێ دراوە و تا هەتایە چارەنووسیان دەگۆڕێت. نێڵسن ڕیکلامکەرێکی بەئەمەکە و لە سان فرانسیسکۆ دەژی. ڕۆژێک لە کاتی تاقیکردنەوەی شۆفێریدا؛ سارا دەناسێت کە کچێکی جوانی بە ڕواڵەت نامۆیە، لە تاقیکردنەوەکەدا سارا بە هەڵە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی فێڵیکردووە و بەهۆی نێڵسنەوە شکست دەهێنێت و دەردەکرێت. دوای دەرکردنی لە تاقیکردنەوەکەدا سارا لە دەرەوە چاوەڕێی نێڵسن دەکات تاکوو سوکایەتی پێ بکات و قسەی پێ بڵێت، بەڵام نێڵسن پشتگوێی دەخات. پاشان سارا دوای دەکەوێت و لە شوێنی کارەکەی نێڵسندا خۆی نیشان دەدات و بەڵێن دەدات کە ئەگەر تەنیا بیگەیەنێتەوە ماڵەوە ئەوا ئیتر وازی لێ دەهێنێت. دوای ئەو شەوە سارا داوا لە نێڵسن دەکات کە بۆ ماوەی مانگی نۆڤەمبەر لەگەڵیدا بمێنێتەوە و لەگەڵیدا بژی بەو بەڵێنەی کە ژیانی نێڵسن بەرەو باشتر دەڕوات و دەگۆڕێت. نێڵسن سارا بێ ئومێد دەکات و پێی دەڵێت کە خۆشەویستی هەیە. لە یەکەم ڕۆژی مانگی نۆڤەمبەردا کە نێڵسن لە کارەکەی دەردەکرێت و دووردەخرێتەوە؛ بڕیار دەدات کە هەلێک بدات بە خۆی و سارا و لەگەڵیدا بمێنێتەوە و ماوەی مانگێک بە تەواوی لەگەڵ سارادا بەسەرببات و خۆی لە خۆشەویستییەکی قووڵی بێهاوتادا دەدۆزێتەوە کە تاوەکوو کۆتایی ژیانی لە بیریدا دەمێنێتەوە.

کەسایەتییەکانی فیلمەکە

کیانۆ ڕیڤس (Keanu Reeves) لە ڕۆڵی نێڵسن.
شاڕڵز سێرن (Charlize Theron) لە ڕۆڵی سارا.
جەسن ئایزەیکس (Jason Isaacs)
گڕەیگ جێڕمن (Greg Germann)
لییەم ئەیکن (Liam Aiken)
ڕۆبێرت جۆی (Robert Joy)
ڵۆڕێن گرام (Lauren Graham)
میشێل ڕۆزنبام (Micheal Rosenbaum)
فڕانک لانگێلا (Frank Langella)
جەیسن کڕاڤتس (Jason Kravits)
ڕەی بەیکەر (Ray Baker)
جون کاڕڵ (June Carryl)
کێڵڤن هان یی (Kelvin Han Yee)
دەیڤد فاین (David Fine)


سەرچاوەکان



251 بینین