مۆری حەوتەم (١٩٥٧)

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2023-01-04-23:39:00 - کۆدی بابەت: 10845
مۆری حەوتەم (١٩٥٧)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مۆری حەوتەم (بە ئینگلیزی: The Seventh Seal و بە سویدی: Det sjunde inseglet) فیلمێکی سویدی چەشنی مێژوویی خەیاڵییە و لە نووسین و دەرهێنانی ئینما بێرگمنە (Ingmar Bergman). فیلمەکە لە شانۆگەرییەکی ئینما بێرگمن خۆیەوە وەرگیراوە بە ناوی (Trämålning) کە لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٥٠ـکاندا نووسیوویەتی. زمانی فیلمەکە لاتینی و سویدییە لە ١٦ شوباتی ساڵی ١٩٥٧ بڵاوکراوەتەوە. هاوکات فیلمەکە لە سایتی IMDb بووەتە خاوەنی نمرەی (٨.١) و لە کاتژمێرێک و ٣٦ خولەک پێکهاتووە و خاوەنی ١٠ خەڵات و پاڵێوراوی دوو خەڵات بووە. هەروەها بودجەی ١٥٠ هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە. 

چیرۆکی فیلمەکە (بێ سپۆیڵ)

سوارچاکێک کە لە دوای جەنگی خاچپەرستەکان دەگەڕێتەوە سوید، بەدوای وەڵامەکانی سەبارەت بە ژیان و مردن و بوونی خوادا دەگەڕێت لەکاتێکدا یاری شەتڕەنج لەگەڵ مردندا دەکات لە سەردەمی تاعوونی ڕەشدا.

چیرۆکی فیلمەکە (سپۆیڵ)

سوارچاکێک لە شەڕی خاچپەرستەکان دەگەڕێتەوە ماڵەوە، مەرگی ڕەش وڵاتەکەیان دەتەنێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە ماڵەوە؛ مردن دەردەکەوێت و پێی دەڵێت کە کاتی ئەویش هاتووە تاوەکوو بمرێت؛ بەڵام سوارچاکەکە بە بردنەوەی یارییەکی شەتڕەنج گژنێی مردن دەکات بەوەی مردن لەبەرانبەریدا ناتوانێت بیباتەوە و هەرکات بردییەوە ئەوا ئەوکات دەتوانێت گیانی بکێشێت. 

کەسایەتییە دیارەکانی فیلمەکە

گونۆر بیۆڕنستڕێند (Gunnar Björnstrand)
بێنت ئیکڕۆت (Bengt Ekerot)
نیڵس پاپا (Nils Poppe)
ماکس ڤۆن سیدۆو (Max von Sydow)
بیبی ئەندڕسن (Bibi Andersson)
ئینگە لێنجڕی (Inga Landgré)
ئەیک فڕدڵ (Åke Fridell)


سەرچاوەکان



308 بینین