ڕەچەڵەکی من (٢٠١٤)

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2023-01-11-10:55:00 - کۆدی بابەت: 10871
ڕەچەڵەکی من (٢٠١٤)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕەچەڵەکی من (بە ئینگلیزی: I Origins) فیلمێکی ئەمریکی چەشنی درامیی ڕۆمانسیی زانستیی خەیاڵییە؛ لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن مایک کەیهێڵەوە (Mike Cahill) کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کراوە. ئەم بەرهەمە سەربەخۆیە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس (Sundance Film Festival) لە ١٨ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ نمایشکرا؛ هاوکات ئەم فیلمە لە لایەن کۆمپانیای  فۆکس سێرچڵایت پیکچەرزەوە (Fox Searchlight Pictures) بڵاوکرایەوە. خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی لە فێستیڤاڵی ئینتەرناشناڵ دی سینەما فەنتاستیک دی کەتەلۆنیا (Internacional de Conema Fantàstic de Catalunya) بەدەستهێنا. ڕەچەڵەکی من لە کاتژمێرێک و ٤٦ خولەک پێکهاتووە و نمرەی (٧٠٣)ـی لە سایتی IMDb وەرگرتووە؛ هاوکات خاوەنی دوو خەڵات و پاڵێوراوی سێ خەڵات بووە. 

چیرۆکی فیلمەکە

زیندەزانێکی گەردیلەیی بە ناوی دکتۆر (ئیان گرەی) بە هاوکاری (کارین)ـی یاریدەدەری؛ دەربارەی پەرەسەندنی چاوت مرۆڤ لێکۆڵینەوە و گەڕان ئەنجام دەدەن، پێکەوە بەڵگەیەک بەردەست دەخەن کە دەشێت ژیان بگۆڕێت.

کەسایەتییەکانی ناو فیلمەکە

مایکڵ پیت (Micheal Pitt) لە ڕۆڵی ئیان.
بڕیت ماڕڵنگ (Brit Marling) لە ڕۆڵی کارین.
ئاسترد بڕجس فرزبی (Àstrid Bergès-Frisbey)
ستیڤن یون (Steven Yeun)
ئارچی پەنجابی (Archie Panjabi)
کێڕا سیمۆڕ (Cara Seymour)
ڤێنیدە ئێڤنس (Venida Evans)
ویڵیەم مەیپەسر (William Mapother)
کەشیش کوماڕی (Kashish Kumari)
ئاکۆ (Ako)


سەرچاوەکان



226 بینین