چاندنی نەعنا

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-02-20-20:07:00 - کۆدی بابەت: 11059
چاندنی نەعنا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی نەعنا (بە ئینگلیزی: Planting mint، بە عەرەبی: زراعة النعناع)، جۆرێک گژوگیای بۆنداری خۆڕسکە واتە خۆی سەوز دەبێت، جگە لە ئەوەی تامێکی خۆش دەدات بە خواردن و خواردنەوەکان، لە بواری تەندروستیشدا بەکاردێت وەک چارەسەر، چەندین جۆری هەیە و هەموویان بۆندارن، جیاوازییان هەیە لە ڕەنگ و شێوەی دەرکەوتندا.  

هەنگاوەکانی چاندن

  • سەرەتا خاکێکی شیبووەوەی بۆ ئامادەبکرێت.
  • دواتر یەک یان دوو بنجی بچووک لە نەعنا بچێنرێت.
  • مەودای نێوان بنجەکان دەبێت زۆربێت و بگاتە نزیکەی ٦٠ سانتیمەتر.
  • لە دوای ماوەیەک لە چاندنی وەک دەوەنێکی بچووکی ڕێک دەردەوکەوێت، بەڵام دواتر بڵاودەبێتەوە و شێوەیەکی زەمینەیی وەردەگرێت.

شێوازی گرنگیپێدان

پێویستی بە جێگەیەکە کە ڕووناکی خۆری ڕاستەوخۆی هەبێت، هەندێکیان لە جێگەی سێبەردا گەشە دەکەن و هەندێکی تریشیان پێویستە لە خۆری بەتین بپارێزرێن، خاکەکەی شێدار بێت بەڵام لەهەمان کاتدا شیبووەوە بێت و بە تەواوەتی ئاوی وشكببێتەوە، نەعنا بە ئاسانی گەشە دەکات مەودای نزیکەی مەترێک دادەپۆشێت، هەروەها بۆ زۆربوون و بڵاوبوونەوە پێوستی بەوەیە کە تەنها ڕەگەکەی جێگیر ببێت، دواتر لەسەر ڕەگەکەی بنجی نوێ دروست دەبێت.

گرنگیپێدانی زۆری ناوێت و لە خاکدا تەنها چینێک سەمادی پێویستە کە شێی بۆ دابین بکات و لەهەمان کاتدا گەڵاکانی بە خاوێنی دەهێڵێتەوە، بەڵام چونکە ڕەگەکەی ناچێتە قوڵاییەوە ئەوا بەئاسانی هەڵدەکێشرێت و پێویستە لە جێگەیەکی گونجاودا بێت، دوای پێگەیشتنی گەڵاکانی پێویستە خێرا لێبکرێتەوە، چونکە هەرچەندە گەڵاکەی بچووکتر بێت و گەنجتر بێت تامی خۆشترە بە بەراورد بە گەڵا گەورەکان، هەروەها هەرچەندە زیاتر گەڵا و چڵی لێبکرێتەوە ئەوا نەعناکە باشتر گەشە دەکات و بە دروستی دەمێنێتەوە، کاتی لێکردنەوەی ئاسایی دوای دروستبوونی گەڵاکانییەتی کە لە وەرزی بەهارەوە دەستپێدەکات، گەڵاکەی لە بەفرگردا بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ هەڵدەگیردرێت، یاخود وشک دەکرێتەوە و بە شێوازی جیاوازتر بەکاردەهێنرێت. 


سەرچاوەکان



312 بینین