بۆچی ژنان زیاتر لە پیاوان دەپرخێنن؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-02-21-20:19:00 - کۆدی بابەت: 11071
بۆچی ژنان زیاتر لە پیاوان دەپرخێنن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

وازانراوە کە پیاوان بەهۆی پرخەیانەوە هەمیشە ئافرەتان بێزار دەکەن، بەڵام توێژینەوەیەکی بەریتانی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئافرەتانی گەنج زیاتر لە پیاوان دەپرخێنن و توێژینەوەکە هۆکارەکەشی بۆ بارێکی تەندروستی گەڕاندووەتەوە.

دەرەنجامی توێژینەوەکە

توێژینەوەکە لەلایەن نەخۆشخانەی نیشتیمانی رۆیاڵی بەریتانییەوە کراوە، بەوردی لێکۆڵینەوەیان بۆ کێشەکانی خەو کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، لە ٢٣٪ ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵدایە بەلایەنی کەمەوە سێ شەو لە هەفتەیەکدا دەپرخێنن، لەلایەکی ترەوە رێژەکە لە پیاواندا تەنیا ٣١٪ بووە.

توێژەران ئاشکرایان کردووە، دەکرێت هۆکارەکەی بەهۆی قەڵەوی ئافرەتانەوە بێت کە لەو تەمەندا تووشیان دەبێت. ئەو چەورییەی دەوروبەری مل دەکرێت هۆکار بێت بۆ پرخە کردن. ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت، هەر لە توێژینەوەیەکی بەریتانیدا هاتووە ئەو پیاوانەی تەمەنیان لەنێوان ٥٥ بۆ ٥٤ ساڵدایە، لە ٤٥٪ لەکاتی خەودا دەنگێکی بێزارکەر دەردەکەن، لە بەرانبەردا تەنیا ٪٣٥ ئافرەتان ئەو حاڵەتەیان تووش دەبێت.


سەرچاوەکان



268 بینین