هێڵنجدان لەکاتی برسێتیدا

له‌لایه‌ن: - پەیوەست غەفوور پەیوەست غەفوور - به‌روار: 2023-08-29-20:45:00 - کۆدی بابەت: 11156
هێڵنجدان لەکاتی برسێتیدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هێڵنجدان لەکاتی برسێتیدا، (بە ئینگلیزی: Nausea  during Hunger, بە عەرەبی: الغثيان أثناء الجوع). هەست کرد بە برسێتی ئاساییە، بەڵام کەس چێژ لە برسیبوون وەرناگرێت و ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی هەستکردن بە ناڕەحەتی، تەنانەت زۆر کەس هەست بە هێڵنجدان و دڵ تێکهەڵاتن دەکەن لەکاتی برسێتیدا.

بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟

بەپێی سەرچاوە زانستییەکان، بەهۆی ترشی هایدرۆکلۆریک’ەوە ڕوودەدات، گەدەمان سروشتیانە ترشی هایدرۆکلۆریک بەرهەمدەهێنێت بۆ هەرسکردنی ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆین، ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ خواردن بمێنینەوە، ئەوا ئەو ترشە بە بڕێکی زۆر لەناو گەدەدا کۆ دەبێتەوە و دواتر دەتوانێت بچێتە سەرەوە بۆ سورێنچک، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە دڵ تێکهەڵاتن و زۆرجاریش دەبێتە هۆی دڵەکزێ.

هێڵنجدان بەهۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانیشەوە ڕوودەدات

چەند هۆڕمۆنێک هەستی برسێتی و تێربوون ڕێک دەخەن وەک: (لێپتین و گرێلین)، ئەم هۆرمۆنانە کارەکانی خۆیان بە باشی دەکەن کاتێک جەستەمان هیچ کێشەیەکی نەبێت، بەڵام نەخواردنی خواردن بۆ کاتێکی زۆر یاخود بە پچڕ پچڕ و ناڕێکی، دەبێتە هۆی تێکدانی ڕێژە و فەرمانی ئەم هۆڕمۆنانە, لە ئەنجامدا چەند نیشانەیەک لە جەستەمان دەردەکەوێت و یەکێک لەوانەش هێڵنجدانە.

چۆن ڕێگری بکەین لە هەستکردن بە هێلنجدان لە کاتی برسێتیدا؟

دەبێت بتوانیت پلانێک بدۆزیتەوە و کات بۆ خواردن دابنرێت کە لەگەڵ شێوازی ژیانی تایبەتیدا بگونجێت، وزەت پێبدات و کێشێکی تەندروستت هەبێت. ئەمەش دوورت دەخاتەوە لە هێڵنجدان بەهۆی برسێتییەوە. ئاسانترین ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە هێڵنجدان لەکاتی هەستکردن بە برسێتی ئەوەیە کە ژەمە خۆراکەکان ڕێکوپێک بخورێت و دوور بکەویتەوە لە مانەوە بە برسێتی بۆ ماوەیەکی درێژ. هەندێک کات هێڵنجدان تەنها بەهۆی نەخواردنی خۆراکەوە بۆ ماوەیەکی درێژ ڕوونادات، بەڵکو بەهۆی نەخواردنی ئاو و وشبوونەوەی جەستە، هەروەها بەهۆی خواردنی هەندێک جۆری دەرمان بەتایبەت کاتێک گەدەت بەتاڵە، ڕوودەدات.

ئەگەر لە کاتی برسێتیدا هێڵنجدانی زۆر یان ئازارێکی توندت هەیە، ئەوا سەردانی پزیشک بکەو نیشانەکانتی بۆ باس بکە چونکە دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا لەوانە:

  • دوو ڕۆژ بۆ کەسێکی پێگەشتوو.
  •  ٢٤ کاتژمێر بۆ منداڵی سەروو یەک ساڵ و خوار دوو ساڵان.
  • ١٢ کاتژمێر بۆ منداڵی ساوا   

چەند هۆکارێکی تر کە دەبنە هۆی هێڵنجدان

  •  سەرەتاکانی دووگیانی
  • ژەهراویبوون بە خۆراک
  • فشار (سترێس)
  • بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییەکان
  • ڤایرۆسی جۆراوجۆر 
  • هەندێک جۆری بۆن
  • کێشەی هەرسکردن (هەرس نەکردنی خۆراک)


سەرچاوەکان



587 بینین