پێنووسەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان بۆ وێنەکێشان

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-08-30-11:56:00 - کۆدی بابەت: 11162
پێنووسەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان بۆ وێنەکێشان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پێنووسەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان بۆ وێنەکێشان (بە ئینگلیزی Pencils and their use for drawing، بە عەرەبی: أقلام الرصاص واستخدامها في الرسم) چەندین شێوازی جیاوازی پێنووس بۆ وێنەکێشان هەیە، بۆ ئەو کەسانەی سەرەتا دەست بە وێنەکێشان دەکەن هەڵبژاردنی پێنووسەکان تووشی نیگەرانیان دەکات. بەڵام ئەگەر زانیاریت دەربارەی جۆرەکانی پێنووس و چۆنییەتی بەکارهێنانیان هەبێت ئەوا قورس نابێت کە پێنووسی گونجاو بۆ وێنەکێشان هەڵبژێریت. دروستکردنی پێنووسەکان بەپێی جۆرەکان جیاوازن، لە گرافیت یان ماددەی تر دروست دەکرێن.

جۆرەکانی پێنووس

پێنووسی گرافیت

ئەم جۆرە پێنووسە لە گرافیت دروست دەکرێت. زۆری و کەمی ڕێژەی گرافیت کاڵی و تۆخی پێنووسەکە دیاری دەکات. ئەو پێنووسانەی بۆ دروستکردنی هێڵی تۆخ بەکاردێن کە پێیان دەوترێت range)  B) ڕێژەی گرافیتیان زیاترە، بەڵام ئەو پێنووسانەی بۆ هێڵی کاڵ بەکاردێن و پێیان دەوترێت (H range)  ڕێژەی گرافیتیان کەمترە. بە شێوەیەکی گشتی پێنووسەکانی وێنەکێشان لە جۆری گرافیت لە 9B بۆ 9H و F دیاریکراون بەم شێوەیە:

9B, 8B, 7B, 6B, 5B, 4B, 3B, 2B, HB, H, 2H, 3H, 4H, 5H, 6H, 7H, 8H, 9H, F

ئەم پیتانە واتای چییە:

پیتی H، بە واتای (hard) ڕەق و پیتی B بە واتای (Bold) تۆخ دێت.

  • پێنووسەکانی جۆری H، ڕەقن و ڕێژەی گرافیتیان کەمە. بۆ ماوەیەکی زۆر بە تیژی دەمێننەوە، لەسەر وێنەکە گرافیتی زۆر بەجێ ناهێڵن لەبەر ئەمەش بۆ وێنەکێشانی ڕووناک و کاڵ بەکاردێت. بەهۆی ئەوەی پێنووسەکە نووکێکی ڕەقی هەیە سڕینەوەی کەمێ قورس دەبێت. هەرچەندە ئەگەر لە کاتی سڕیندا گرافیتەکەشی لا بچێت، بەڵام شوێنەواری هێڵەکان لەسەر وەرەقەکە دەمێنێتەوە. بەهۆی ئەمە زۆر کات بە پێنووسێکی باش بۆ دروستکردنی هێڵکاری بەکار نایات.
  • پێنووسەکانی جۆری B، نەرمن ڕێژەی گرافیتیان زۆرە زۆر بەخێرایی نووکەکەی تیژی نامێنێت، ڕێژەیەکی زۆر گرافیت لەسەر لاپەڕەکە بەجێ دەهێڵێت و بۆ وێنەکێشان و دروستکردنی هێڵی تاریک بەکاردێت. لە کاتی سڕینەوەشدا بەهۆی ئەوەی گرافیتەکە لەسەر ڕووی پەڕەکەیە زۆر بەئاسانتر دەسڕێتەوە و وەک پێنووسی جۆری H هێڵەکان بەجێ ناهێڵێت. بەباشترین جۆری پێنووس بۆ دروستکردنی هێڵکاری دادەنرێت.
  • پێنووسی جۆری F، نووکێکی زۆر ڕەقی هەیە بەکەمی لەناو پاکەتی پێنووسەکان دەدۆزرێتەوە.
  • پێنووسی جۆری HB، ئەم جۆرە پێنووسە بەکارهێنانی زۆرە نەک تەنها لە وێنەکێشاندا، بەڵکوو لە قوتابخانە و شوێنەکانی کارکردنیشدا بەکاردێت.

واتای ژمارەکانی سەر پێنووسەکان

ئەو ژمارانەی لەسەر پێنووسەکان هەن، ڕادەی ڕەقی و نەرمی پێنووسەکە دیاری دەکەن. لە پێنووسی جۆری Hدا، 9H ڕەقترین پێنووسی ئەم جۆرەیە و H یش نەرمترین جۆرە. بەڵام لە پێنووسی جۆری Bدا پێچەوانە دەبێتەوە، 9B نەرمترین جۆری ئەم پێنووسەیە. تاکوو پێنووسەکان ڕەقتربن هێڵی کاڵتر دەکێشن و پێنووسە نەرمەکانیش هێڵی تۆختر. هەردوو پێنووسی جۆری H و جۆری F بەزۆری لەلایەن ئەندازیارەکان یان ئەو وێنەکێشانەی لە وێنەکانیاندا وردەکارییەکی زۆر دەکەن بەکاردێت.

پێنووسی گرافیتی شل

ئەم جۆرە پێنووسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٥ دروستکرا. ڕەنگی جیاوازی وەک زەرد، سوور، شین، خۆڵەمێشییان هەیە. دەکرێت بەهۆی فڵچەوە بەکاربهێنرێن، ئەم جۆرە لەلایەن وێنەکێشەکانەوە بۆ دروستکرنی هێڵکاری بەکاردێت.

پێنووسی خەڵوز

بەتەوای لە خەڵوز دروست دەکرێت و تۆنی زۆر تۆخ بە وێنە دەدات. بەئاسانی لەسەر کاغەز دەجووڵێت و دەتوانیت ئیشی پێ بکەیت. ئەم جۆرە بۆ نووسین زۆر باشە، چونکە بە ئاسانی دەتوانرێت لەسەر کاغەز بسڕێتەوە. بەشێوەی جیاواز وەک پێنووسی خەڵوزی بە کاغەز داپۆشراو، پێنووسی خەڵوزی سپی و خەڵوزی دار هەیە، بۆ دروستکردنی ئەو وێنانەی وردەکاری زۆریان تێدایە بەکاردێت.

پێنووسی ڕەنگی ئاوی

ئەم جۆرە پێنووسە دەکرێت بەشێوەی پێنووسی ئاسایی و وشک بەبێ بەکارهێنانی ئاو بەکاربێت یان دەکرێت ئاوی لەگەڵ بەکاربهێنرێت و وەک بۆیەی ئاوی بەکاربێت، بە بەکارهێنانی فڵچە بڵاو بکرێتەوە.


سەرچاوەکان



352 بینین