سوودەکانی نایاسینەماید

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-09-04-21:15:00 - کۆدی بابەت: 11213
سوودەکانی نایاسینەماید

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی نایاسینەماید (بە ئینگلیزی: Benefits of Niacinamide، بە عەرەبی: فوائد للنياسيناميد) نایاسینەماید یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا هەیە. بۆ گەشاوەکردنی پێست و ڕێگریکردن لە نیشانەکانی پیربوون و چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی وەک ئەکزیما یان زیپکە. جۆرێکە لە ڤیتامین B3، یەکێکە لە هەشت ڤیتامین B یەکە کە پاڵپشتی زۆر لایەنی تەندروستیت دەکات. جەستەت نایاسینەماید دروست دەکات کاتێک نیاسین زۆر لە جەستەتدا هەبێت، هەروەها جەستەت دەتوانێت ترشێکی ئەمینی کە پێی دەوترێت تریپتۆفان بگۆڕێت بۆ نیاسینامید.

نایاسینەماید چی بۆ پێست دەکات؟

نایاسینەماید پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ چاودێریکردنی پێست. یارمەتی دروستکردنی کیراتین دەدات کە پرۆتینێکە تەندروستی پێست دەپارێزێت. هەروەها دەرکەوتووە کە پێستت بەهێزتر و نەرمتر و گەشاوەتر دەکات. نایاسینەماید بۆ چارەسەرکردنی زیپکە بەکاردێت و دەتوانێت یارمەتی خۆراکدان و پاراستنی پێستت بدات، بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ بەرهەمەکانی تری وەک ڕێتینۆڵ بەکاردەهێنرێت.  ماددەیەکی خۆراکی بەهێزە کە بە دەگمەن کاریگەری لاوەکی هەیە.

سوودی سەرەکی نایاسینەماید 

١- زیادکردنی هەڵمژینی ئاو
ڕەنگە نایاسینامید کارکردنی بەربەستی چەوری پێستت بەرز بکاتەوە (چینێک ئاو و چەوری کە پێستت دەپارێزێت). ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بە شێدار هێشتنەوەی پێست، ئەمەش وا دەکات پێستت زیاتر شێدار بێت و کەمتر هەستیار بێت.

٢- کەمکردنەوەی سووربونەوە
دەرکەوتووە کە نایاسینەماید هەوکردن کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەتوانێت یارمەتی هێورکردنەوەی سووربوونەوە بدات بەهۆی حاڵەتەکانی وەک زیپکە و ڕۆزاسیا و ئەکزیماوە کە دروست بوون. هەروەها دەتوانێت ئەو خورانە کەم بکاتەوە کە بەهۆی مادەی قڵیشێنەری بەهێزی وەکو ڕێتینۆڵ یان ترشی گلایکۆلیکەوە دروست دەبێت کە خانە مردووەکان لەسەر ڕووی پێستت لادەبەن.

٣- ڕەنگە دەرکەوتنی کونیلەکان کەم بکاتەوە
هیچ شتێک نەسەلمێنراوە کە قەبارەی ڕاستەقینەی کونیلەکانت کەم بکاتەوە. بەڵام ڕەنگە نایاسینەماید یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی دەرکەوتنیان بە یارمەتیدانی هێشتنەوەی پێستت بە نەرم و ڕوونی. هەروەها ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە ڕێکخستنی بڕی ئەو چەوریەی کە ڕژێنەکانت بەرهەمی دەهێنن، ئەمەش دەتوانێت ڕێگری بکات لە گیرانی کونیلەکان.

٤- لەوانەیە لە شێرپەنجەی پێست بپارێزێت
نایاسینەماید لە خێزانی  ڤیتامین بی یە کە پێی دەوترێت نیکۆتینامید، لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی شێرپەنجەی پێستی نوێ یان پەڵەی پێش شێرپەنجە لە هەندێک کەسدا. بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم سوودە. هەروەها توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە نیکۆتینامید ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک سێ جار نێگەتیڤ لەو کەسانەدا زیاد بکات کە تەواوکەری خۆراکی بە ئاستێکی بەرز دەخۆن.  بەکارهێنانی نایاسینەماید لە بەرهەمێکی چاودێری پێست و بەکارهێنانی بە شێوەیەکی سەرەکی بە سەلامەتی دادەنرێت. دەتوانرێت دژە خۆرێک بەکار بهێنرێت کە مادەی نایاسینەمایدی تێدایە بۆ پارێزگارییەکی پتەو و توند بۆ پێست.

٥- چارەسەری پەڵەی ڕەش دەکات 
نایاسینەماید لەلایەن پزیشکی پێستەوە پەسەندکراوە بۆ گەشاوەکردنی ڕەنگی پێست. هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە فۆرمولەکانی چاودێری پێست کە ٥٪ نیاسینامیدیان تێدایە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی پەڵە ڕەشەکانیش بدات.

٦- کەمکردنەوەی چرچی و هێڵە وردەکان
تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری ئەم ڤیتامینە ڕەنگە یارمەتی پاراستنی پێستت بدات و یارمەتی چاکبوونەوەی بدات لە زیانەکان، بەهۆی هۆکارەکانی وەک پیربوون و خۆر و فشارەوە. هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە نایاسینەماید کە بەکاردەهێنرێت بۆ  جەستە دەتوانێت هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی باشتر بکات، هەروەها ڕەنگی سووربوونەوەی پێست ناهێڵێت.

چۆن نایاسینەماید لە ڕۆتینی چاودێری پێستدا بەکاردەهێنرێت؟

دەتوانرێت نایاسینەماید ڕۆژانە جارێک یان دووجار بەکاربهێنرێت دوای پاککردنەوەی نەرم لە کاتی ڕۆتینی ئاسایی چاودێری پێستتدا. بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی هەبێت، دوای بەکارهێنانی شێدارکەرەوە، نایاسینەماید بەکاربهێنە. هەروەها دەتوانیت سیرۆمی نایاسینەماید لەگەڵ شێدارکەرەوەکەت تێکەڵ بکەیت و پێکەوە بیدەیت لە دەموچاو و ملت. یان ماسکی دەموچاو تاقی بکەرەوە کە نیاسینامید لەخۆدەگرێت بۆ چاکبوونەوە و ئارامکردنەوەی پێست.

چەندێتی

زۆربەی بەرهەمەکانی چاودێری پێست ٥% نایاسینەماید یان کەمتریان تێدایە، بەڵام ڕێژەکانیان دەتوانێت جیاواز بێت. ئەگەر پێستت هەستیار بوو بە هێواشی دەست پێ بکە بە چڕیی کەم. لەگەڵ بەرهەمەکانی تر لە ڕۆتینەکەتدا بەکاریبهێنە
زۆرجار یارمەتیدەرە کە نایاسینەماید لەگەڵ بەرهەمەکانی تری چاودێری پێست بەکاربهێنی بۆ ئەوەی زۆرترین سوودەکانی بەدەست بهێنیت. لەوانە فۆرمولەی دژە پیربوون لەگەڵ ڤیتامین C دژە ئۆکسێنەر یان شێدارکەرەوە لەگەڵ سیرامید (مۆلیکولی چەوری)، هەروەها:

کاریگەری لاوەکی 

بەگشتی نایاسینەماید بە نەرم و سەلامەت دادەنرێت بۆ بەکارهێنان لەسەر پێستت. بە دەگمەن، دەتوانێت ببێتە هۆی:


سەرچاوەکان



366 بینین