گەورەبوونی سپڵ

له‌لایه‌ن: - لێزان خالید لێزان خالید - به‌روار: 2023-09-06-15:28:00 - کۆدی بابەت: 11229
گەورەبوونی سپڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەورەبوونی سپڵ یان هەڵاوسانی سپڵ (بە عەرەبی: تضخم الطحال، بە ئینگلیزی: Splenomegaly) سپڵ ئەندامێكی ئاساییە بە قەبارەی مشتێك دەكەوێتە ژێر قەفەزەی لای چەپ لە بەشی سەرەوەی سك ئەندامی سپڵ سەر بە سیستمی لیمفە كە سیستمی بەرگری لەشە، پاشماوەكانی لەش لادەبات، خڕۆكەسپییەكانی خوێن بەرهەمدەهێنێت كەكاردەكەن دژ بە هەوكردنەكانی لەش، ئەو حاڵەتانەی كاریگەری لەسەر خودی سپڵ یان ئەو خوێنەی كەپێیدا تێدەپەڕێت دەبێتە هۆی ئاوسان و گەورەبوونی سپڵ.

سپڵێكی ئاسایی و تەندروست درێژیەكەی دەگاتە ١٢ سانتیمەتر و كێشی ٧٠ گرامە سپڵێكی گەورەبوو لەوانەیە درێژییەكەی بگاتە ٢٠ سانتیمەتر و كێشی دەتوانێت زیاتر لە ١٠٠٠ گرام بێت. چەند شتێك دەبنە هۆی گەورەبوونی سپڵ، لەوانە، هەوكردن، هەڵگرتنی چەوری، كۆكردنەوەی خوێن، گەشەكردنی خانەی سەرەتایی یان شێرپەنجەیی و زیاد بەرهەمهێنانی خانەكان. هەندێك هۆكار كاتییە و هەندێكی تریش ڕەنگە ئاماژەبن بۆ حاڵەتێكی درێژخایەن.

باوترین هۆکارەکانی گەورەبوونی سپڵ چین؟

هۆکارە باوەکان بریتین لە:

  • هەوكردنەكان: هەوكردنی ڤایرۆسی وەك زیاد بوونی ژمارەی خڕۆكە سپییەكانی خوێن و ئایدز، هەوكردنی بەكتریا وەك سیل، هەوكردنی ناوپۆشی دڵ، هەوكردنی مشەخۆری پاراسایتەكان وەك مەلاریا و تۆكسۆپلازما جەخت لەسەر كاركردنی بەرگری سپڵ دەكەنەوە، دەتوانن ببنە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی دژەتەن و خانەكانی بەرگری (Hyperplasia).
  • نەخۆشی جگەر: ئەو حاڵەتانەی كاریگەریان لەسەر جگەر هەیە وەك هەوكردنی درێژخایەنی جگەر یان cirrhosis  ڕەقبوونی ئەندامێك بەهۆی زیاد بوونی شانە ڕیشاڵەییەكانەوە، كە دەبنە هۆی كۆبوونەوەی فشار لە خوێنبەرەكانی خوێن كە بە جگەر و سپڵدا تێدەپەڕن، پەستانی خوێنبەرەكان دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی خوێن ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی سپڵ.

هەندێك هۆكار و ئەگەری تریش كە بریتین لە:ـ

  • شێرپەنجە: شێرپەنجەكانی خوێن وەك شێرپەنجەیی لیوكیمیا كە زیاد بەرهەمهێنانی خڕۆكە سپییەكانی خوێنە، (MPNs)  گەشەی  نائاسای شانەكانی لەشە، لیمفۆما، كە دەتوانن لەڕێگەی خانە بێگانەكانەوە بچنە سپڵەوە بەردەوام دەبن لە زۆربوون.
  • نەخۆشییە بەرگرییە خۆییەكان: حاڵەتە درێژخایەنەكانی هەوكردن وەك سیلی پێست كە نەخۆشیەكی پێستە، ساركۆئیدۆزیس، هەوكردنی جومگەی ڕۆماتیزم، كە دەبنە هۆی زۆر وەڵامدانەوەی خانە بەرگرییەكان و زیاد گەشەكردنی سپڵ.
  • كێشەكانی خوێن: حاڵەتەكانی وەك كەمخوێنی و كەم بوونەوەی نیوترۆپۆنین كە دەبنە هۆی زوو لەناوچوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، ئەمەش پەستانێكی زۆر لەسەر سپڵ دروست ئەكات كە كاری لابردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێنە.
  • تێكچوونی بۆماوەی: ئەو حاڵەتانەی دەبنە هۆی كۆبوونەوەی ماددەی جۆراوجۆر لە خوێندا و لە ئەندامەكاندا پاشەكەوت دەكرێت، وەك نەخۆشی نیمان پیك، نەخۆشی گاوچەر و نەخۆشی خانەی داسی، دەتوانن بچنە ناو سپڵەوە.
  • خوێن مەین: دەبێتە هۆی گیرانی یەكێك لە بۆرییەكانی جگەر یان سپڵ ئەمەش هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە سپڵدا.

ئایا گەورەبوونی سپڵ شتێكی ترسێنەرە؟

گەورەبوونی سپڵ نیشانەی چەندین حاڵەتی جیاوازە، پسپۆڕی تایبەتی تۆ پێویستە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری بنەڕەتی بكات بۆ ئەوەی بزانێت كە  ئایا تۆ پێویستت  بە چارەسەرە یان نا. ئەگەر سپڵێكی گەورەبوو بۆ ماوەیەكی زۆر چارەسەر نەكرێت، لەكۆتاییدا دەتوانێت دەست بكات بە تێكچوونی كارەكانی. لەحاڵەتە دەگمەناكاندا سپڵێكی گەورەبوو لەوانەیە بتەقێت ئەمەش دەبێتە هۆی خوێنبەبوونی ناوەوە.    

نیشانەكانی گەورەبوونی سپڵ چین؟

دەكرێت بە شێوەیەكی گشتی هەست بە گەورەبوونی سپڵ نەكەیت، بەڵام لەگەڵیشدا ئەم نیشانانەی هەیە

  •  ئازار لەبەشی سەرەوەی چەپی سك كە لەوانەیە ئازارەكە درێژ ببێتەوە بۆ شانی چەپی كەسەكە یان پشتی.
  •  لەكاتی ئاساییدا ناتوانیت هەست بە سپڵ بكەیت، بەڵام لە كاتی گەورەبوونی سپڵدا كەسەكە دەتوانێت بە دەستەكانی هەست بە سپڵ بكات.
  •  نەمانی ئارەزووی خواردن یان زوو تێربوون بە هۆی كاریگەریی ئاوسانی سپڵ لەسەر گەدەی كەسەكە.
  •  نیشانەكانی كەمخوێنی، وەك لاوازی و ماندوێتی، زیاتر سەرمابوون یان هەوكردن.

چۆن چارەسەری گەورەبوونی سپڵ دەكەیت؟

لە زۆر حاڵەتدا لەگەڵ باشتربوونی باری بنەڕەتی سپڵ دەگەڕێتەوە بۆ قەبارەی ئاسای. هەندێك حاڵەت وەك هەوكردنی كاتی لەوانەیە خۆیان نەمێنن یاخود لەڕێگەی پزیشكی پسپۆڕەوە بە دەرمان یان چارەسەری خوێن یان نەشتەرگەری چارەسەری حاڵەتەكانی تر بكات، هەندێكیان هیچ چارەسەرێكیان نییە لەم حاڵەتدا پزیشكی پسپۆڕ  لەوانەیە چارەسەری گەورەبوونی سپڵ بكەن  لەڕێگەی بە كارهێنانی ژەمی كەم لە چارەسەری تیشكی بۆ كەمكردنەوەی گەورەبوونی سپڵەكە، یان نەشتەرگەری بۆ لابردنی سپڵەكە.

كاریگەری لاوەكی دەرهێنان و لابردنی سپڵ چییە؟

بەبێ سپڵت دەتوانیت بژیت، بەڵام بەرگریت بۆ هەوكردنەكان كەم دەبێتەوە، بۆ ئەمەش پزیشكی پسپۆڕ هەندێك ڤاكسین پێشنیار دەكات بۆ ئەوەی بتپارێزێت لەباوترین هەوكردنەكان كە لەوانەیە زیاتر ڕووبەڕووی ببیتەوە.


سەرچاوەکان



720 بینین