سەلامەتی مەلەوانگە بۆ منداڵان

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-09-09-00:03:00 - کۆدی بابەت: 11249
سەلامەتی مەلەوانگە بۆ منداڵان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەلامەتی مەلەوانگە بۆ منداڵان (بە ئینگلیزی: Safe swimming pool for your child، بە عەرەبی: مسابح آمنە لحماية اطفال)، مەلەوانگە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی منداڵان، لەوانەیە جوانی ئاوەکە سەرنجیان ڕابکێشێت و ئاگاداری مەترسیی کەوتنە ناو ئاوەکە نەبن. 

مەلەوانگەی منداڵان 

منداڵی ورد بۆی هەیە لە چەند سانتیمەترێک ئاودا بخنکێن، بۆیە تەنانەت مەلەوانگەی منداڵانیش مەترسی هەیە لەسەر منداڵەکەت ئەگەر ئاگاداری نەبیت، زۆربەی ڕووداوەکانی مەلەوانگە کاتێک ڕوو دەدات کە منداڵەکە بەبێ ئاگاداری دایک و باوکی دەڕواتە دەرەوە، دڵنیا بەرەوە لەوەی منداڵەکەت فێر بێت کە بەدەوری مەلەوانگەکەدا بڕوات نەک ڕابکات، چونکە بە ئاسانی دەکرێت قاچی بخزێت و بکەوێتە ناو مەلەوانگەکە، کاتێکیش تەواو بوویت لە بەکارهێنانی مەلەوانگەکە بەتاڵی بکە. 

دەروازە و دەرگا 

زۆربەی ناوچەکان داوا دەکەن کە مەلەوانگە گەورەکان دەرگایان بۆ بکرێت، دڵنیا ببەوە لەوەی هەمیشە دەرگاکەی داخراوە، هەموو کاتێک دەرگاکە شیش بکە و دڵنیا ببەوە لەوەی منداڵەکەت دەستی بە شیشەکە ناگات، پەرژینەکەی دەوریشی با نزیکی یەک مەتر و نیو بەرز بێت. 

دایەن 

هەمیشە سەلامەتی مەلەوانگە بە بیری دایەن و ئەو خزمانە بێنەوە کە یارمەتیت دەدەن بۆ منداڵەکەت، چونکە لەوانەیە ئەوان وەک تۆ ئاگاداری مەترسییەکەی نەبن، دووبارە دڵنیا بەرەوە لەوەی دەرگای سەر مەلەوانگەکە داخراوە، پێش ئەوەی لە ماڵ بچیتە دەرەوە و منداڵەکەت لای دایەنەکەی بەجێ بهێڵێت. 

قفڵ

قفڵ بکە بە هەموو دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەوە کە دەچنە سەر مەلەوانگەکە و دڵنیا بەرەوە لەوەی منداڵەکەت بەبێ ئاگاداریی تۆ نەتوانێت بچێت بۆ لای مەلەوانگەکە. 

چاودێری بکە

هەرگیز چاوت لەسەر منداڵەکەت لانەبەیت کاتێک لای مەلەوانگەکەن، لە ژێر چاودێری منداڵی تردا بەجێی مەهێڵە، چونکە ناتوانرێت پشت بە ئەوان بسپێردرێت بۆ پاراستنی منداڵەکەت. 


سەرچاوەکان



226 بینین