زللەلێدان لە منداڵەکەت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-10-15:43:00 - کۆدی بابەت: 11262
زللەلێدان لە منداڵەکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زللەلێدان لە منداڵەکەت (بە ئینگلیزی: Slap your child، بە عەرەبی: صفع طفلك)، زۆربەی شارەزایان و دایکان و باوکان زللەلێدان بە شتێکی گونجاو نازانن و هیچ کاریگەرییەکی نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و شێوازێکی ناپێویستە بۆ گوێڕایەڵیکردنی منداڵەکەت.

زیانەکانی لێدانی زللە لە منداڵ

زللەلێدان منداڵان دەترسێنێت

بیر بکەرەوە کە شتێکی گەورە دەستی بەرز دەکاتەوە و لێت دەدات، منداڵ بەو شێوەیە هەست دەکات کاتێک دایکی یان باوکی لێی بدات، کاتێک لە منداڵەکەت دەدەیت بێجگە لە ترس فێری یەک شتی تری ناکەیت. 

زللەلێدان و نەهێشتنی متمانە

منداڵ زۆر بێدەسەڵاتە کاتێک دایکی یان باوکی لێی بدات، بۆیە هەر جۆرە متمانەیەک ئەو منداڵە هەیبووبێت بە دایکی یان باوکی نایمێنێت. 

زللەلێدان هیچ سوودێکی نییە

ترساندنی منداڵەکەت بۆ گوێڕایەڵیکردنت لەسەر شتێک لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کورت سوودی هەبێت، بەڵام منداڵەکەت فێری ئەوە ناکات کە ئەو کارەی کردوویەتی بۆچی کارێکی ناپەسەند بووە و کارە گونجاوەکەش چییە، یان چۆن هەڵسوکەوتی بگۆڕێت. 

زللەلێدان فێری هەڵسوکەوتی نەرێنی دەکات 

زللــەلێدان فێری هەڵسوکەوتی نەرێنی دەکات وەکو شەڕفرۆشتن و توندوتیژی، لەبری هەڵسوکەوتی جوانی وەک: کۆنتڕۆڵکردنی خود، چارەسەرکردنی کێشەکان و هاودەردی. 

مەترسییەکانی زللەلێدان لە منداڵ 

شارەزایانی بواری منداڵ پێیان وایە کە زللەلێدان کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر گەشەی منداڵ لە ڕووی جەستەییەوە، لە ڕووی هەست و سۆزەوە و لە ڕووی دەروونیشەوە، هەروەها شارەزایان پیشانیان داوە کە چۆن زللەلێدان بۆ شێوازی تری ئازاردانی منداڵ دەڕوات، ئەگەر ئەو خووە بگریت کە لە منداڵەکەت بدەیت هەر کاتێک تووڕە بوویت، ئەوا لەوانەیە کاتێک بێت کە ئیتر خۆت بۆ کۆنتڕۆڵ نەکرێت. 


سەرچاوەکان



466 بینین