هۆکارەکانی کۆکەی بەیانیان

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-09-11-21:20:00 - کۆدی بابەت: 11274
هۆکارەکانی کۆکەی بەیانیان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکارەکانی کۆکەی بەیانیان (بە ئینگلیزی: The cause of morning cough) کۆکە لە بەیانیاندا بەهۆی نەخۆشیی یان بارودۆخی تری تەندروستیی وەک هەستیاری و نەخۆشیی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی ڕوودەدات. کۆکە هۆکارێکە بۆ پاککردنەوەی هاندەرەکان لە سیستمی هەناسەدا و هەندێک کات نیشانە نییە بۆ بارودۆخێکی تەندروستی بەپەلە. ئەو کۆکەیەی کە بەڵغەمی لەگەڵدایە پێی دەوترێت کۆکەی تەڕ یان شێدار، بەڵام ئەو کۆکەیەی بەڵغەمی لەگەڵدا نییە پێی دەوترێت کۆکەی وشک زانینی جۆری کۆکەکە لە کەمکردنەوەی هۆکارەکان و چارەسەرکردن سوودی دەبێت.

چەند هۆکارێکی باوی کۆکەی بەیانیان

سەرمابوونی ئاسایی Common cold

ئەگەر تۆ لە بەیانیاندا کۆکەت هەیە ئەوا common cold  هۆکارێکی باوە. کۆکەی شێدار باوترینە و زۆر کات کەسەکە کۆکەکەی لە بەیانیاندا خراپتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی بەڵغەم کە لە شەواندا کۆدەبێتەوە.

نیشانەکانی common cold بریتین لە:

  • ئازاری قورگ
  • ئازاری لەش
  • هەستکردن بە ماندوویەتی و شەکەتی
  • سەرئێشە
  • پژمین
  • هاتنە خوارەوەی ئاو بە لوتدا

هەستیاری

هەستیاری وەرزی یان هەستیاری لووت، بریتییە لە کارلێکی جەستە بۆ هۆکارەکانی وەک دەنکە هەڵاڵە، مێرووەکان و ئاژەڵەکان.

نیشانەکان بریتین لە:

  • هاتنەخوارەوەی ئاو بە لووتدا
  • ئاوسانی لووت
  • کۆکەی وشک
  • سەرئێشە
  • هاتنەخوارەوەی ئاو بە چاودا
  • خیزەی سنگ
  • هەناسە کورتی

جۆرێکی مێرووەکان کە پێی دەوترێت مێرووی مایکرۆسکۆپی تەپوتۆز (Dust mite) لەناو جێگەی نوستندا دەژی لەبەر ئەوە بەزۆری لە شەوان و بەیانیدا کۆکەکە خراپتر دەبێت. هەروەها دەنکە هەڵاڵەکانیش لە بەیانیاندا ڕێژەیان زیاترە بەهۆی ئەمەش ئەو کەسانەی هەستیارییان بە دەنکە هەڵاڵە هەیە لە بەیانیاندا کۆکەکەیان خراپتر دەبێت.

تەنگەنەفەسی

تەنگەنەفەسی حاڵەتێکی درێژخایەنە کە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی بۆرییەکانی هەوای سییەکان. ئەم ئاوسانەش دەبێتە هۆی قورسی لە هەناسەداندا. نیشانەکانی تەنگەنەفەسی بریتین لە:

  • کۆکەی شێدار یان کۆکەی وشک
  • خیزەی سنگ (wheezing)
  • کێشە لە هەناسەداندا
  • توندی سنگ
  • بوورانەوە

بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، لە شەوان یان بەیانیاندا کۆکەکەیان خراپتر دەبێت.

وشکبوونەوەی دەم

دەم و قورگ لە شەواندا وشک دەبنەوە بەتایبەتی ئەگەر شلەمەنی بەپێی پێویست نەخۆیتەوە و لە کاتی خەودا دەمت کراوە بێت.

جگەرەکێشان

ماددە زیان بەخشەکان یان ژەهرەکان بەهۆی جگەرەوە لە شەواندا کاتێک لە جگەرە کێشان دەوەستن، لە سییەکاندا کۆدەبێتەوە. کاردانەوەی سروشتی جەستەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ڕێگەی کۆکەوە بەیانیان ئەم ماددە زیانبەخشە کەڵەکەبووەی ناو سییەکان لە ڕێگەی کۆکەوە بکرێتە دەرەوە.

هەوکردنی بۆری هەوا

هەوکردنی بۆری هەوا لوولەی هەوا تەسک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەڵغەم. ئەمەش بەزۆری لە کەسانی جگەرەخۆر یان ئەو کەسانەی بەرکەوتنی زۆریان بە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە هەیە ڕوودەدات.

گەڕانەوەی ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک

کاتێک ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک دەگەڕێتەوە، دەبێتە هۆی هەستکردن بە سووتانەوە و هەستکردن بە ئازار. هەندێک کەس لە شەواندا نیشانەکانیان تێدا دەردەکەوێت کاتێک پێش نوستن خواردن دەخۆن و دواتر لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی کۆکە.

نەخۆشیی ڕژێنی سایرۆید یان نەخۆشیی غودە

کاتێک ڕژێنی سایرۆید بڕێکی کەم لە هۆڕمۆنی سایرۆید بەرهەم دەهێنێت، پێی دەوترێت ناچالاکی ڕژێنی سایرۆید. هەندێک کەس تەواوی ڕۆژ دووچاری کۆکە دەبنەوە، بەڵام لە بەیانیاندا کۆکەکەیان خراپتر دەبێت.

بەزۆری کۆکە کە لە بەیانیاندا ڕوودەدات مەترسیدار نییە، بەڵام ئەگەر بووە هۆی کێشە بۆ هەناسەدان و قورسی هەناسەدان پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشک بکات و چارەسەر وەربگرێت.


سەرچاوەکان



397 بینین