بەڕۆژووبوونی زانستی

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-09-11-21:32:00 - کۆدی بابەت: 11275
بەڕۆژووبوونی زانستی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەڕۆژووبوونی زانستی (بە ئینگلیزی: intermittent fasting، بە عەرەبی: الصيام المتقطع) بریتییە لە سوڕێک لەنێوان دوو کاتدا کاتێک کە دەتوانیت هەموو شتێک بخۆیت و بخۆیتەوە و کاتێکیش کە ناتوانیت خواردن بخۆیت و بەڕۆژوو دەبیت. ئەگەر بەڕۆژووبوونی زانستی بە شێوەیەکی ڕاست ئەنجام بدرێت، ئەوا دەکرێت ئەنجامی زۆر باشی هەبێت. ڕێگەیەکە بۆ هێشتنەوەی کێش بە تەندروستی و ڕێگریکردن لە تووشبوون بە هەندێک نەخۆشیی. زانای دەمارزانی جۆنز هۆپکینز کە  بۆ ماوەی ٢٥ سآڵ توێژینەوەی لەسەر ڕۆژووگرتنی زانستی کردووە، دەڵێت کە جەستەی مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تەنانەت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەبێ خواردن بمێنێتەوە.  تێبینی کراوە لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا هێشتنەوەی کێشێکی تەندروست ئاسانتر بووە، کۆمپیوتەر نەبووە و تەلەفیزیۆنەکانیش لە کاتێکی زوودا کوژێنراونەتەوە. خەڵکی بەهۆی ئەوەی زووخەوتوون لەبەر ئەمەش لە شەواندا لە خواردنی خواردن وەستاون. هەروەها زیاتر لە دەرەوە کاریان کردووە بەمەش چالاکی زۆرتریان ئەنجام داوە. بەڵام لە ئێستادا خەڵکی زیاتر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن و شەوان بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێننەوە ئەمەش دەبێتە هۆی خواردن خواردنی زیاتر بەتایبەت لە شەواندا. کالۆری زیاتر و چالاکی کەمتر دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشێکی زیاتر، شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشیی دڵ و نەخۆشییەکانی تر.

بەڕۆژووبوونی زانستی چۆن کاردەکات

چەند ڕێگایەک بۆ بەڕۆژووبوونی زانستی هەیە، بەڵام هەموویان لەسەر بنەمای ماوەیەکی ڕێکخراوی خواردن و نەخواردنی خواردن ڕێکخراون. بۆ نموونە دەکرێت تۆ بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بتەوێت خواردن نەخۆیت و بەشەکەی تری ڕۆژەکەت خواردن بخۆیت. یان دەکرێت بتەوێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا تەنها یەک ژەم خواردن بخۆیت. چەندین خشتەی ئەنجامدانی بەڕۆژووبووونی زانستی هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە کە بە شێوەیەکی گونجاو و ڕێکوپێک ئەنجامی بدەیت. کاتێک بۆ ماوەیەک جەستە بە برسێتی دەمێنێتەوە ئەو کاتە شەکری کۆکراوەی ناو لەش بەکاردەهێنێت و دەست بە سوتاندنی چەوری دەکات.

ئەو شتانەی لەم ماوەیەدا دەتوانیت بیان خۆیت

لە کاتێکدا کە خواردن ناخۆیت و لە ماوەی ئەنجامدانی بەڕۆژووبوونی زانستیدایت خواردنەوەی ئاو و  ئەو خواردنەوانەی وەک قاوەی ڕەش کە ڕێژەی کالۆرییان سفرە ڕێپێدراوە. لە و ماوەیەشدا کە خواردن دەخۆیت باشترە ئاگاداری خواردنەکان بیت، ئەمە شتێکی باش نییە کە بۆ ماوەیەک بە بەردەوامی خواردنی چەوری و کالۆری زۆر بخۆیت و بۆ ماوەیەکیش خۆت بە برسێتی بهێڵیتەوە.

جۆرەکانی بەڕۆژووبوونی زانستی

  • ١٦:٨ ئەم جۆرەیان باوترین جۆری بەڕۆژووبوونی زانستییە. کە پێکهاتووە لە ١٦ کاتژمێر لە نەخواردنی خواردن و ٨ کاتژمێر لە خواردن. ئەم کاتژمێرانەش بەپێی خشتەی ڕۆژانەی کەسەکان دەگۆڕێت. ڕەنگە یەکێک لە دوای نانی بەیانییەوە دەست بە ١٦ کاتژمێرەکە بکات و کەسێکی تر لە کاتی ئێوارەوە. بە پێی خشتەی کەسەکان ئەم کاتژمێرانە دەگۆڕێت.
  • جۆرێکی تر بریتییە لە ٥:٨ بریتییە لە خواردن خواردن بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی ڕێکخراو، دوو ڕۆژەکەی تر لە هەفتەکەدا بەشێوەیەکی ڕێکخراو خواردن دەخورێت. بۆ نموونە سنوردارکردنی ژەمەکان ٥٠٠-٦٠٠ کالۆری. دەکرێت ڕۆژەکانی هەفتە ٥ ڕۆژ بە شێوەیەکی ئاسایی خواردن بخۆیت و بەڵام دوو شەممە و پێنج شەممە یان هەر دوو ڕۆژی هەفتەکە لە ڕۆژەکەدا یەک ژەم خواردن بخۆیت.

ماوەکانی تری بەڕۆژووبوونی زانستی زیاتر لە ٢٤، ٣٦، ٤٨، ٧٢ کاتژمێر لە برسێتی و نەخواردنی خواردن ڕەنگە باش نەبێت و دەکرێت مەترسیی بۆ سەر جەستەش دروست بکات. مانەوە بە برسێتی بۆ ماوەیەکی زۆر دەکرێت جەستە هان بدات کە بڕێکی زیاتر چەوری پاشکەوت بکات، ئەمەش لە ئەنجامی کاردانەوەیە بۆ برسێتی.

بۆ ڕاهاتنی جەستە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم کردارە ڕەنگە دوو تا چوار هەفتە پێویست بێت، بەڵام کاتێک ئەمە دەکەیتە ڕۆتین و پێوەی پابەند دەبیت.


سەرچاوەکان



368 بینین