توانای وێنەکێشان لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-25-17:22:00 - کۆدی بابەت: 11368
توانای وێنەکێشان لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

توانای وێنەکێشان لە منداڵاندا (بە ئینگلیزی: children's ability to learn to draw، بە عەرەبی: قدرة تعلم الرسم لدى الأطفال)، گەشەکردنی ماسولکە بچوکەکانی منداڵەکەت جووڵەی دەستەکان، پەنجەکانی دەست و پەنجەکانی پێ، هاوشانە لەگەڵ توانای کێشانی هەندێک جۆر لە وێنە. 

کێشانی نیشانە و ئاماژە لەسەر کاغەز 

ئەمانە یەکەم نیشانەکانی کۆنتڕۆڵکردنی جووڵەکانی منداڵەکەتە کە دەریدەخات لەوانەیە زۆربەی کاتەکان سەیر نەکات کە خەریکە چی دروست دەکات بەڵام ئەوە دەزانێت کە خەریکە وێنە دەکێشێت. 

یارمەتیدان 

پارچە کاغەزی گەورەی بۆ بێنە لەگەڵ بۆیە و پێنوس کە بە ئاسانی بە دەستەوە دەگیرێن هەندێک ڕۆژنامە لە ژێر کاغەزەکە دابنێ ئەگەر لە سنووری کاغەزەکە دەرچوو هانی بدە بەس لەسەر کاغەزەکە نیشانە بکات، ستایشی بکە بۆ هەوڵ و کۆششەکانی. 

نەخشەی تەواو

لە قۆناغی دواتردا منداڵەکەت نەخشەی ناتەواو واتا وێنەی تەواو نییە کە دەیکێشێت، بە بەردەوامی پێنوسەکە دەبات و دەیهێنێت بەسەر کاغەزەکەدا بەبێ وەستان ئەو ناتوانێت بوەستێت، پێنوسەکە بەرز بکاتەوە، بیگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر و دووبارە دەست پێ بکاتەوە، بۆ ئەنجامدانی ئەمەش پێویستی بە ڕێکخستن و توانای زیاتر هەیە. بە هێواشی یارمەتی جووڵاندنی دەستی منداڵەکەت بدە لەسەر کاغەزەکە، بۆ ئەوەی هەستی جووڵەی بەردەوامی لا دروست ببێت، کاتێکیش ڕاهات، دەستی مەگرە و با خۆی ئەنجامی بدات. 

شێوەی سادە و سەرەتایی

لەم قۆناغەدا منداڵەکەت شێوەی سادە دەکێشێت بازنە، سێگۆشە، چوارگۆشە، بە خاڵی دەستپێک و کۆتاییەکی ڕوون و دیاریکراوەوە. ئاماژە بە جۆرەها شێوەی ئەندازەیی جیاواز بکە بۆ منداڵەکەت لە کاتی ئەنجامدانی یاری جۆرا و جۆردا، بە بازنە و هێلکەی دەست پێ بکە، پاشان چوارگۆشە و لاکێشە و دواتریش سێگۆشە. 

کێشانی وێنە 

لە کۆتاییدا منداڵەکەت وێنەی ڕوونی خەڵک، ئاژەڵ، خانوو، شتی تری گرنگی ناو ژیان دەکێشێت، دەتوانێت هونەر بەکاربهێنێت بۆ دەربڕینی هەستەکانی. 


سەرچاوەکان



397 بینین