ڕێنمایی بۆ ئەو  خێزانانەی کە منداڵی نابیستیان هەیە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-14-23:21:00 - کۆدی بابەت: 11433
ڕێنمایی بۆ ئەو  خێزانانەی کە منداڵی نابیستیان هەیە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێنمایی بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵی نابیستیان هەیە (بە ئینگلیزی: A guide to families who have child with hearing impairing، بە عەرەبی: تعلیقات لعائلات ذوء الأطفال مصابين بالصمم)، ڕۆڵی خێزان لە پەروەردە و ڕێنمایی منداڵانی نابیست زۆر  گرنگە، بۆیە هەریەک لە دایک و باوک، مامۆستا و ڕێنمایکاران پێویستە بە چاوی رێز و هاندان مامەڵە لەگەڵ منداڵی نابیستدا بکەن تا بتوانێت بە دەروونێکی تەندروستەوە لەگەڵ ژینگە و دەورووبەریدا خۆی بگونجێنێت و لە گرفتی دەروونی و ڕەفتاری و کۆمەڵایەتی بە دوور بێت.

ڕێزگرتن و هاندانی منداڵی نابیست بەم ڕێگایانە

قبوڵکردن 

ئەرکی سەرشانی دایک و باوکە منداڵی نابیست قبوڵ بکەن و ڕێزی بگرن و میهر و خۆشەویستی پێ بدەن تا هەست بە کەمی نەکات، چونکە کەم توانایی بیستن لە دەستی منداڵدا نیە و منداڵ لێی بەرپرس نیە، ئەوەی پێویستە منداڵی نابیست هەست بە پەراوێزخستن و پشتگوێخستن و توانج نەکات لە لایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە، بۆیە خێزان قوتابخانەی یەکەمە بۆ پەروەردەی منداڵی نابیست و پێویستە لەسەر دایک و باوک لە بری سوکایەتی و بە کەم سەیرکردنی منداڵی نابیست هەوڵ بدەن هانی بدەن و کار لەسەر خاڵە بەهێزەکانی بکەن تا منداڵی نابیست توانا و لێهاتووییەکانی بخاتە کار و سەرکەوتوو بێت لە ژیاندا. 

پاڵپشتیکردن 

  • دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی. 
  • دیاریکردنی شوێنی تایبەت بۆ ڕاهێنان و فێرکردنی کەسانی نابیست. 
  • لایەنی هەڵچوونی کەسانی نابیست لەبەرچاو بگیرێت و گرنگی پێ بدرێت. 
  • پەرە بە چەمکی خودی نابیست بدرێت تا زیاتر هەست بە بوونی خۆی بکات.


سەرچاوەکان



304 بینین