لەگەڵ پەیامبەر ﷺ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-18-14:49:00 - کۆدی بابەت: 11463
لەگەڵ پەیامبەر ﷺ

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: لەگەڵ پەیامبەر ﷺ
نووسەر: ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: خالد تۆفیق پێنجوێنی، ئازاد عەباس گڵێجاڵی
چاپ: ڕێنوێن
بابەت: ئایینی 
ژمارەی لاپەڕە: ٣٢٤ 

ناساندن

قسەکردن لە بارەی پەیامبەرەوە، قسەکردنە لەسەر پێغەمبەر ﷺ، قسەکردنە لەسەر نهێنی بوون، بەو واتایەی تەواوی جوانییەکانی بوون لە سەرەتاوە تا کۆتایی لە ڕووناکی ڕاستەقینەی محەمەد ﷺ سەرچاوە دەگرن، ئەگەر چی محەمەد ﷺ بە جەستە لە نێو ئێمەدا نەماوە، بەڵام بوونی محەمەد ﷺ لەوە دەرچووە بوونێکی جەستەیی بێت، بەڵکو بوونێکی ڕاستەقینەیە بەرجەستەکراوە و پەیامەکەی زیندووە و سات بە سات لەگەڵماندایە. نووسەر لە کتێبەکەیدا زیاتر لە وەسفی پەیامبەردا دەڵێت: میهرەبانی محەمەد ﷺ لە ئاستێکدایە، نەک تەنها مرۆڤەکان، بەڵکوو تەنانەت دەبێتە پارێزەری وشترێکی بەستەزمان لە ستەمی خاوەنەکەی، لە یەک کاتدا خۆشەویستی زەوی و ئاسمان و گیاندار و بێگیانەکانە، گەورە و بچوک، بە کورتی محەمەد ﷺ ئەو کەسەیە کە تەواوی بوونەوەران لە سایەیدا هەست بە ئارامی دەکەن.


سەرچاوەکان



278 بینین