شیکردنەوەی قورئان لەبارەی جەنگی ئوحودەوە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-16:29:00 - کۆدی بابەت: 11482
شیکردنەوەی قورئان لەبارەی جەنگی ئوحودەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکردنەوەی قورئان لەبارەی جەنگی ئوحودەوە (بە ئینگلیزی: Quran analyses for the invasion of Uhud، بە عەرەبی: تحليلات القران لغزوة احد)، پاش جەنگی ئوحود، قورئانی پیرۆز ئایەتی دابەزیی و باسی قۆناغبەندییەکانی جەنگەکەی بۆ موسڵمانان دەکرد، بە ڕاشکاوی باسی ئەو هۆکارانەی دەکرد کە بوونە هۆی تێکشکانی موسڵمانان. 

باسی دووڕووەکان 

هەروەها باسی دۆخی دووڕووەکانیش کراوە، دوژمنایەتی ناو دەروونی ئەوانی لە بەرانبەری خودا و پێغەمبەرەکەیدا بە جوانترین شێوە ڕوونکردەوە، هەروەها گومان و سستی دەروونی موسڵمانانیشی دەرخست. وەسوەسەی یەهود و دووڕووەکانیشی خستەڕوو. کە کاریان فیتنەیی بوو. قورئانی پیرۆز هەموو خاڵە گرنگەکانی بۆ موسڵمانان ڕوونکردەوە تا دانایی و ئەزموونی زیاتر بەدەستبهێنن. 

سوورەتی ئالی عیمران 

باس و خواسی جەنگی ئوحود لە شەست ئایەتی سوورەتی ئالی عیمراندا باسکراوە. هەر لە سەرەتاوە باسی قۆناغەکانی سەرەتای خۆئامادەکردن بۆ جەنگەکە دەکات: (وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ الْمُؤْمِنِينَ مَقَاعِدَ لِلْقِتَالِ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)، واتا: کاتێک به‌یانی زوو له‌ ماڵ ده‌رچوویت، شوێنی جه‌نگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد تیر ئه‌ندازانی له‌سه‌ر گرده‌که‌ دامه‌زراندو فه‌رمووی پێیان: ئێمه‌ سه‌رکه‌وتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوه‌ شوێنی خۆتان به‌جێ مه‌هێڵن و شوێنی تریشی بۆ ئه‌وانی تر دیاری کرد، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ره‌، به‌گوفتارتان و زانایه‌ به‌ بیرو بۆچوونتان.

لە کۆتایی ئەم کۆمەڵەدا خودا ڕاڤەی گشتگیری لە بارەی حیکمەت و دەستوورەکانی ئەم جەنگەوە فەرموو: سورة آل عمران - ١٧٩ (مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلۡخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطۡلِعَكُمۡ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَجۡتَبِي مِن رُّسُلِهِۦ مَن يَشَآءُۖ فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَلَكُمۡ أَجۡرٌ عَظِيمٞ)

خودا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ئێوه‌ له‌سه‌ری هه‌ن دڵسۆزو نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه‌ به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه‌ و پێشهاته‌وه‌، بێگومان خودا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات تا ئاینده‌ بزانن، به‌ڵکو خودا له‌ پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که‌ بیه‌وێت تا له‌ هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ پێویسته‌، جا باوه‌ڕ به‌خوداو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزگاری بکه‌ن و له‌ خودا ترس بن، ئه‌وه‌ پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه‌ چاوه‌ڕێتانه‌.


سەرچاوەکان



249 بینین