لەبارەی یوسف بۆتان دەدوێم

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-18:38:00 - کۆدی بابەت: 11491
لەبارەی یوسف بۆتان دەدوێم

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: لەبارەی یوسف بۆتان دەدوێم 
ئامادەکردنی: ئەیاد فەهمی 
چاپ: ڕێنوێن
بابەت: ئایینی 
ژمارەی لاپەڕە: ١٥٩ لاپەڕە 

ناساندن

چیرۆکی پێغەمبەر یوسف ئەو چیرۆکەیە کە دڵنەوایی پێغەمبەری خودا پێکرا لە ساڵی خەمباریدا، ئەو چیرۆکەی کە لەسەرگوزشتەی پێغەمبەری خودا دەچێت. نوسەر لە کتێبەکەیدا گەڕاوە بە دوای ڕاماناکاندا، ئەوانەی هەڵبژاردووە کە کاریگەری دەخاتە سەر ژیانت و ئومێد و هیوا و گەشبینیت بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەر وەک ئاماژەی پێ کردووە هەرکەسێک خەمبار بێت و چیرۆکی پێغەمبەر یوسف بخوێنێتەوە، ئەوا خەمبارییەکەی نامێنێت.

هەندێک لە ناوەڕۆکی کتێبەکە 

  • هەموو چیرۆکێک ئەگەر جارێک گوێت لێبوو، ئەوا لە جاره دووەمدا لێی بێزار دەبیت، تەنها چیرۆکەکانی قورئان نەبێت، ئەوا زیاد لە ١٤٠٠ ساڵە دەخوێندرێنەوە و چێژی زیاتریان دەبێت.
  • لەوانەیە ئەو بەڵایەی کە خۆشت ناوێت، بتبات بەرەو چارەنووسێک، هێندە جوان بێت کە خەونت پێوە نەبینیووە. 
  • ئەو کەسەی لە ستەمی لێ دەکرێت، نامرێت، هەتا خودا پێشانی نەدات، چی بە ستەمکارەکەی کردووە، ئەگەر چی ئەمە درێژە بکێشێت.


سەرچاوەکان



328 بینین