منداڵەکەت و وەرزش

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-22-11:50:00 - کۆدی بابەت: 11501
منداڵەکەت و وەرزش

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

منداڵەکەت و وەرزش (بە ئینگلیزی: Your child and sports، بە عەرەبی: طفلك و الرياظة)، بۆ گەیشتن بە باشترین تەندروستی و لێوەشاوەیی لە کاتی چالاکییەکانی جەستە، هەر لە گۆڕەپانی گەڕەکەوە تاوەکو گۆڕەپانی خوێندنگە، منداڵانی ئەمریکا خەریکی یاری و وەرزشن، ٦ ملیۆن کوڕ و کچ لە قۆناغی دواناوەندی بەشداری دەکەن لە پێگەکانی یاریکردن لە شوێنە گشتییەکان و مەلەوانییدا، هەروەها ٢٠ ملیۆن کەس بەشداری ڕاهێنان و وەرزش لە دەرەوەی چوارچێوەی خوێندنگە، لە هەمووی گرنگتر ئەو کەسانەی کە لەش و لارێکی باشیان هەیە، واتە تەندروستیشیان باشە، ئەگەر ڕێنمایی گونجاویان بکرێت لەگەڵ وەرزشدا، ئەوا وا لە گەنج دەکات کە زۆر لە خۆیان ڕازی بن، کۆمەڵیش لێیان ڕازییە، ڕۆڵی پزیشکی منداڵ زۆر گرنگە لە جەختکردنەوەی لەسەر پڕۆگرامی وەرزش کە تایبەتە بە منداڵەکەت، لە ناوەوە و دەرەوەی خوێندنگا، لە پاشاندا ئەنجامێکی باشت دەستدەکەوێت. 

هەموو گەنجێکی وەرزشەوان وێنەیەکی ڕێک و پێک نیشان دەدات دەربارەی تەندروستی و گەشەی جەستەیی ڕێک و پێک، پشکنینی پزیشکی گشتی ڕووناکی دەخاتە سەر خاڵی بەهێز و لاوازی منداڵەکەت، ئەمەش یارمەتی منداڵەکەت دەدات بۆ هەڵبژاردنی وەرزشێک کە خۆی حەزی لێدەکات و ئەنجامی بدات، منداڵ لە پزیشکەوە سوود وەردەگرێت لە بارەی وەرزشەوە، بۆ ئەوەی بزانیت چ وەرزشێک سوودی بۆ منداڵەکەت هەیە؟ چ خواردنێک بخوات و چۆن خۆی بپارێزێت لە زۆر شت کە دێتە ڕێگای؟ دایکان بە دڵنیاییەوە ڕۆڵی زۆرباش دەبینن لە ڕێنماییکردن و وەڵامدانەوەی پرسیاری منداڵان. 

هەندێک پێشنیار بۆ ئەوەی منداڵ ببێتە خاوەن لەش و لارێکی ڕێک

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات ئاستەکانی وەرزش زۆر لە کەمبوونەوەدایە، لە وڵاتانی جیهانی سێیەکی گەنجان وەرزش دەکەن، ئەمەش سوود بەخش دەبێت لە دواڕۆژدا، ئێستاش چالاکی لەش کەمبووەتەوە بەهۆی ئەوەی منداڵان خۆیان سەرقاڵکردووە بە بینینی تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر و قسەکردن بە مۆبایل، هەرچەندە گەشەکردنی تەکنەلۆجیا شووێنەواری نەرێنی هەیە، چونکە زۆربەیان بە دانیشتنەوە خەریکی یاریکردنن، وەک کۆمپیوتەر و شتی تر کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هیچ چالاکییەکیان نییە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی دەرکەوت لە سێ منداڵدا یەکێک کە تەمەنیان لە نێوان ٢ــ٧ ساڵە تەنانەت بە ئاستی کەم چالاکییە وەرزشییەکان ئەنجام دەدەن، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا سێیەکی گەنجەکان یاری دەکەن. بەپێی ئەکادیمیایی پزیشکی منداڵانی ئەمریکا، منداڵان ڕۆژی سێ کاتژمێر بەرانبەر تەلەفزیۆن دادەنیشن، زۆر لە وڵاتانی عەرەبی هەر چالاکی وەرزشی کەم دەکەن، ئەمانەش دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەک لەوانە: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە، هەروەها ماسوولکەکان و ئێسکەکان بەهێز دەکات، چونکە ڕاهێنانی وەرزشی ڕێک و پێک دوورماندەخاتەوە لە مەترسی نەخۆشییەکان و ڕێژەی قەڵەوبوون کەمدەکاتەوە لە نێوان منداڵەکاندا، یارمەتی باشی دەروونی دەدات.

١- منداڵ لاسایی تۆ دەکاتەوە، تۆش چالاکی بنوێنە بەرانبەر بە منداڵەکەت. 
٢- داوا لە منداڵەکەت بکە کەم بڕوانێتە تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر، واتا کاتی کەمی بۆ دابنێ. 
٣- خۆت و منداڵەکەت ڕۆژانە هەندێک بە ڕێگادا بڕۆن بە یەکەوە. 
٤- هانی چالاکی بدە لەگەڵ منداڵەکەت لە کاتی یاریکردن. 
٥- با منداڵەکەت یارمەتیت بدات لە چەند کارێکی ناوماڵدا، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و بجوڵێتەوە لە ناو ماڵدا. 
٦- هەرکاتێک منداڵەکەت تووشی ناساغی بوو، کاردەکاتە سەر ڕاهێنانی وەرزش، دەبێت ئاگاداری پزیشک بکەیت. 
٧- با منداڵەکەت ئەو یارییانە بکات کە دەگونجێ بۆی. 
٨- هانی منداڵەکەت بدە ئەو یارییانە بکات کە لەگەڵ تەمەنیدا دەگونجیت. 
٩- لە کاتی فێرکردنی منداڵەکەت نابێت نزیک بێتەوە لە ئامێرەکان، با لە ژێر سەرپەرشتیاری کەسێکی بە تەمەن بێت، کڵاو بکات لە کاتی لێخوڕینی پاسکیلدا. 
١٠- وا لە وەرزش بکە کە بۆ خۆشییە تاوەکو منداڵەکە هەست بە خۆشی بکات. 

وەرزش پێش دەستپێکردنی خوێندن، ئاگایی خوێندکار زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەڵێت: هەستان بە وەرزش پێش دەستپێکردنی خوێندن، بیری خوێندکار زیاد دەکات، زۆر شت فێر دەبێت و تێدەگات، زۆر لێکۆڵینەوە جەختیان کردووەتەوە لەسەر وەرزشکردن، کە زۆر کاردەکاتە سەر بیرکردنەوەی منداڵ و زۆر شت بە ئاسانی تێدەگات، هەروەها منداڵ پێویستی بە وەرزش زۆرترە لەبەر ئەم هۆکارانە: 
١- بۆ بڕوابوون بە خۆی. 
٢- بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی. 
٣- چالاکی لەش و هزری باش دەبێت. 
٤- لە زۆر نەخۆشی دووریدەخاتەوە، وەک قەڵەوی و شەکرە
٥- دروستکردن و بەهێزکردنی ماسوولکەکانی ئێسک و جومگەکان. 
٦- بەجوانی دەخەوێت لە ئەنجامی ماندوو بوون و چالاکی. 
٧- کەمکردنەوەی دەمارگیری لای منداڵ. 

ئەو یارییەی کە گونجاوە لەگەڵ سیفەتی منداڵەکان 

هەرچەندە وەرزش هیچ تەمەنێکی دیاریکراوی نییە بۆ ئەنجامدان، بەڵام بۆ هەر منداڵێک وەرزشێکی گونجاو هەیە بە پێی حەز و ئارەزوو و بارودۆخ و ژینگەی و کاتی منداڵەکە کەوتووە. 

منداڵی بزێو و خاوەن کێشە

پێشنیارمان بۆ ئەو منداڵانە ئەوەیە کە یاری بکەن لەگەڵ کۆمەڵێک، وەکو یاری تۆپی پێ یان باسکە لە ڕێگەی یاسای ئەو دوو یارییەوە فێری ڕێز دەبن. 

منداڵی سەربەخۆ

ئەو منداڵانەن کە خودی و سەربەخۆیی هەیە، هەندێک وەرزشی پێ بدرێت کە بە تەنها ئەنجامی بدات، وەکو سوارچاکی، پاسکیل سواری و مەلەکردن. 

منداڵی شەرمن 

منداڵ ئەگەر شەرمن بێت دەتوانیت چارەسەری بکەیت بە یاریکردن بە شێوەی کۆمەڵ یان گروپێک. 

منداڵی هار و هاج

ئەو منداڵانەن کە زۆر دەجوڵێن، دەبێت جۆرە وەرزشێکی بۆ بکرێت کە وزەکەی هەڵمژێت وەک: ڕاکردن، کاراتی، یایکواندۆ.

منداڵی بێدەنگ 

حەز لە جووڵەکردن ناکات، باشترە یاری هۆکی و تیروکەوان بکات. 

منداڵی ترسنۆک و دوودڵ

ترسنۆک حەزی لە یاریکردن بە تەنهایە، وەک مەلەکردن.

خۆ ئامادەکردن پێش وەرزشکردن 

پێش دەستپێکردنی وانەی پەروەردەی وەرزش، یان پێش ئەنجامدانی هەە چالاکییەکی وەرزشی یان پێش ئەنجامدانی هەر جۆرە جووڵەیەکی جەستەیی، دەبێت مامۆستا ڕەچاوی چەند خاڵێکی گرنگ بکات: 
١- کەش و هەوای شوێنەکە، واتا ئەگەر کەش و هەوای شوێنەکە سارد بوو دەبێت منداڵان بە جلێکی وەرزشی زستانەوە خۆ گەرمکردنیان بۆ بکرێت. 
٢- بە هەمان شێوە ئەگەر هاتوو لە کەش و هەوایەکی ساردا بوو، دەبێت کاتێکی زیاتر تەرخان بکرێت بۆ خۆ گەرمکردن، چونکە هەموومان دەزانین لە هەوای سارددا هەموو ماسوولکەکانی لەش گرژ دەبن. 
٣- ڕەچاوکردنی هەندێک لە جۆرەکانی پێکان و نەخۆشی، واتا نابێت مامۆستا بە ترس یان بە زۆر وا لە هەموو منداڵەکان بکات کە هەموویان ئەو چالاکییە ئەنجام بدەن. 
٤- ئامادەکردن، مەبەست لە ئامادەکردنی شوێنەکەیە بە هەموو پێداویستییەکانیەوە و ئامادەکردنی کەرەستەی پێویستی ئەو ڕۆژەیە. 
٥- دەبێت لە خوارەوە بۆ سەرەوەی لەش سوود لە جووڵەکان وەربگیرێت، بۆ نموونە: خۆ گەرمکردن دەبێت لە قاچەوە دەست پێبکات، دواتر ڕاهێنانی هەندێک جووڵەی سووک و ئاسان، بۆ نموونە: پێ، ئەژنۆ، ورگ، پشت، شان، قۆڵ، دەست و مل و سەر. 


سەرچاوەکان



481 بینین