شانشینی بەهەشت (٢٠٠٥)

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-10-22-14:46:00 - کۆدی بابەت: 11504
شانشینی بەهەشت (٢٠٠٥)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شانشینی بەهەشت (بە عەرەبی: ملکوت السماء، بە ئینگلیزی: Kingdom of Heaven) فیلمێکی سینەمایی ژانەری دراما و مێژووییە. لە دەرهێنانی ڕێدلی سکۆت و نووسینی ولیەم مۆناهان، بە بەشداری کاستێکی گەورە لە ساڵی ٢٠٠٥ نمایش کراوە و ناوبانگی زۆری بەدەست هێناوە. 

چیرۆک

چیرۆکی فیلمەکە دابەشدەبێت بۆ دوو زنجیرە چیرۆک یەکەمیان بۆ ساڵی ١١٨٣ دەگەڕێتەوە، دەستپێکی فیلمەکە لە وڵاتی فەڕەنسایە. کاتێک ئاسنگەرێک دوای ئەوەی هاوژینەکەی لە دەست دەدات بەر لە دایکبوونی منداڵەکەی، خەڵکی گوندەکە چیتر (بالیەن)ی ئاسنگەریان ناوێت. بالیەن گرووپێک سەربازی خاچ پارێز دەناسێت و سەرۆکی گرووپەکە خۆی وەکو باوکی بالیەن دەناسێنێت کەناوی بارۆن گۆدفرێی بوو داوای لێ دەکات لە گەڵیدا بگەڕێتەوە خاکی پیرۆز. 

بەشی دووەمی چیرۆکەکەش باسی سوڵتان سەڵاحەدینی ئەیووبی و جەنگی خاچ پارێزان و ئازادکردنی شاری قودسە. ئەوەی ئەم فیلمەی زۆر بەناوبانگ کردووە لە ڕووی چیرۆکەوە جەنگی خاچ پارێزان و سوڵتان سەڵاحەدینە کە بەشێکی فیلمەکە چیرۆکی سوڵتان سەڵاحەدینە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی خاچ پارێزان و ئازادکردنی شاری قودس، کەوێنای سوڵتان سەڵاحەدین وەکو کەسایەتییەکی بەرز وێنا کراوە. 

ئەکتەرەکان

  • غەسان مەسعود لە ڕۆڵی سەڵاحەدینی ئەیووبی
  • ئۆرلاندۆ بلووم لە ڕۆڵی بالیەن دی ئیبلین
  • لیام نێسن لە ڕۆڵی گۆدفرێی
  • ئێڤا گرین لە ڕۆڵی سیبێلا
  • ئێدوارد نۆرتن لە ڕۆڵی پاشا باڵدوین
  • جێرمی ئایرۆنس لە ڕۆڵی تیبێریاس
  • یان گلین لە ڕۆڵی پاشا ڕیچارد دڵی شێر

زانیارییە گشتییەکان

ژانەر دراما، مێژوو
دەرهێنەر ڕێدڵی سکۆت
نووسین ولیەم مۆناهان 
ئەکتەرەکان غەسان مەسعود، ئۆرلاندۆ بلووم، لیام نێسن، یان گلین، جێرمی ئایرۆنس، ئێدوارد نۆرتن، ئێڤا گرین، لیام نێسن
سینەماتۆگرافی جۆن ماتیسن
چاککردن دۆدی دۆرن
موزیک هاری گریگسن ولیامس
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر Scott free productions، Inside Track، Studio Babelsberg. 
بڵاوکەرەوە 20th Century Fox
بەرواری بڵاوکردنەوە ٢ی ئایاری ٢٠٠٥ (نیشاندان لە لەندەن پرێمەر)، ٥ی ئایاری ٢٠٠٥ (ئەڵمانیا)، ٦ی ئایاری ٢٠٠٥ (باکووری ئەمریکا و بەڕیتانیا) 
ماوەی فیلم ١٤٤ خولەک و ١٩٤ خولەک (director cut) 
وڵاتەکانی بەرهەمهێن بەڕیتانیا، ئەڵمانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی فیلم ئینگلیزی، عەرەبی، ئیتاڵی، لاتینی
بودجەی تەرخان کراو ١٣٠ ملیۆن دۆلار
داهات لە بۆکس ئۆفیس ٢١٨٫١ ملیۆن دۆلار

دەستکەوتەکان

فیلمەکە خاوەن ژمارەیەک خەڵاتی جیاوازە لەسەر ئاستی هەموو پۆلێنەکان توانیویەتی خەڵات بەدەست بهێنێت. 

  • خەڵاتی گۆڵدن شەیمس ئەوارد بۆ باشترین فیلی DVD و Blu-ray ساڵ. 
  • گۆیا ئەوارد بۆ باشترین چاککردن  ساڵی ٢٠٠٦. 
  • هۆی وود فیلم ئەوارد بۆ ئاوازدانەری ساڵی ٢٠٠٥. 
  • ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم و موزیک  بۆ باشترین چیرۆکی ڕەسەن بۆ ژانەری ئەکشن و سەرکێشی. 
  • ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەما بە شێوەی ئۆنڵاین بۆ باشترین دیزاین و دەستکاری کردن. 
  • خەڵاتی جوڵە و وێنە و دەنگ بۆ باشترین دەنگ، و موزیک. 
  • خەڵاتی سەتەلایت ئەوارد بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پاڵپشت، بەرهەمهێنان و چاککردنی وێنە، ڤیژوەڵ ئیفێکت، چیرۆکی ڕەسەن. 
  • خەڵاتی بژاردە بۆ ژانەر، ئەکتەر، دیمەن، فیلمەکە بەگشتی پێشنیار کراوە بۆ سەیرکردن لە هەموو ڕوانگەیەکەوە. 
  • ڤیژوەڵ ئیفێکت ئەوارد بۆ بەکارهێنانی ڤیژوەڵ ئیفێکت بەشێوەیەکی نایاب.


سەرچاوەکان



315 بینین