بەهرام ڕادان

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2023-10-31-18:39:00 - کۆدی بابەت: 11565
بەهرام ڕادان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەهرام ڕادان (بە ئینگلیزی: Bahram radan، بە فارسی: بهرام رادان)، ئەکتەر و شانۆکار و بەرهەمهێنەرێکی ئێرانییە. لە ٢٨ـی مانگی ٤ـی ساڵی ١٩٧٩ لەدایک بووە، ئەم ئەستێرە سینەماییە دەرچووی بەشی بەڕێوەبردنی بازرگانییە. منداڵی کۆتاییە و دوو خوشک و برایەکی هەیە. 

بەشداریکردن لە وانەی نواندن

دوای تەواوبوونی خزمەتی سەربازییەکەی لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لەناو ڕۆژنامەدا بەدوای کاردا دەگەڕێت، چاوی بە ئاگاداری وانەی نواندنی (هیوا فیلم) دەکەوێت و پەیوەندییان پێوە دەکات و هەر زوو بەشداری لە وانەکان دەکات.

چوونە بەردەم کامێرا

هەر لە وانەکاندا سورەیا قاسمی فیلمنامەی فیلمی (شور عشق)ـی بۆ پێشنیار دەکات و ڕۆڵی کیانی پێ دەدرێت بەو جۆرە بەم فیلمە لە ساڵی ٢٠٠٠ و لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بۆ یەکەم جار چۆتە بەردەم کامێرا.

بەناوبانگبوونی بە فیلمی نستوری

لوتکەی ناوبانگ و شانازی ئەم ئەکتەرە فیلمی (سنتوری) بوو کە ڕێگای هونەری ئەوی گۆڕی، کە لە دەرهێنانی داریوش مهرجویی بوو لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ڕۆڵی عەلی سەنتوری، نووە خاوەنی دووەمین خەڵایی سیمورغی وەکوو باشترین نواندنکاری پیاو.

هاوسەرگیری

لە ٢ـی مانگی ٤ـی ٢٠٢٢ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆی، پەیوەندی خۆی و مینا مختاری دیزاینەری جل ڕاگەیاند. ئەم دووانەیە لە ١٠ـی مانگی ٧ـی ٢٠٢٣ هاوسەرگیریان کرد.

خەڵات و شانازییەکانی

  • براوەی خەڵاتی سیمورغی بلورین بۆ باشترین نواندنکاری پیاو لە فیلمی شمعی در باد لە بیست و دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.
  • براوەی خەڵاتی حافز بۆ باشترین نواندنکاری پیاو بۆ فیلمی گاوخونی
  • براوەی خەڵاتی سیمورغی بلورین بۆ باشترین نواندنکاری پیاو بۆ فیلمی سنتوری لە بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.
  • وەکوو باشترین نواندنکاری پیاو هەڵبژێردراوە بۆ فیلمی آدم کش، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لاداخ هیند. 

فیلمەکانی

  • شور عشق
  • آواز قو
  • آبی
  • طلوع تاریک
  • ساقی
  • گاوخونی
  • عطش
  • رز زرد
  • شمعی در باد
  • سربازهای جمعە
  • گیلانە
  • رستگاری در هشت و بیست دقیقە
  • ازدواج صورتی
  • حکم
  • تقاطع
  • خون بازی
  • چهارانگشتی
  • سنتوری
  • کنعان
  • بی پولی
  • کارناوال مرگ
  • زادبوم
  • راه آبی ابریشم
  • تردید
  • تهران ١٥٠٠ 
  • آدم کشی
  • یکی از ما دو نفر
  • پل چوبی
  • نقش نگار
  • تراژیدی
  • آتش بس ٢
  • عصر یخبندان
  • حکایت عاشقی
  • پولاریس
  • من ناصر حجازی هستم
  • بارکد
  • زرد
  • چهار راه استانبول
  • آشفتگی
  • سونامی
  • ایدە اصلی
  • گربە سیاه
  • ابلق
  • علف زار
  • کاپیتان من

زنجیرەکانی نمایش خانگی

  • رقص روی شیشە
  • جیران


سەرچاوەکان



256 بینین