نەخۆشییەکانی پشیلەی ماڵی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-12-04-14:57:00 - کۆدی بابەت: 11677
نەخۆشییەکانی پشیلەی ماڵی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشییەکانی پشیلەی ماڵی (بە عەرەبی: أمراض القطط المنزلية، بە ئینگلیزی: Diseases of domestic cats)، مرۆڤەکان بە گشتی و لە سەردەمی هاوچەرخدا زیاتر منداڵان و گەنجان خویان داوەتە بەخێوکردنی ئاژەڵەکان و ماڵی کردنیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم حەز و خولیایە زیاتر بۆ پشیلە هەیە وەک لە ئاژەڵەکانی دیکە. بەڵام دەبێت ئەو کەسەی هەوڵی کڕینی پشیلە دەدات و ویستی بەخێوکردنی هەیە ئاگاداربێت لە نەخۆشیە جۆربەجۆرەکانی پشیلە و هۆکار و چارەسەرکردنیشیان بزانێت بۆ ئەوەی گیانی ئاژەڵەکەی بپارێزێت.

پشیلە

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پشیلە دەتوانێت پشتگیری سۆزداری پێشکەش بکات و باری دەروونی باشتر بکات و بەشداری بکات لە کێشەی خاوەنەکانیان. هەروەها پشیلە بە پەرەپێدانی کۆمەڵایەتیکردن لە نێوان کەسانی بەتەمەن و کەمئەندامانی جەستەیی یان دەروونیدا دادەنرێت. لە توێژینەوەیەکدا دیاریکراوە کە نزیکەی ٤٠ ملیۆن ماڵ لە ئەمریکا پشیلەی ماڵییان هەیە.

پێویستە خاوەنی پشیلە ئاگاداری ئەوە بن کە هەندێک جار پشیلە دەتوانێت میکرۆبی زیانبەخش هەڵبگرێت کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر لە مرۆڤدا، لە هەوکردنی بچووکی پێستەوە تا نەخۆشییە قورسەکان. یەکێک لە باشترین ڕێگاکان کە دەتوانیت خۆت لە نەخۆشی بپارێزیت ئەوەیە کە دەستەکانت بە باشی بشۆیت دوای مامەڵەکردن، پاککردنەوە، یان خۆراکدان بە پشیلە. بە دابینکردنی چاودێری ڤێتێرنەری ڕۆتینی پشیلەکەت و پەیڕەوکردنی ئامۆژگارییەکانی کەسانی تەندروست، ئەگەری نەخۆشکەوتنت کەمتر دەبێت بەهۆی دەست لێدان، پاککردنەوە، شۆردن یان یاریکردن لەگەڵ پشیلە.

نەخۆشییە باوەکانی پشیلە چین؟

ئەو کەسانەی کە پشیلە بەخێو دەکەن واتا خاوەن پشیلەکان وەک بەخێوکەری پشیلە هەژمار دەکرێن، کەواتە گرنگە نیشانە و هۆکارەکانی نەخۆشییە باوەکان بناسنەوە لە پشیلەکاندا، بۆ ئەوەی بتوانیت لە کاتی خۆیدا داوای یارمەتی ڤێتێرنەری بکەیت بۆ پشیلەکەت ئەگەر پێویست بوو. 

شێرپەنجە

شێرپەنجە بریتییە لە پۆلێک لە نەخۆشییەکان کە خانەکان بەبێ کۆنترۆڵ گەشە دەکەن و شانەکانی دەوروبەریان داگیر دەکەن و لەوانەیە بۆ ناوچەکانی تری لەش بڵاوببنەوە وەک چۆن لەگەڵ مرۆڤەکاندا ئەم نەخۆشیە بڵاودەبێتەوە، پشیلە دەتوانێت تووشی جۆرەها شێرپەنجە ببێتەوە. نەخۆشیەکە دەتوانێت لە شوێنی خۆیدا بێت لە ناوچەیەکدا قەتیس بێت، وەک وەرەمێک یان گشتگیر بێت و لە هەموو جەستەدا بڵاوبێتەوە.

شەکرە

نەخۆشی شەکرە لە پشیلەدا نەخۆشییەکی ئاڵۆزە کە یان بەهۆی کەمی هۆرمۆنی ئەنسۆلین یان وەڵامدانەوەی ناتەواو بۆ ئەنسۆلین دروست دەبێت. دوای ئەوەی پشیلە خواردن دەخوات، کۆئەندامی هەرسکردنی خۆراک دەشکێنێت بۆ پێکهاتەی جۆراوجۆر، لەوانە گلوکۆز کە لەلایەن ئەنسۆلینەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو خانەکانی. کاتێک پشیلە ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنێت یان ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی بەکاری بهێنێت، ئاستی شەکری خوێنی بەرز دەبێتەوە. ئەنجامەکەی بەرزبوونەوەی شەکری خوێنە کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی ئاڵۆز بۆ پشیلە.

ڤایرۆسی کەمی بەرگری پشیلە (FIV)

ئەو پشیلانەی کە تووشی ڤایرۆسی کەمی بەرگری پشیلە (FIV) بوون لەوانەیە نیشانەکانیان نیشان نەدات تا ساڵانێک دوای ڕوودانی تووشبوونە سەرەتاییەکەی. هەرچەندە ڤایرۆسەکە هێواش کاردەکات بەڵام سیستەمی بەرگری پشیلە بە توندی لاواز دەبێت کاتێک نەخۆشییەکە دەستی بەسەردا گرتووە. ئەمەش وا دەکات پشیلەکە تووشی هەوکردنی لاوەکی جۆراوجۆر بێت. پشیلە تووشبووەکان کە چاودێری پزیشکی پاڵپشتیان وەردەگرن و لە ژینگەیەکی بێ سترێس و لە ناوماڵدا دەهێڵرێنەوە، دەتوانن ژیانێکی تاڕادەیەک ئاسوودە بۆ چەند مانگێک تا ساڵانێک بژین پێش ئەوەی نەخۆشییەکە بگاتە قۆناغە درێژخایەنەکانی.

ڤایرۆسی شێرپەنجەی خوێنی پشیلە (FelV)

ئەم جۆرە نەخۆشییە لە پشیلەدا بۆ یەکەمجار لە ساڵانی شەستەکاندا دۆزرایەوە، ڤایرۆسی شێرپەنجەی خوێنی پشیلە ڤایرۆسێکی ڕیترۆی RNA یە کە دەگوازرێتەوە و دەتوانێت بە توندی سیستەمی بەرگری پشیلە ڕێگری بکات. یەکێکە لەو هۆکارانەی کە زۆرترین جار دەستنیشان دەکرێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی و مردن لە پشیلە ماڵییەکاندا. لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە هەمیشە یەکسەر نیشانەکانی دەرناکەوێت، هەر پشیلەیەکی نوێ بچێتە ناو ماڵێکەوە و یان هەر پشیلەیەکی نەخۆشمان هەبێت یەکسەر پێویستە پشکنینی FeLV بکرێت.

کرمی دڵ

کرمی دڵ کە لەلایەن مێشوولەی تووشبووەوە بڵاودەبێتەوە، تادێت وەک هۆکارێکی بنەڕەتی کێشەی تەندروستی لە پشیلە ماڵییەکاندا دەناسرێتەوە. پشیلە خانەخوێیەکی نائاساییە بۆ کرمی دڵ. سەرەڕای ناوەکەی کرمی دڵ بە پلەی یەکەم دەبێتە هۆی نەخۆشی سییەکان لە پشیلەدا. نیگەرانییەکی گرنگە بۆ هەر خاوەن پشیلەیەک کە لە ناوچە چڕەکانی مێشوولەدا دەژی، و پێویستە لەگەڵ پزیشکی ڤێتێرنەری باسی خۆپاراستن بکرێت.

هاری

نەخۆشی هاری نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و تووشی مێشک و بڕبڕەی پشتی هەموو شیردەرەکان دەبێت، بە پشیلە و سەگ و مرۆڤیشەوە. ئەم نەخۆشییە کە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت لە هەموو ویلایەتەکاندا بەڵام لەگەڵ بیستنی وشەی "هاری" ترس لە دڵی خاوەن پشیلەکاندا دروست دەبێت، چونکە کاتێک نیشانەکانی ئەم جۆرە نەخۆشییە دەردەکەوێت ئەوا ١٠٠٪ ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی مردن و نەخۆشییەکی کوشندە.

کرمی ئەڵقەیی

هەرچەندە ناوەکە پێچەوانەکەی نیشان دەدات، بەڵام کرمی ئەڵقەیی بە هیچ شێوەیەک بەهۆی کرمەوە نییە بەڵکو قارچکێکە کە دەتوانێت پێست و قژ و نینۆکەکانی پشیلە تووش بکات. لە پشیلەدا زۆر نائاسایی نییە ئەم نەخۆشییە زۆر درمییە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕووتانەوەی ناوچەی بازنەیی و ئەڵقەی سووری ناوەندی لە پشیلەدا. هەروەها بە فیتۆزی پێست ناسراوە، کرمی ئەڵقە زۆرجار بۆ ئاژەڵە ماڵیەکانی دیکەی ناو ماڵەکان بڵاودەبێتەوە و هەروەها هەر ئەم نەخۆشییە دەتوانێت مرۆڤەکانیش بگرێتەوە.

هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدانی سەرەوە

کۆئەندامی هەناسەدانی سەرەوەی پشیلە کە لووت، قوڕگ و ناوچەی جیوبە کە هەمیشە ئامادەیە بۆ هەوکردن کە بەهۆی جۆرەها ڤایرۆس و بەکتریا دروست دەبێت.

کرمەکان

پشیلە دەتوانێت جۆرەها مشەخۆری ڕیخۆڵە بەدەستبهێنێت، لەنێویاندا هەندێکیان کە بە شێوەیەکی باو بە "کرم" ناودەبرێن. تووشبوون بە کرمی ڕیخۆڵە دەتوانێت نیشانەی جۆراوجۆری لێبکەوێتەوە. هەندێک جار پشیلە کەمێک یان هیچ نیشانەیەکی دەرەکی هەوکردن نیشان نادات، و تووشبوونەکە دەتوانێت بەبێ ئەوەی دەستنیشان بکرێت سەرەڕای ئەوەی کە ئەگەری هەیە کێشەیەکی تەندروستی جددی بێت. هەروەها هەندێک لە کرمی مشەخۆری پشیلە مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤیش.


سەرچاوەکان



658 بینین