بەکارهێنانی هەنگوینی سروشتی لە پزیشکیدا

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-01-04-19:59:00 - کۆدی بابەت: 11803
بەکارهێنانی هەنگوینی سروشتی لە پزیشکیدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەکارهێنانی هەنگوینی سروشتی لە پزیشکیدا (بە ئینگلیزی: The use of natural honey in medicine، بە عەرەبی: استخدام العسل الطبيعي في الطب) هەنگوینی سروشتی بەهۆی پێشکەشکردنی سوودە زۆرەکانی لە بەرامبەر نەخۆشییەکان و هەوکردنەکان و بوونی کاریگەری دژە میکرۆبی و دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانییەوە ڕۆڵێکی گرنگی لە بواری پزیشکدا هەیە و لە دەیەکانی ڕابردوودا هەوڵدراوە زیاتر بەکاربهێنرێت لە بواری پزیشکی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان.

هەنگوین وەک پارێزەری خۆراک و پریبایۆتیک

پێرۆکسیدی هایدرۆجین و پێکهاتە نا ئۆکسیدییەکان وەک دژە ئۆکسانەکان لە هەنگویندا دەدۆزرێنەوە کە ڕێگری لە گەشەی شیگێلا و لیستریا مۆنۆسایتۆجێن و ستاف دەکەن. ستاف ئەورییەس یارمەتی پاراستنی خۆراک دەدات، بەڵام لەوانەیە کلۆستریدیۆم بۆتولینۆم بە بڕێکی کەم لە هەنگویندا هەبێت. هەر بۆیە هەنگوین توانایەکی باشی هەیە بۆ بەکارهێنانی وەک سەرچاوەیەکی سروشتی دژە ئۆکسان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی پۆلیفینۆل ئۆکسیدایز لە پرۆسەکردنی میوە و سەوزەدا.

پرێبایۆتیک تەواوکەری خۆراکییە کە ناتوانرێت هەرس بکرێت و هاوسەنگی بەکتریا سوەدبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەگۆڕێت بەمەش گەشەکردن و چالاکی زیندەوەرە سوودبەخشەکان هاندەدات و بەکتریای زیانبەخش دەکوژێت. هەنگوین شیرینکەرێکی گونجاوە لە بەرهەمەکانی شیری هەڵمژراو بەبێ ئەوەی ڕێگری لە گەشەکردنی بەکتریای باوی وەک ستریپتۆکۆکەس سێرمۆفیلەس، لاکتۆباسیلۆس ئەسیدۆفیڵەس و لاکتۆباسیلۆس دێلبروکی و بیفیدۆباکتێریۆم بکات کە گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی ڕیخۆڵە. هەروەها هەنگوین ئەوەشی زیاد کردووە کە پشتگیری گەشەی bifidobacterium دەکات، ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی بوونی جۆراوجۆری ئۆلیگۆساکاریدەوەیە.

ڕۆڵی هەنگوین لە تووشبوونە میکرۆبییەکاندا

هەنگوین ڕۆڵی هەیە لە چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریایی، هەوکردنی کەڕوویی و هەوکردنە ڤایرۆسییەکاندا هەروەها توێژینەوەکان خەریکن لێکۆڵینەوە لەسەر ڕۆڵی هەنگوین دەکەن لە هەوکردنە پاراسایتییەکاندا. واتا دەتوانین بڵێین هەنگوین ڕۆڵێکی گرنگی  هەیە لە چارەسەرکردنی هەوکردنە میکرۆبییەکاندا.

هەنگوین وەک دژە هەوکردنێکی نامیکرۆبی

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا، ڕاپۆرت کراوە کە هەنگوین چالاکییەکانی Cyclooxygenase-1 و Cyclooxygenase-2 کەم دەکاتەوە، بەم شێوەیە کاریگەری دژە هەوکردنی نامیکرۆبی نیشان دەدات. هەروەها هەنگوین دەتوانێت چالاکی بەرگری لەش نیشان بدات.

لەگەڵ ئەوەشدا، خواردنەوەی هەنگوینی سروشتی ڕوونکراوە کاریگەری کەمی نیشان دا لەسەر چڕی پرۆستاگلاندین وەک PGE2، PGF2 A و thromboxane B2 لە پلازمای تاکی ئاسایی. ئەو برینانەی کە بە هەنگوین چارەسەر دەکرێن کەمتر هەڵدەئاوسێن، هەروەها دەبێتە هۆی دزەکردنی کەمتری خانەکانی بەرگری و خانە دەنکۆڵەدارەکان، کەمبوونەوەی دروستبوونی گرێ، باشتربووبی برینەکان، باشترکردنی ڕووپۆشەخانە و کەمکردنەوەی چڕی گلیکۆسامینۆگلیکان و پرۆتیۆگلیکان. لەگەڵ ئەوەشدا، هەوکردن و دەردراوەکان کەم دەکاتەوە و چاکبوونەوە هاندەدات و قەبارەی برین کەم دەکاتەوە. هەنگوینی سروشتی دەبێتە هۆی هاندانی دروستکردنەوەی شانەی لەش. هەروەها هەنگوین پێشنیارکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئێکزیما، بەڵەکی و داندۆرف.

لە مۆدێلێکی هەوکردنی ڕیخۆڵە، هەنگوین کاریگەر بووە وەک چارەسەری پرێدنیسۆلۆن prednisolone. دەرمانەکان بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنەکە سنووردارییەکی گەورەیان هەیە: کۆرتیکۆستڕۆیدەکان گەشەی شانەکان سەرکوت دەکەن و وەڵامی بەرگری مرۆڤ سەرکوت دەکەن و دەرمانەکانی دژە هەوکردنی نا ستێرۆید زیانبەخشن بۆ خانەکان بەتایبەتی لە گەدەدا. بەڵام هەنگوین کردارێکی دژە هەوکردنی هەیە بەبێ کاریگەری لاوەکی. داتا تاقیگەییەکانمان کە بەم دواییانە کراون و بڵاونەکراونەتەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەنگوین دەتوانێت ڕێگری لە پارامیتەرەکان بکات هەروەها نیشاندانی چالاکی ڕێگری بەهێز دەکات لە دژی TNF-α A و PGE2 لە هەوکردنەکاندا.

چالاکی دژە ئۆکسانی هەنگوین

لە سەردەمی ئێستادا ئەوە باش دەزانرێت کە تەنە سەربەخۆکان دەبنە هۆی گۆڕانی گەردیلەیی و گۆڕانی بۆماوەیی لە زۆر جۆری زیندەوەردا. فشاری ئۆکساندن ناسراوە بەوەی کە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و زاناکان لە زۆر بواری جیاوازدا زیاتر گرنگییان بە سەرچاوە سروشتییەکان داوە کە دەتوانن پێکهاتەی چالاک دابین بکەن بۆ ڕێگریکردن یان کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر خانەکان.

هەنگوینی سروشتی چەندین فلاڤۆنۆیدی تێدایە (وەک apigenin، pinocembrin، kaempferol، quercetin، galangin chrysin و hesperetin)، ترشی فینۆلیکی تێدایە (وەک ellagic، caffeic، p-coumaric و ferulic acids)، هەروەها ترشی ئەسکۆربیک، تۆکۆفێرۆل، کاتالەیس، سوپەر ئۆکسید دیسموتس، کەمکراوەی گلوتاتیۆن، بەرهەمەکانی کاردانەوەی مایلارد و پێپتایدەکانی تێدایە. زۆربەی ئەو ئاوێتەیانەی سەرەوە بەیەکەوە کار دەکەن بۆ دابینکردنی کاریگەری دژە ئۆکسان. لەبەر ئەوە، پێشنیارکراوە کە هەنگوین وەک دژە ئۆکسانێکی سروشتی، دەکرێت وەک جێگرەوەیەک بۆ هەندێک پارێزەر خزمەت بکات وەک سۆدیۆم تریپلیفۆسفات لە پاراستنی خۆراک بۆ دواخستنی ئۆکساندنی چەوری.

سەرچاوەی ڕووەکی هەنگوین گەورەترین کاریگەری هەیە لەسەر چالاکی دژە ئۆکسان

هەنگوین لە کاتی پرۆسەکردن و هەڵگرتن کاریگەری لەسەر چالاکی دژە ئۆکسان هەیە تەنها بە پلەیەکی بچووک. چالاکی دژە ئۆکسان بە توندی پەیوەندی هەیە بە ناوەڕۆکی تەواوی فینۆلیکەوە. هەروەها پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان چالاکی دژە ئۆکسان و ڕەنگی هەنگوین دۆزراوەتەوە. زۆرێک لە توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەنگوینی تاریک ڕێژەی فینۆلیکی بەرزترە و لە ئەنجامدا توانای دژە ئۆکسان بەرزترە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە فلاڤۆنۆیدەکانی هەنگوین لەوانەیە بەردەست بن بۆ بەشە جۆراوجۆرەکانی لەشی مرۆڤ کە لەوانەیە کاریگەری فیسیۆلۆجی جیاوازیان هەبێت.

تایبەتمەندییەکانی ئاوێتەی فینۆلیکی هەنگوین

ئاوێتەی فینۆلیک یەکێکە لە گرنگترین کۆمەڵە ئاوێتەکان کە لە ڕووەکەکاندا هەیە و بەلایەنی کەمەوە لە ٨٠٠٠ پێکهاتەی جیاواز پێکدێت. ئەم ئاوێتەیە ڕاپۆرت کراوە بۆ نیشاندانی کاریگەرییەکانی دژە شێرپەنجە - دژە هەوکردن، دژە تۆپەڵبوونی خوێن، دژە خوێنمەیین، ڕێکخستنی شێوازی بەرگری و چالاکی ئازاردەر، ئەم کردارانە وەک دژە ئۆکسان بەکاردەهێنرێن.

ئاوێتەکانی فینۆلیک لە هەنگوین ترشی فینۆلیک و فلاڤۆنۆیدەکانن، کە بە نیشانەی سەرچاوەی ڕووەکی هەنگوین دادەنرێن. چالاکییەکانی دژە ئۆکسان لە فینۆلیکەکان پەیوەندییان بە ژمارەیەک میکانیزمی جیاوازەوە هەیە وەک داماڵینی تەنۆلکە سەربەستەکان، بەخشینی هایدرۆجین، دامرکاندنەوەی ئۆکسجینی تاک، ڕێکخستنی ئایۆنی کانزا و کارکردن وەک ژێردەستەیەک بۆ تەنەکانی وەک سوپەر ئۆکسید و هایدرۆکسیل.

نەخۆشییەکانی دڵ و هەنگوین

نەخۆشی دڵ بەهۆی نەچوونی خوێنەوە (IHD) دەبێتە هۆی مردن و کەمئەندامبوون و تێچووی ئابووری زیاترە لە هەر نەخۆشییەکی تر لە وڵاتە پێشکەوتووەکان. Arrhythmias و Myocardial infarction (MI) دەرکەوتنی جدین بۆ IHD. لە کاتی نەشتەرکاری دڵ و گیرانی دڵە ماسولکەکان، ناڕێک لێدانی سکۆڵەیی وەک خێرا لێدانی دڵی سکۆڵەیی گرنگترین هۆکارن بۆ مردن. لە بەڕێوەبردنی ئەم حاڵەتانەدا، چارەسەری دەرمان (بە تایبەتی دەرمانەکانی دژە ناڕێک لێدانی دڵ) لەوانەیە ژیان ڕزگار بکات. لە لایەکی ترەوە، مەترسییەکانی دەرمانەکانی دژە ناڕێک لێدانی دڵ (وەک ناڕێک لێدانی دڵی کوشندە لە هەندێک نەخۆشدا) بوونەتە هۆی سنووردارکردنی بەکارهێنانی دەرمانی دژە ناڕێک لێدانی دڵ.

لەبەر ئەوە، مەیلی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە زیاترە کە کاریگەری نەرێنی کەمتر و کاریگەری ئەرێنییان زیاتریان هەیە. دژە ئۆکسان کە لە هەنگویندا هەیە ڤیتامین C، مۆنۆفینۆلیک، فلاڤۆنۆید و پۆلیفینۆلیک دەگرێتەوە. خواردنەوەی فلاڤۆنۆید بە شێوەیەکی بەردەوام پەیوەندی هەیە بە کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ. کۆمەڵێک پێکهاتەی فینۆلیک لە هەنگویندا هەیە کە کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ.

نەخۆشییەکانی چاو و هەنگوین

هەنگوین لە هەموو جیهاندا بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی  چاو وەک نەخۆشی هەوکردنی پێڵووی چاو، هەوکردنی ژێر پێڵووی چاو، هەوکردنی کۆڕنییە، برینی کۆرنیە، سووتانەوەی کیمیایی و سووتانەوەی گەرمی چاو. لە یەکێک لە لێکۆڵینەوەکاندا، لەگەڵ بەکارهێنانی هەنگوین وەک دڵۆپی چاو (قەترە)، لە ١٠٢ نەخۆش کە نەخۆشی چاویان هەیە، باشتربوون لە ڕێژەی ٨٥٪ ی نەخۆشەکاندا بینیوە و لە ١٥٪ ی نەخۆشەکان هیچ بەرەوپێشچوونێکی نەخۆشییەکەیان نەبوو. بەکارهێنانی هەنگوین لە هەوکردنی ژێر پێڵووی چاو لەو کەسانەی تووشبوون سووربوونەوە و هەوکردن و دەرچوونی دەردراوی هەوکردن (پەس) و کاتی لەناوبردنی بەکتریا کەم دەکاتەوە.

کاریگەرییەکانی تری هەنگوین

کاریگەری ئەرێنی هەنگوین وەک دەرمانێکی دژە شێرپەنجە لە هەندێک لێکۆڵینەوەدا ڕاپۆرت کراوە. هەنگوین چالاکی دژە گرێی لە شێرپەنجەی میزڵدان نیشان داوە. هەنگوینی سروشتی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە چارەسەرکردنی ئازاری سنگ، ماندووبوون و سەرگێژخواردن. ئەمە لەوانەیە بەهۆی وزەی خۆراکی بەرزی هەنگوینەوە بێت کە ڕاستەوخۆ کالۆری بەردەست دابین دەکات دوای بەکارهێنان. هەروەها سوودەکانی هەنگوین لە ئازاری دەرهێنانی ددان و هەوکردن یان بەهۆی وشکبوونەوەی دەمەوە دەبینرێت.

ئەوە نیشاندراوە کە هەنگوین دەرمانێکی زۆر کاریگەرە بۆ جێگیرکردنی ئەستووری پێست و دەتوانرێت بە ئاسانی بەکاربهێنرێت. لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ناوەندی بورکینا فاسۆ ئەنجامدرا، دەرکەوت کە دانیشتوانی ناوچەکە بە شێوەیەکی دیار چارەسەری هەنگوین بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، سورێژە، ئازاری ماوەی سووڕی مانگانە، نەخۆشییەکانی دوای منداڵبوون، لاوازی سێکسی نێر و هەوکردنی قوڕگ کە ئەمانەش بەهۆی کاریگەرییەکانی دژە بەکتریا و کاریگەرییەکانی دژە هەوکردنی هەنگوینی سروشتییەوەیە. هەروەها هەنگوین ڕاپۆرت کراوە لەسەری کە کاریگەری دژە لیشمانیای (جۆرە پاراسایتێکە) هەیە.

لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا، بەکارهێنانی ڕۆژانەی هەنگوین کاریگەری جۆراوجۆری سوودبەخشی لەسەر پێوەرەکانی خوێن و ئاستی خوێنی کانزاکان و ئەنزیمەکان و سیستەمی کوێرە ڕژێن نیشان داوە. لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا، هەنگوینی زارەکی بەرهەمهێنانی دژە تەن هاندەدات لە کاتی وەڵامدانەوەی بەرگری سەرەتایی و دووەمی دژی دژە تەنی پشتبەستوو بە سایمەس و دژە تەنی سەربەخۆی سایمۆس.

بەگوێرەی گێرینی و هاوڕێکانی (٢٠٠٩) هەنگوینی سروشتی وەک دەرمانێکی پاراستن کاردەکات دژی زیانی دی ئێن ئەی و لەوانەیە بەڵگەی سەرنجڕاکێش نیشان بدات لە پەیوەندی هەنگوین بە توانای دژە ئۆکسانەوە. کیلیکئۆغڵو و هاوڕێکانی (٢٠٠٨) کاریگەرییەکانی هەنگوینیان لەسەر فشاری ئۆکساندن و ئەپۆپتۆسس (مردنی بەرنامەیی خانە) لە زەردوویی تاقیکردەوە و بۆیان دەرکەوت کە هەنگوین کاریگەرییە نەرێنییەکانی جۆگەی زراو لەسەر هەوکردنی جگەر کەم دەکاتەوە. ئەم کاریگەرییە لەوانەیە بەهۆی چالاکییەکانی دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنی هەنگوینی سروشتییەوە بێت.

کاریگەرییە خراپەکانی هەنگوین

هەنگوینی سروشتی بە شێوەیەکی ڕێژەیی لە کاریگەرییە نەرێنییەکان بێبەشە. بەکارهێنانی هەنگوینی سروشتی لەوانەیە ببێتە هۆی هەستکردن بە هەستیارییەکی کاتی. بە پێچەوانەوە بە شێوەی جیاواز وەسف دەکرێت وەک ئارامکەرەوە، کەمکردنەوەی ئازار، بۆ ئەوەی بێزارکەر نەبێت و لابەری ئازار بێت. هەستیاری بۆ هەنگوین دەگمەنە، بەڵام لەوانەیە کاردانەوەیەکی هەستیاری هەبێت بۆ دەنکە هەڵاڵە یان پرۆتینی هەنگ لە هەنگویندا. بەکارهێنانی زۆری هەنگوین لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی شانەکان کە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت ئەمە بگەڕێنرێتەوە و چاکبکرێ بە بەکارهێنانی خوێ.

مەترسی بیردۆزی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆزی خوێن لەوانەیە هەمیشە هەبێت کاتێک بەکاردێت بۆ برینە کراوە گەورەکان لە نەخۆشانی شەکرە. بەکارهێنان و خواردنی هەنگوینی سروشتی مەترسی برینی بۆتولیزمی هەیە بەهۆی بوونی سپۆرەکانی کلۆستریدیا بۆتۆلینیۆم، کە دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بە تیشکدانەوەی گاما ئەمەش دەبێتە هۆی کوشتنی سپۆرەکانی کلۆستریدیا بەبێ لەدەستدانی چالاکی دژە بەکتریایی هەنگوینەکە.


سەرچاوەکان



147 بینین