بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-01-04-20:58:00 - کۆدی بابەت: 11805
بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس (بە ئینگلیزی: Bacteria of Staphylococcus aureus، بە عەرەبی: بكتيريا المكورات العنقودية الذهبية) ئەو بەکتریایە کە بەشێوەیەکی ئاسایی وەک بەکتریای سوودبەخش لەسەر پێست دەژی، بەڵام گەر بچێتە بەشەکانی تری جەستە وەک ناو لووت و قوڕگ دەبێتە هۆی هەوکردن.

شوێنی نیشتەجێبوون

  • ژینگەی سروشتی ڕووی لەشی شیردەرەکان شوێنی ئەم بەکتریایانەیە.
  • هەروەها بەکتریای سوودبەخشن لە پێست و لینجە پەردە واتا بە پەیوەندی هاوژیانی لەگەڵ مرۆڤ دەژیت.
  • هەروەها لە ناو لووت و کونە لووتەکان هەن.
  • هەروەها دەتوانرێت لە گەروو بدۆزرێنەوە.
  • دۆزراونەتەوە لە ڕووپۆشە خانە توێژکراوەکان یان پێکهێنەرەکانی سیرۆم کە پەیوەستن بەم خانانەوە.
  • هەروەها لە ژێر باڵدا دۆزراونەتەوە.
  • ئەم بەکتریایانە بە شێوەی پەیوەندییەکی باش یان هاوژیانی لەگەڵ خانەخوێدا (مرۆڤ) کار دەکەن.
  • جۆرەکانی Enterogeneric لە S. Aureus لە بەرهەمە جیاوازەکانی خۆراکدا دەدۆزرێنەوە.
  • دەکرێت لەسەر پێستی وشک بژین.
  • لە سەدا سی دانیشتوانی ئاسایی تەندروست لەلایەن (S. aureus)ەوە کاریگەرییان لەسەر دەکرێت، چونکە بە شێوەیەکی بێ نیشانە لەسەر پێستی خانەخوێ واتا مرۆڤ دەژیت.

شێوەزانی (مۆرفۆلۆجی)

بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس وەک لە ناوەکەی دیارە ستافە واتا زنجیرەی بچووکی بەکتریایە هەروەها کۆکەسە واتا شێوەی گۆییە.

  • گرام ئەرێنین، بە جووت، یان لە زنجیرەیەکی کورتی سێ بۆ چوار بەکتریا پێکدێن.
  • تۆپەڵی ناڕێکی خانەن.
  • تیرەیان نزیکەی یەک مایکرۆمەترە.
  • کۆڵۆنی گۆیین لە تۆپەڵەکاندا و لە دوو کۆمەڵەدا هەن.
  • دیواری خانەیان لە چینێکی زۆر ئەستووری پێپتیدۆگلیکان پێکهاتووە.
  • قامچیان نییە و ناجوڵێن و سپۆریش دروستناکەن.
  • کەپسولیان هەیە.
  • تۆپەڵەکانیان بەشێوەی ترێی ڕێکخراون.

تایبەتمەندییەکانیان لەسەر میدیا

تایبەتمەندی بەکتریای ستاف ئەورییەس بە پێی ماناکەی، وشەی ئەورییەس وشەیەکی یۆنانییە و بەمانای زەرد دێت واتا ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس بەکتریای زنجیرە بچووکی لەپاڵیەکی گۆییە و لەسەر میدیا بە ڕەنگی زەرد دەردەکەوێت:. بە گشتی تایبەتمەندییەکانی بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس لەسەر میدیا بریتین لە:

  • ستافیلۆکۆکەس بە ئاسانی گەشە دەکات لە زۆربەی میدیا بەکتریۆلۆجییەکان لە ژێر بارودۆخی هەوای یان نیمچە هەوایی.
  • کۆلۆنییەکانیان لەسەر میدیای ڕەق بەشێوەی بازنەیی، نەرم، بەرزکراوەو و درەوشاوەن.
  • ستاف ئەوریەس بە زۆری کۆڵۆنی خۆڵەمێشی بۆ کۆڵۆنی زەردی تۆخ دروستدەکات.

دەرکەوتنیان لەسەر ئاگار

  • ئاگاری خوێی مانیتۆل: کۆڵۆنی بازنەیی ٢ - ٣ ملم تیرە، لەگەڵ ڕوویەکی نەرم و درەوشاوە. کۆڵۆنییەکان بە شێوەیەکی تاریک و ناڕوون دەردەکەون و زۆرجار ڕەنگی زەردی زێڕینیان هەیە.
  • ئاگاری ترایپیک سۆی (Tryptic Soy Agar): کۆڵۆنی بازنەیی، چەماوە، و پەراوێزی تەواو.
  • بڵەد ئاگار: بەکتریاکە شیبوونەوەی بێتا ئەنجامدەدات لەسەر میدیاکە.
  • برەین هارت فیوژن ئاگار (Brain heart infusion agar): بەکتریاکە کۆڵۆنی زەرد دروستدەکات.

تایبەتمەندییە زیندەکیمیاییەکان

بەکتریای ستاف ئەورییەس کۆمەڵێک تایبەتمەندی کیمیایی هەیە کە دەکرێت پشتی پێببەسترێت بە جیاکردنەوەی بەکتریاکە لە جۆرەکانی تری بەکتریای ستاف و ناسینینەوەی. کە ئەوانیش بریتین لە:

  • کاتالەیز ئەرێنی
  • ئۆکسدایز نەرێنی
  • شیکردنەوە دەکات (fermentative)
  • کۆئەگیولەیز ئەرێنی (بەشێوەی بەستراو یان ئازاد)
  • ئیندۆل نەرێنی
  • گاز نەرێنی واتا گاز دروست ناکات
  • گۆگردی هایدرۆجین نەرێنی
  • مێثیل سوور ئەرێنی
  • ڤی پی ئەرێنی
  • کەمکردنەوەی نیترەیت (لێکردنەوەی نیترەیت) ئەرێنی واتا نیترات ئەرێنییە.
  • جێلاتین هایدرۆلایسس ئەرێنی
  • بێتا هیمۆلایسس لەسەر ئاگاری خوێن دروست دەکات
  • جوڵاوی نەرێنی
  • سیترەیت ئەرێنی
  • نەرێنی بۆ PYR
  • یوریەیزی ئەرێنی

هۆکارەکانی توانای نەخۆشی خستنەوە

پێکهاتەکانی دیواری خانە

  • کاپسولی پۆلیساکاراید: ڕێگری لە هەڵلوشاندنی خانە دەکات.
  • پێپیدۆگلیکان: چالاککردنی تەواوکەر، ئینتەرلوکینی یەک و کیمیا ڕاکێشانی خانە دەنکۆڵەدارەکان (PMNs).
  • ترشی تێیکۆیک: جۆرەکانی پەیوەندیدار بە فایبرۆناکتین.
  • پڕۆتینی ئەی: کە دەبەسترێتەوە بە ناوچەی Fc لە IgM و تەواوکەر، کاریگەری دژە ئۆپسۆنین بەکاردەهێنێت.
  • پڕۆتینی بەستراوی فایبرێنێکتین (FnBP):  هاندانی بەستنەوە بۆ لینجە خانەکان و نێوانە ماددەی شانەکان دەکات.
  • هۆکاری کەڵەکەبوون: FnBP کۆکردنەوەی زیندەوەرەکان لە ئامادەبوونی پلازما زیاد دەکات.

ئەنزیمەکان

  • ئەنزیمی کاتالەیز: گۆڕینی هایدرۆجین پێرۆکسید بۆ ئاو و ئۆکسجین.
  • ئەنزیمی کۆئەگولەیز و هۆکاری کەڵەکەبوون: پڕۆتینێکی وەک ئەنزیم کە پلازمای ئۆکزالەیتکراو یان سیترەیتکراو تۆپەڵدەکات.
  • ئەنزیمەکانی تر: hyaluronidase (هۆکاری بڵاوکردنەوە)، staphylokinase (شیبوونەوەی فایبەر)، شیکەرەوەی پڕۆتین، شیکەرەوەی چەوری، β-lactamases.

ژەهرەکان

  • ئێکزۆتۆکسینەکان (Exotoxins): لە چوار ژەهر پێکهاتووە α ئەلفا، β بێتا، γ گاما، دەلتا δ، هەروەها پێشی دەوترێت هیمۆلایسین.
  • ئەلفا ئێکسۆتۆکسین: وەک پڕۆتینی جیاواز کاردەکات لە مەودایەکی فراوان لەسەر پەردەی خانەی زیندەوەرە ناوک ڕاستەقینەکان.
  • بێتا ئێکسۆتۆکسین: بەرگی سپینگۆمایلین تێکدەشکێت.
  • دەلتا ئێکسۆتۆکسین: پەردەی بایۆلۆجی تێکدەدات.
  • گاما ئێکسۆتۆکسین: کارلێک دەکات لەگەڵ دوو پڕۆتین بۆ پێکهێنانی شەش ژەهری دوو پێکهاتەیی. هەموو شەش ژەهرەکە خڕۆکە سپییەکانی خوێن شیدەکەنەوە لە ڕێگەی دروستکردنی کون لە پەردەی خانەکان کە توانای تێپەڕبوون زیاد دەکات.
  • پانتۆن ڤالێنتاین لیوکۆسایدن (Panton-Valentine leukocidin): لە دوو پێکهاتەی S و F پێکهاتووە کە بە شێوەیەکی هاوکاری کاردەکەن بۆ کوشتنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.
  • ژەهرە داماڵدەرەکان (Exfoliative toxins): پێکهاتووە لە جۆری A کە دەکەوێتە سەر میکرۆبخۆرەکان و بە گەرمی جێگیرە و جۆری B-plasmid-mediaed کە بە گەرمی ناجێگیرە. بواردەدات بە بەرهەمهێنانی کۆنیشانەی داپڵوخانی پێست.
  • ژەهراوییەکانی کۆنیشانەی شۆکی ژەهراوی (TSST-1): یەکەم مۆدێلی سوپەرانتیجین دەبەسترێتەوە بە MHC جۆری دوو، ئەمەش بواردەدات بە هاندانی یارمەتیدەرە خانەکان. ژەهر پەیوەندی هەیە بە تا و شۆک و بەشدارە لە فرە سیستەمەکاندا.
  • ئینتەرۆتۆکسین: بە گشتی ١٥ ئینتەرۆتۆکسینن (A-E- G-P)، بە گەرمی جێگیرن، بەرگری لە ئەنزیمەکانی ڕیخۆڵە دەکەن.

دەرکەوتنی کلینیکی

بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن نەخۆشی لە مرۆڤدا، دیارترین ئەو هەوکردنانەی دروستی دەکات بریتین لە:

ئەو هەوکردنانەی دەکەونە پێستەوە

  • هەوکردنەکان چەند دەرکەوتووییەکی بچووکن کە سەلکی موو، ئارەقە ڕژێن، یان چەورییە ڕژێنەکان دەگرێتەوە.
  • هەوکردنی چەورییە ڕژێنەکان یاخود کۆبوونەوەی پەس لە چەورییە ڕژێنەکان زۆرجار پێی دەوترێت دومەڵ و زۆرجاریش لە دەوری تەنە بیانییەکان دروست دەبن.
  • دومەڵی گەورە Carbuncles گەورەتر و قووڵترە، هەوکردنی فرەناوچەی پێست کە دەتوانێت ببێتە هۆی بوون و بڵاوبوونەوەی بەکتریا لە خوێندا.
  • ئیمپێتیگۆ یاخود ئاگرە (نەخۆشییەکی تیژی پێستە و زیپکە زیپکە دەبێت) بە زۆری ناوچەییە، ڕووخسارییە، برینی وشکی پێستی بڵاوبووەوەیە.

هەوکردنی قووڵی ناوخۆیی

  • گوێزانەوەی نەخۆشییە لە هەوکردنی ڕووی پێست یان بەربەستی پێست یان لەوانەیە لە ئەنجامی تراوماوە بێت.
  • هەوکردنی سوکی بۆشایی جومگە لە منداڵاندا.

هەوکردنی پەردەی دڵ

  • بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی هەیە بە بەکارهێنەرانی ماددەی ناو خوێنهێنەرەکانەوە.
  • بەکتریاکان دەتوانن بچێتە ناو شانە نەرمەکان و ڕێڕەوی خوێن.

ژەهراویبوونی خوێن

  • هەوکردنی گشتگیر لەگەڵ هەوکردنی خوێن یان بەکتریای پەیوەندیدار بە سەرنجێکی ناسراو یان نەناسراو.

هەوکردنی سییەکان

نەخۆشییەکانی گوازراوەییە نەخۆشخانەییەکان

  • نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە نەخۆشخانە زۆرجار برینەکان یان بەکتریای ناو خوێنی پەیوەندیدار بە کاسێتەرەکان دەگرێتەوە.

هەوکردن بە هۆی ژەهراویبوونەوە

(كۆنیشانەی شۆکی ژەهراوی)

هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە بە ستاف ئەورییەس

  • هێڵنجدانەوە
  • ڕشانەوە
  • سکچوون

کۆنیشانەی داپڵوخانی پێست

  • دەرکەوتن لەسەر شێوەی بڵقێکی گەورەی ڕووی پێست
  • توێکهەڵدانی ڕووپۆشە شانە بە شێوەیەکی دیار


سەرچاوەکان



224 بینین