نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-01-09-16:23:00 - کۆدی بابەت: 11836
نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن (بە عەرەبی: متلازمة التعب المزمن، بە ئینگلیزی: Chronic fatigue syndrome)، هەوکردنی مێشکی ماسولکەیی کە پێی دەوترێت نیشانەکانی ماندوێتی درێژخایەن یان ME/CFS، حاڵەتێکی درێژخایەنە و کۆمەڵێک نیشانەی بەرفراوانی هەیە کە باوترین نیشانە ماندوێتی زۆرە و نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەبێت بە منداڵانیشەوە و هەروەها مەیلی گەشەکردنی هەیە لە نێوان ناوەڕاستی بیستەکان و ناوەڕاستی چلەکانتدا، نیشانەکانی ماندوێتی درێژخایەن (CFS) بە ماندوێتی قووڵ دەناسرێتەوە. لەوانەیە نیشانەکانی لەگەڵ چالاکیی جەستەیی یان دەروونی خراپتر بن. نەخۆشی درێژخایەن دەتوانێت لەناکاو ڕووبدات و بۆ ساڵانێک بەردەوام بێت، ئەم حاڵەتە زیاتر تووشی مێینەکان دەبێت لە چاو نێرەکان.

هۆکاری نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن چییە؟

هەتا ئێستاش هۆکاری نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن نازانرێت. بەڵام کۆمەڵێک تیۆری هەیە بۆ نموونە، لەوانەیە بەهۆی هەوکردنەوە دەستپێبکات، یان هەندێک هۆکار دەتوانن ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکە زیاتر بکەن. هۆکارە پێشنیار کراوەکان یان هۆکارەکانی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن  بریتین لە:

  • هەوکردنی ڤایرۆسی، وەک تای ڕژێنەکان
  • هەوکردنی بەکتریا، وەکو هەوکردنی سییەکان
  • کێشە لە سیستەمی بەرگری لەش
  • ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
  • بۆماوە: پێدەچێت نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن لە هەندێک خێزاندا زیاتر باو بێت

کێ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەنی لەسەرە؟

لەبەر ئەوەی هۆکاری نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن  نازانرێت، سەختە بزانین چی شتێک ڕەنگە کەسێک بخاتە مەترسییەوە بۆ تووشبوون بەو حاڵەتە. بەڵام هەندێک هۆکار زیاتر لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن دەبینرێن. ئەم هۆکارانە بریتین لە:

  • ڕەگەز: نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن  تا ٤ هێندە زیاتر لە ژناندا ڕوودەدات لە چاو پیاوان.
  • تەمەن: بە شێوەیەکی باو نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن تووشی کەسانی تەمەن ناوەڕاست دەبێت، بەڵام مەرج نییە کەسانی تەمەن بچوک یاخود گەورە ساڵان توشییان نەبێت چونکە ئەم نەخۆشییە دەتوانێت تووشت هەموو تەمەنێک ببێت.

نیشانەکانی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن چین؟

زۆرجار نیشانەکانی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن  تقلیدی ئەنفلۆنزا دەکەن. ئەمانەی خوارەوە باوترین نیشانەکانی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن. بەڵام ڕەنگە هەر کەسێک نیشانەکانی بە شێوەیەکی جیاواز هەست پێبکات. نیشانەکانی لەوانەیە بریتیبن لە:

  • هەستیاری بە ڕووناکی
  • ژانەسەر
  • گرێ لیمفاوییە ناسکەکان
  • ماندوێتی و بێهێزی
  • ئازاری ماسولکە و جومگەکان
  • بێتوانایی لە تەرکیزکردن
  • نەخەوتن
  • لەبیرچوونەوە
  • گۆڕانی باری دەروونی
  • شێوان
  • تای پلە نزم
  • خەمۆکی

نیشانەکانی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن لەوانەیە وەک حاڵەتە پزیشکییەکانی تر دەرکەون، لەبەر ئەوە هەمیشە لەگەڵ دابینکەری چاودێری تەندروستی قسە بکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە.

چۆن نیشانەکانی ماندوێتی درێژخایەن دەستنیشان دەکرێت؟

دەستنیشانکردنی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن بەندە بە دوو پێوەرەوە:

  • توندی و ماوەکەی: ماندوێتی توند و درێژخایەن زیاتر لە ٦ مانگ دەخایەنێت و حاڵەتە پزیشکییەکانی تریش ڕەتکراونەتەوە.
  • ژمارەی نیشانەکان: چوار یان زیاتر لە نیشانەکانی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن ئامادەن.

هێشتا چارەسەرێکی تایبەت بۆ نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن کاریگەری نەسەلمێنراوە، بەڵام تەواوکەری ڤیتامین و دەرمان هەندێک سوودی هەیە. زۆرێک لە چارەسەرەکان تەنها نیشانەکانی نەخۆشی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن ڕزگار دەکەن.

دەستنیشانکردنی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن 

پشکنینی تایبەت بۆ نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن  نییە، بۆیە بە پشتبەستن بە نیشانەکانت و بە ڕەتکردنەوەی حاڵەتەکانی تر کە دەتوانن هۆکاری نیشانەکانت بن، دەستنیشان دەکرێت. پزیشکی گشتی پرسیار لە نیشانەکانت دەکات، هەروەها لەوانەیە پشکنینی خوێن و میزت بۆ بکرێت بەو پێیەی نیشانەکانی نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن هاوشێوەی نیشانەکانی زۆرێک لە نەخۆشییە باوەکانن.

ژیان لەگەڵ نیشانەکانی ماندوێتی درێژخایەن

لە سەردەمی هاوچەرخدا هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشی ماندوێتی درێژخایەن نییە. مامەڵەکردن لەگەڵ ماندوێتی توند دەتوانێت وات لێبکات کە هەوڵبدەیت لەگەڵ نەخۆشی مادوێتی درێژخایەن ڕابێیت.. گرنگە کە لەگەڵ دابینکەری چاودێری تەندروستی خۆت قسە بکەیت بۆ دۆزینەوەی ئەو چارەسەرانەی کە یارمەتیت دەدەن. 

کەی پێویستە پەیوەندی بە دابینکەری چاودێری تەندروستی خۆمەوە بکەم؟

ئەگەر نیشانەکانی ماندوێتی درێژخایەنت خراپتر بوون یان نیشانە نوێیەکانی نەخۆشییەکەت هەبوو، ئەوا دابینکەری چاودێری تەندروستی خۆت ئاگادار بکەرەوە.

خاڵە سەرەکییەکان سەبارەت بە نیشانەکانی ماندوێتی درێژخایەن چین؟

  • نیشانەکانی ماندوێتی درێژخایەن بە ماندوێتی قووڵ دەناسرێتەوە.
  • زۆرجار نیشانەکانی لەگەڵ چالاکیی جەستەیی یان دەروونی خراپتر دەبن.
  • جگە لە ماندوێتی زۆر، نیشانەکانی بریتین لە هەستیاری ڕووناکی، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، سەختی سەرنجدان، گۆڕانی باری دەروونی و خەمۆکی.
  • چارەسەرەکان لەوانەیە بریتیبن لە دەرمان، وەرزشکردن و تەواوکەرەکان.


سەرچاوەکان



271 بینین