چارەسەرکردنی سووتاوی لە ماڵەوە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-19-22:12:00 - کۆدی بابەت: 11994
چارەسەرکردنی سووتاوی لە ماڵەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەرکردنی سووتاوی لە ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Treatment of burns at home، بە عەرەبی: علاج الحروق في المنزل) دەتوانیت لە ماڵەوە گرنگی بە سووتانی بچووک بدەیت. بۆ پاراستنی پێستی سووتاو لە هەوکردن، دڵنیابە لەوەی کە شوێنی سووتاوییەکە سارد بکەیتەوە، هەروەها پاکی بکەیتەوە و دایبپۆشیت.

هەندێک لەو شتانەی کە دەتوانیت بیخەیتە سەر سووتان بریتین لە دژە بەکتریا، ڤازلین، و داپۆشەرینی برینەکان. هەرگیز سەهۆڵ، کەرە، ڕۆن، سپێنەی هێلکە، یان پاککەرەوەی ددان لەسەر سووتاوی دامەنێ، چونکە ئەم شتانە دەکرێت ببنە هۆی هەوکردن.

ڕاستەوخۆ کاتێک هەست بە گەرمییەکە ئەکەیت، لەوانەیە فشاری دەروونیت هەبێت بۆ ئەوەی بزانیت چی بکەیت ئەگەر سووتانت هەبێت. بەڵام کاتێک کە هەست بە سووتاوییەکە دەکەیت، کاتی ئەوە دێت بزانیت کە دەتوانیت چی بخەیتە سەر سووتانەکە بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاک ببێتەوە.

چەندین ڕێگا هەیە دەتوانیت لە ماڵەوە چارەسەری سووتانی ڕووکەشی پێ بکەیت. هەروەها دەکرێت هەندێک دەرمان هەبێت کە یارمەتیدەر بێت بەڵام هێشتا چەند بەرهەمێک هەیە کە پێویستە خۆتیان لێ بەدووربگریت. بۆیە پێویستە بە وردی و دروستی بزانیت کام جۆرە دەرمانانە کاریگەری خراپیان لەسەر شوێنەواری سووتاوی نابێت و ئەو دەرمانانە کامانەن کە دەتوانیت بەکاریانبهێنیت.

چی کاتێک پێویستە چاودێری پزیشکی ببینیت؟

لە کاتێکدا دەتوانیت لە ماڵەوە چارەسەری سووتانی بچووک بکەیت، بەڵام هەندێک سووتانی گەورەتر هەن کە پێویستییان بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە. جۆرەکانی سووتاوی:

سووتانی سەخت

زۆر گرنگە کە بتوانیت نیشانەکانی سوتانێکی گەورە بناسیت کە سووتانی پلە سێشی پێدەوترێت. کە ئەمانەن:

  • سووتان لە دەموچاو، مل، ئەندامی زاوزێ، دەست، پێ، یان جومگە سەرەکییەکان.
  • قەبارەی سووتانەکە گەورەتر بێت لە لەپی دەست.
  • تا یان ئازاری توند لە دوای سووتانەکەوە.
  • بوونی کێشەی هەناسەدان.
  • سووتانی کیمیایی یان کارەبایی.
  • بەرکەوتن بە دووکەڵی ژەهراوی.
  • سپی بوونی پێست یان ئەستووربوونی، کە ئەمە نیشانەی پلەی سێیەمە.

سووتانی بچووک

سوتانی بچووک پلەی یەکەم و پلەی دووەم دەگرێتەوە. کە دەتوانیت لە ماڵەوە بە یارمەتی کرێم و مەڵحەم چارەی بکەیت.

  • سووتانی پلەی یەکەم: سووتانێکی ڕووکەشییە، وەک سووتان بە تیشکی خۆر. پێستەکە سوور دەردەکەوێت و ئازاربەخش دەبێت بۆ دەست لێدان، بەڵام هیچ تۆقلەیەک دروست ناکات.
  • سووتانی پلەی دووەم: سووتانی کەمێک ئەستوورە کە تێیدا سووتانەکە دەگاتە ژێر چینەکەی سەرەوەی پێست. لەوانەیە تلۆقە ببینن و تێبینی ئەوە بکەن کە سووتانەکە تەڕە. ئەم نیشانانە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی سووتانەوە زیانی زیاتر بە پێستت گەشتووە و دەکرێت لەو حاڵەتە پێویست بە چاودێری پزیشکی بکات.

چۆن چارەسەری سووتاوی بکەم؟

بۆ چارەسەرکردنی سووتاوی یەکەم شت لە سەرچاوەی سووتانەکە دوور بکەوەوە. سەلامەتی یەکێکە لە لەپێشینەییترین شتەکان.

دواتر بۆ سوتاندنی پلەی یەکەم و دووەم، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

هەموو جل و بەرگێک لاببە: هەر شتێک کە پێستی سووتاوی داپۆشیوە لایببە. پێستی سووتاو هەڵدەئاوسێ، بۆیە دڵنیابە لەوەی کە هەموو خشڵێک لاببەیت، بەتایبەتی ئەڵقە و پەنجەوانەکان.

شوێنی سووتاوییەکە سارد بکەرەوە: دەتوانیت ناوچەی سووتاوییەکە سارد بکەیت بە دانانی لەژێر ئاوی ڕۆیشتوو کە سارد بێت یان پلەی گەرمیی ژووری هەبێت. دووربکەوەرەوە لە ئاوی زۆر سارد و سەهۆڵ.

شۆرینی شوێنی سووتاوییەکە: شوێنی سووتانەکە بشۆرەوە بە سابوون و ئاوی سارد و بە نەرمی. سوتان جۆرێکە لە برین. بۆیە گرنگە کە بە پاکی بیهێڵیتەوە بۆ ئەوەی لە هەوکردنەکە دووربکەویتەوە.

بەکارهێنانی کرێم: کاتێک سووتانەکە پاک بوو، کرێمی سووتاوی بەکاربهێنە، دەتوانیت دووجار بەکاریبهێنیت. چینێکی تەنکی کرێمی دژەبەکتریا پێست لە بەکتریاکان دەپارێزێت و یارمەتی ڕێگریکردن لە هەوکردن دەدات. هەروەها کرێمەکان بەربەستێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی داپۆشەرەکە نەچەسپێت بە پێستەوە. ئەم پاراستنە پارێزگاری لە سووتانەکە دەکات لە برینداربوون کاتێک داپۆشەرەکە دەگۆڕیت یان لایدەبەیت.

بە پاکی دایبپۆشە: دوای بەکارهێنانی کرێم، شوێنی سووتاوییەکەت بە پارچەیەک دابپۆشە. دەتوانیت جلوبەرگێکی پاک یان باندج بەکاربهێنیت لەسەرووی چینێکی تەنک لە کرێمی سووتاوی. یەک بۆ دوو جار پارچەکان بگۆڕە، هەرکاتێک پیس بوو یان تەڕ بوو.

دەرمانی ئازار شکێن: ئەگەر بەهۆی سووتانەکەوە ئازارت هەبوو، دەتوانیت ئەسیتامینۆفین (Tylenol) وەربگریت، ئایبۆپرۆفین (مۆترین ئەدڤیل)، یان ناپرۆکسین (ئەلێڤ).

بە وردی ئاگاداری سووتانەکە بە: لەوانەیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری یەکەمدا زۆر شت بگۆڕێت. ئەگەر نیشانەکانی هەوکردنت بینی وەک سووربوونی مەترسیدار یان هەڵئاوسان، ئەوکات ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن. ئەگەر بڵقی پێست و تلۆقەت بینی هەوڵی تەقاندنیان مەدە، تەقاندنی بڵق دەتوانێت ڕێگە بە بەکتریا بدات بچێتە ناو برینەکە و ببێتە هۆی هەوکردن.

پارێزگاری لە پێستە سووتاوەکەت بکە: هەروەها دەبێت پێستە سووتاوەکەت لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی (UV) بپارێزیت. بەتایبەت کاتێک دەچیتە دەرەوە شوێنی سووتاوییەکەت بە باشی دابپۆشە.

ئەگەر سووتانێکی سەختت هەبوو، دەستبەجێ چاودێری پزیشکی بەپەلە وەربگرە. لە هەمان کاتدا، دەتوانیت بە جلوبەرگێکی وشک یان باندجێکی پاک دایپۆشیت. لەبیرت بێت، سەهۆڵ یان ئاوی زۆر سارد بەکارمەهێنە بۆ سووتاوی. چونکە لەوانەیە ئەمانە زیانی زیاتر بگەیەنن.

سووتاوی چەند کاتی دەوێت بۆ چاکبوونەوە؟

سووتانێکی ڕووکەشی، یان سووتانی پلەی یەکەم، بەزۆری لە ماوەی هەفتەیەکدا بە تەواوی چاک دەبێتەوە، بە مەرجێک پێستەکە پاک و وشک بهێڵیتەوە تا ئەو کاتەی کە چاک دەبێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن.

سوتانی پلەی دووەم بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماوەی دوو هەفتەدا چاک دەبێتەوە. واتا بە شێوەیەکی گشتی، هەردوو پلەی یەکەم و دووەم چاکدەبنەوە بەبێ هیچ برینێک یان کەمترین برین.

کام جۆرە کرێمانە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن لە کاتی سووتاوی؟

چەند کرێمێک هەن کە دەتوانن لە کاتی سووتاوی سوودی لێوەرگرن. کرێمەکان ئەو شتەن کە پێویستە بیخەیتە سەر سووتاوی بۆ ئەوەی یارمەتی چاکبوونەوە و کەمکردنەوەی ئازار بدەن.

کرێمی دژە بەکتریا

کرێمی سەروو کۆنترۆڵی سووتاوی بریتین لە:

  • بەکتریاسین
  • پۆلیسپۆرین (bacitracin / polymyxin B)
  • نیۆسپۆرین (Bacitracin / polymyxin B / neomycin)
  • میوپیرۆسین هەڵبژاردەیەکی دیکەیە، بەڵام تەنها بە ڕێنمایی بەردەستە.

دۆزینەوەی دژەبەکتریاکان ئاسانن و بە ڕێژەیەکی زۆر هەرزانن. کەواتە ئەوانە بژاردەیەکی بەناوبانگن بۆ بەکارهێنان لە کاتی سووتاوی. دەتوانیت ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار بەکاریانبهێنیت یان هەر کاتێک داپۆشەری سووتاوییەکەی گۆڕی.

Silver sulfadiazine

سەڵفادایەزینی زیو کرێمێکی دژە بەکتریاییە. لە ڕێگەی دەرمانەوە بەردەستە و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن. بەڵام دەتوانێت چاکبوونەوەی پێست هێواش بکات و مەترسی تووشبوون بە برینەکان زیاد بکات. ئەگەر هەست بە برینداربوون دەکەیت، قسە لەگەڵ دابینکەری چاودێری سەرەتایی بکە دەربارەی ئەوەی کە ئایا کرێمێکی تر گونجاوە بۆت یان نا.

لە کاتی دووگیانی یان شیرداندا Silver sulfadiazine بەکار مەهێنە. هەروەها ئەم کرێمە سەلامەت نییە بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە دوو مانگ کەمترە.

داپۆشەری تایبەت

داپۆشەری پێشکەوتوو ئەو لۆکە یان شریتانەن کە بەرهەمی ساڕێژکردنی برینیان تێدایە. لەگەڵ ئەم داپۆشەرانەدا، پێویست ناکات پێشتر کرێمێک زیاد بکەیت. بۆیە ئەوان هەنگاوێک لە ڕۆتینی چاودێریکردنت ڕزگار دەکەن. وەک سوتانی پێست، پێست لە زیانەکان پارێزراو دەکەن و یارمەتی خێراکردنی چاکبوونەوەی پێست دەدەن. بەڵام لایەنی خراپ ئەوەیە کە ئەم داپۆشەرانە گرانترن.

داپۆشەری تایبەتی برین بریتین لە:

  • هایدرۆکۆلۆیدس (DuoDerm)
  • هایدرۆجێڵس (IntraSite Aqua Clear)
  • جلوبەرگی تێری زیوی (Acticoat Aquacel Ag، Mepilex Ag)
  • باندجی تێری بێ لکێنەر (Xeroform یان Vaseline gauze)

ئەو شتانەی نابێت ئەنجامی بدەیت کاتی سووتاوی

چەند شتێک کە نابێت لە کاتی سوتاندنیدا بەکاریانبهێنیت، وەک:

سەهۆڵ: زۆر کەس له کاتی سووتاوی هەڵە دەکەن بە دانانی سەهۆڵ لە شوێنی سووتاوییەکە. بەڵام لەجیاتی ئەوەی سەهۆڵ یارمەتی سوتاندنەکە بدات، زیانی زیاتر بە پێستە سووتاوەکە دەگەیەنێت.

ڕۆن و کەرە: چەوری وەک کەرەوە و ڕۆن دەتوانێت گەرمی لە پێستدا بگرێت و زیانی زیاتر دروست بکات. لەبەر ئەوەی ئەوان خاوێن نین، هەربۆیە دەشتوانن بەکتریا بخەنە ناو برینەکەوە و ببنە هۆی هەوکردن.

سپێنەی هێلکە: سپێنەی هێلکەی خاو دەتوانێت بەکتریای مەترسیدار هەڵبگرێت وەک سالمۆنێلا. سالمۆنێلا بەکتریایەکە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی گەورە کاتێک دەچێتە ناو لەشەوە.

هەنگوین: هەندێک بەڵگە هەیە کە هەنگوینی پزیشکی دەتوانێت یارمەتی سوتاندنی بچووک بدات. بەڵام ئەو هەنگوینەی لە ماڵەوە هەیە وەک خۆی نییە. وەک بابەتەکانی دیکەی ئەم لیستە، لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردنەکان.

مەعجونی ددان: وەک کەرە و ڕۆن، مەعجونی ددان خاوێن نییە. هەربۆیە دەکرێت ببێتە هۆی هەوکردن. هەروەها مەعجون و پاککەرەوەی ددان ئاوێتەی تێدایە وەک فلۆراید و سپیکەرەوە. ئەمانە زۆر باشن بۆ ددانەکان، بەڵام پێست زیاتر هەستیار دەکەن.

کرێمی ستێرۆید: کرێمی ستێرۆید وەک هایدرۆکۆرتیزۆن دەستێوەردان لە ساڕێژکردنی برینەکان دەکات.

چی چارەسەرێکی ماڵەوە باشە بۆ سووتاوی؟

هەموو شتێکی ماڵێک بۆ سووتاوی خراپ نییە هەندێک لەو شتانەی کە دەتوانیت بیخەیتە سەر سووتان بریتین لە:

ئەلۆڤێرا: لەگەڵ سووتانی بچووک، وەک سووتانی خۆر، ئەلۆڤێرا یارمەتی پێست دەدات بۆ ئارامکردنەوە و هۆکارێکیشە بۆ شێدارکردنی پێست. هەروەها بەڵگە هەیە کە ئەلۆڤێرا دەتوانێت یارمەتی چاکبوونەوەی پێست بدات.

پەستانی سارد: پەستێنەرێکی سارد ئازار کەم دەکاتەوە و پێست ئارام دەکاتەوە. دەتوانیت پارچە پەڕۆیەک یان باندجێک بکەیتە ناو ئاوی سارد و دواتر بۆ ماوەی دە خولەک بیخەیتە سەر شوێنی سووتاوییەکە.

ڤازلین: بۆ سووتانی بچووک، دەتوانیت ڤازلین بەکاربهێنیت وەک کرێمێکی بەربەست لەجیاتی دژەبەکتریا. ئەمە وادەکات پارچە داپۆشەرەکان ڕاستەوخۆ بەر شوێنی سووتاوییەکە نەکەون.

دەتوانیت لە ماڵەوە چاودێری سووتانی بچووک بکەیت بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە لەوانەیە پێشتر لە سندوقی دەرمانەکەتدا هەبن. ڤازلین، دژەبەکتریاکان، و باندج بەسە بۆ پاراستنی سووتانی بچووک لە هەوکردن. نابێت ڕۆن، کەرە، سپێنەی هێلکە، یان مەعجونی ددان لەسەر سوتاندن دابنێیت. ئەم شتانە لەوانەیە ببنە هۆی زیاتر زیان گەیاندن بە پێست یان هەوکردنی.

یەکسەر چاودێری پزیشکی وەربگرە ئەگەر سووتانێکی گەورە یان سوتانێکت هەبوو لە ناوچەیەکی هەستیاردا وەک ڕوخسار، مل، ئەندامی زاوزێ، دەست یان پێیەکان.


سەرچاوەکان



454 بینین