باجی دڵنیایی لە پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-02-22-21:11:00 - کۆدی بابەت: 12003
باجی دڵنیایی لە پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

باجی دڵنیایی لە پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی (بە عەرەبی: ضريبة التأمين في صناعة ألعاب الفيديو، بە ئینگلیزی: Insurance tax in video games industry) پێناسەی باج بریتییە لە بڕە پارەیەک کە ساڵانە لە شوێنە بازرگانییەکان وەردەگیرێت و ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەتی ئەو وڵاتە. باج سوودی زۆری هەیە، یەکێ لەو سوودانەی بەدەستهێنانی داهاتی زیاترە لە خەزێنەی وڵاتدا. بەڵام لە پیشەسازی یاری ڤیدیۆییدا بابەتی باج جیاوازە و ڕێکاری تایبەت بە خۆی هەیە.

باجی دڵنیایی لە پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی چییە؟

باجی دڵنیایی ئەو بڕە پارەیە کە ساڵانە لە حکوومەتی وڵاتەکانەوە دەدرێتە کۆمپانیاکانی بواری یاری ڤیدیۆیی، بە مەبەستی پێشخستنی بواری یاری ڤیدیۆیی و کەم کردنەوەی خەرجی کۆمپانیاکان لە کاتی کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی یاری ڤیدیۆیی. وەک دەزانرێت کۆمپانیاکانی یاری دروستکردن بەرهەمەکانیان تایبەتە، واتا هەموو کەسێک لێی سوودمەند نابێت، ئەگەر کەسێک یاریکەر نەبێت سوود لە یاری ڤیدیۆیی نابینێت. لێرەدا خەرجییەکی زۆر دێتە سەر کۆمپانیاکان لە کاتی یاری دروستکردندا، بۆ ئەوەی ئەو خەرجییە کەم بکەنەوە، حکوومەتی وڵاتە پێشکەوتووەکان ساڵانە باج دەدەنە ستۆدیۆ و کۆمپانیاکان تا کارەکانیان ڕایی بکەن.

باجی دڵنیایی بۆ چ مەبەستێکە؟

باجی دڵنیایی لە پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی، بۆ کەم کردنەوەی تێکڕای خەرجی سەر ستۆدیۆ و کۆمپانیاکانە لەلایەک و لەلایەکی تریش دابینکردنی بودجەی تایبەت بە فەرمانبەر و کارمەندەکانە لەگەڵ دابینکردنی بودجەی لاوەکی بۆ بەرهەمهێنانی یارییەکی ڤیدیۆیی. 

بۆ نموونە ستۆدیۆیەک ١٠٠٠ کارمەندی هەیە کە هەر کارمەندێک موچەکەی ٥٠٠ دۆلارە لە مانگێکدا، کۆمپانیا تەنها لە یەک بارودۆخدا سوود لەم ١٠٠٠ کارمەندە دەبینێت کە یاری دروست بکەن و یارییەکەیان پشتگیری نوێکردنەوە و فراوانکردن بکرێت، لێرەدا خەرجییەکی زۆر دێتە سەر شانی کۆمپانیایەکە. بۆ ئەوەی ئەمە نەکرێت باج لە حکوومەت وەردەگرێت بۆ دابینکردن یان کەم کردنەوەی خەرجییەکانیان.

کێ لە باجی دڵنیایی لە پیشەسازییەکەدا سوودمەند دەبێت؟

بەشێوەیەکی گشتی ئەو ستۆدیۆیانە سوودمەند دەبن کە نوێ و بچووکن، توانایەکی دارایی بەهێزیان نییە و یارییەکانیشیان داهاتێکی زۆریان نییە، ئەمانە حکوومەتی وڵاتە پێشکەوتووەکان باجیان لێ وەرناگرێت بەڵکو لە ژێرناوی باجی دڵنیایی باجیان پێ دەدات. ئەمەش تەنها بۆ ئەوەی لە کارەکانیان بەردەوام بن و کاری نایاب ئەنجام بدەن. 

زۆرێک لە شرۆڤەکاران ئەم باجە بە بودجەی خێرخوازی ناودەبەن، کە حکوومەت دەیداتە یەکە بازرگانییە بچووکەکان تاوەکو لەگەڵ بودجەی گشتی دامەزراوەکەدا کەڵکی لێ وەرگرن.

ئایا بازرگانییە گەورەکان دەکرێت ئەم باجە وەربگرن؟

ڕەنگە تووشی سەرسوڕمان ببیت، لە هەندێک وڵاتی ئەورووپا بەتایبەت شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا کۆمپانیا گەورە و داهات زۆرەکانی بواری یاری ڤیدیۆیی ئەم باجە وەردەگرن بێ ئەوەی پێویستیان پێی هەبێت. بۆ نموونە کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمس لە نێوان ٢٠١٩-٢٠٢٠ بڕی ٧٧ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. لە ٢٠٢٠-٢٠٢٣ بڕی سێ ملیار پاوەندی لە حکوومەتی بەڕیتانیا وەرگرتووە لە ژێر ناوی "پڕۆژەیەکی گەورەی لە ستۆدیۆکانی ڕۆکستار لە بەڕیتانیا لە پەرەپێداندایە" ئەم پڕۆژەیەش یاری GTA 6ـە کە لە ستۆدیۆی بەڕیتانیا بەرهەمنایەت بەڵکو لە ئەمریکا کاری گەشەپیدانی بۆ دەکرێت، ڕۆکستار ئەم سێ ملیار دۆلارەی وەرگرتووە تاوەکو یارییەکەی پێ بەرهەم بهێنێت و موچەی کارمەندەکانیشی پێ بدات. لە کاتێکدا زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار لە خەزێنەی ئەم کۆمپانیایەدا هەیە.


سەرچاوەکان



133 بینین