چۆن هەڵسەنگاندن بۆ زیرەکی منداڵەکەم بکەم؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-29-17:37:00 - کۆدی بابەت: 12039
چۆن هەڵسەنگاندن بۆ زیرەکی منداڵەکەم بکەم؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن هەڵسەنگاندن بۆ زیرەکی منداڵەکەم بکەم (بە عەرەبی: کیف اقیم ذکاء طفلي، بە ئینگلیزی: How do i assess my child’s intelligence)، چەندین ڕێگا هەیە کە دەتوانێت لە ڕێگایەوە منداڵەکەت هەڵبسەنگێنیت بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە کە منداڵەکەت، منداڵێکی ئاساییە یان گرفتی هەیە.

زیرەکی چییە؟  

زیرەکی دەتوانرێت بە شێوەیەکی فراوان پێناسە بکرێت وەک توانای کەسێک بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و فێربوونی شتەکان، کە ئاماژە بە توانای دەروونی و توانای ڕۆشنبیری کەسێک دەکات بۆ فێربوون. دەتوانیت منداڵەکەت هەڵبەسنگێنیت لە ڕێگای سەرنج خستنە سەر ئەم لایەنانە:

  • توانای زارەکی، نا زارەکی، چەندایەتی، و توانای بینراو.
  • ڕاستی و دروستی زانیارییەکان.
  • چارەسەرکردنی کێشەکان .
  • توانای بیرکردنەوەی داهێنەرانە.

ڕێگای هەڵسەنگاندنی دەیڤد ویکسلەر

پێوەری زیرەکی بۆ منداڵان: ئەم تاقیکردنەوەیەی زیرەکی منداڵان لەلایەن دەروونناسی ئەمریکی دەیڤد وێکسلەر پەرەپێدراوە کە باوەڕی وابوو زیرەکی ڕەنگدانەوەیە لە شارەزایی جۆراوجۆری پێوانەکراودا، کە تاقیکردنەوەکە منداڵی قۆناغی سەرەتایی تاوەکو گەورەکانیش دەگرێتەوە، ئەم تاقیکردنەوەیە خاڵە بەهێزەکان و لاوازەکانی منداڵێک هەڵدەسەنگێنێت و یارمەتیمان دەدات لە توانا زانستییە گشتییەکانی و تواناکانی دیکەی تێبگەین بە هەڵسەنگاندنی تواناکانی بۆ فێربوون، ئەم تاقیکردنەوەیە هەردوو هەڵسەنگاندنی زارەکی و نازارەکی دەگرێتەوە کە پێنج نمرەی پێوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت، تاقیکردنەوە نا زارەکییەکان بە شێوەیەک دانراون کە تەنانەت ئەو منداڵانەی کە قسەکردنیان لاوازە یان بیناییان لاوازە بتوانرێت هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

هەڵسەنگاندنی زیرەکی ستانفۆرد-بینیە

ئەم تاقیکردنەوەیە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ناسینەوەی هەردوو منداڵی بەهرەمەند و منداڵانی دواکەوتووی ژیری، بۆ منداڵانی تەمەن ٢-١٦ ساڵ بەکاردێت، ئەم تاقیکردنەوەیە زیرەکی پێوانە دەکات لە چوار بواری جیاوازدا:

  • لەدەستدانی بیرەوەری کورتخایەن
  • وێنە
  • توانای زارەکی
  • بڕیاری چەندایەتی

چۆن منداڵەکەت ئامادە دەکەیت بۆ هەڵسەنگاندنی زیرەکی؟

دەتوانیت بە چەند ڕێگایەکی سادە منداڵەکەت ئامادە بکەیت بۆ هەڵسەنگاندنی زیرەکی:

  • پێویستە شەو باش خەوتبێت پێش ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکە.
  • نانی بەیانی تەندروستی بۆ ئامادە بکە.
  • جل و بەرگێکی ئاسوودە هەڵبژێرە، باشتر وایە جل و بەرگەکە لە لۆکە دروستکرابێت.

چۆن بزانم منداڵەکەم ڕێژەی زیرەکییەکەی کەمە؟

کاتێک چاودێری منداڵەکەت دەکەیت، بیر لەو خاڵانەی خوارەوە بکەرەوە:

  • دواکەوتن دەربارەی دانیشتن، ڕاکردن، یان پیاسەکردن لەگەڵ هاوڕێکانیان.
  • کێشە لە قسەکردنیاندا هەیە.
  • هێواشن لە کاتی جل و بەرگ لەبەرکردن یان خواردنی خۆراک.
  • کێشەی یادەوەرییان هەیە.
  • ناتوانن لە پەیوەندی نێوان هۆکارەکان تێبگەن.

چۆن بزانم منداڵەکەم زیرەکی بەرزی هەیە؟

  • قسەکردن لەگەڵ دەورووبەر.
  • هەستی گاڵتەکردن.
  • بوونی توانا لە بواری هونەردا.
  • باشترکردنی توانای خوێندنەوە و نووسین.
  • خێرایی فێربوون لە قوتابخانە و لە ماڵەوە.

چۆن زیرەکی ی منداڵەکەم باشتر بکەم؟

هەموو دایک و باوکێک دەیانەوێت منداڵەکانیان زیرەک بن کاتێک گەورە دەبن، ئەمانەی خوارەوە چەند تێبینیەکن تا بتوانیت زیرەکی منداڵەکەت بەرەوپێش ببەیت:

  • دەرفەتی ئەوەیان پێبدە کە ئەو ئامرازانە بەکاربهێنن کە گونجاون بۆ ئەوان.
  • گرنگی بە خوێندنەوە و نووسینی منداڵەکانتان بدەن و بەردەوام هانیان بدەن بۆ نووسین و خوێندنەوە.
  • ڕاهێنانی لۆجیکی و بیرکاری بە کەم مەزانن.
  • هه میشه باوەڕت بە تواناکانیان هەبێت.


سەرچاوەکان



857 بینین