پێستی دەستکرد

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-30-21:22:00 - کۆدی بابەت: 12399
پێستی دەستکرد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێستی دەستکرد (بە ئینگلیزی: Artificial skin، بە عەرەبی: الجلد الاصطناعيسەرەتا پێست گەورەترین ئەندامی جەستەیە، پێست دەتپارێزێت لە نەخۆشی و وادەکات هەست بە ژینگەی دەرەوە بکەیت لە ڕێیەوە، هەروەها یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش دەدات. پێست لە دوو چینی سەرەکی پێکدێت، توێژ و بن توێژ. توێژ کە چینی سەرەوەیە بە شێوەیەکی سەرەکی لە خانەکان پێکدێت. بن توێژ لە ڕیشاڵەکانی بەستەرە شانە پێکدێت و خۆراک بە توێژ دەبەخشێت. وێنا بکە ژیان چۆن و چەند قورس دەبوو بەبێ بوونی پێست، ئەو کەسانەی برینیان هەیە باشتر دەتوانن لەوە تێبگەن. هەر لەمەشەوە پەرەدرا بە داهێنانێک کە بریتی بوو لە دروستکردنی پێستی دەستکرد.

پێستی دەستکرد چییە؟

پێستی دەستکرد هەروەها پێستی ئەلکترۆنیشی پێ دەوترێت یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە بەشێکی پێستەکەیان بەهۆی ڕووداوێکەوە لەدەستداوە و چیتر ناتوانن بەدروستی هەست بە ژینگەی دەوروبەریان بکەن لە ئەنجامی ئەو برینداربوون و تێکشکانەی پێستییانەوە کە بۆیان دروستبووە. لە دیارترین نموونەش سوتاوییە، لەگەڵ کۆمەڵێک دۆخی زۆر کە تێیدا زیان بە پێست گەشتووە و بووەتە هۆی شێواندن و تێکشکاندنی خانەکانی پێست. کاتێک خانەکانی پێستی مرۆڤ زیانیان پێدەگات لە ئەنجامی سوتاوییەوە بێت یان نەخۆشی، وا دەکەن پێست فەرمانەکانی خۆی چیتر جێبەجێ نەکات. ئەوانەی سوتاوییان هەیە بەشێکی زۆری پلازمایان لەدەستداوە و ناتوانن بەرگەی تووشبووەنەکان بگرن، دەکرێت ئەمە ببێتە هۆکاری مردنیان.

چۆن پێستی دەستکرد داهێنرا؟

گۆڕینی پێست بابەتێکی سەرەکی لێکۆڵینەوەکان بوو لەسەدەی پانزەیەم. شارەزایان یەکەم راپۆرتی ئاڵوگۆڕی پێستییان دۆزییەوە کە لە ئاژەڵەوە گوازرابۆوە (xenografts) بوو لە تۆمارێک بەناوی Papyrus of Ebers. بەکارهێنانی پێستی ئاڵوگۆڕکراوی مرۆڤ (پێست لە مرۆڤێکەوە وەک بەخشەر بۆ مرۆڤێکی تر) بۆ یەکەمجار دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥٠٣. تا ئێستاش شارەزاییان هەمان تەکنیک بەکاردەهێنن لە بنکە تەندروستییەکانی جیهاندا.

بیرۆکەی پێستی دەستکردی لە تاقیگە دروستکراو artificial lab-made skin

ئەم بیرۆکەیە بە تەواوی تازەیە، شارەزاییان بەدوای ڕێگای جیاواز دەگەڕان بۆ دروستکردنی ماددە لە پێست چوو بە وەرگرتنی سوود لە هەردوو کەرەستەی سروشتی و دەستکردیش. لێکۆڵەران پەرەیاندا بە جۆرێکی نوێی پێستی دەستکرد، کە لە تاقیگەکان و لە ماددەیەکی شێوە جێڵییەوە ئەمەیان کرد، و لەسەر قۆڵی ڕۆبۆت تاقییانکردەوە کە هەستەوەرگرەکانی بە پێستی مرۆڤەوە بەسترابوو. تەکنیکەکە ڕێگەی بە کەسەکە دەدا کۆنترۆڵی پێستە دەستکردەکە بکات بەپێی جوڵەی خۆی وە توانای ئەوەی هەبوو نیشانە دەمارییەکان وەربگرێتەوە.

جۆرە جیاوازەکانی گۆڕینی پێست

سێ جۆری سەرەکی ئاڵۆگۆڕی پێست هەیە:

  • ئاڵوگۆڕی پێست بە ماددەی پێچانەوەی سفتی کاتی: کە دەکرێت یەک چین ماددە بێت یان دوو چین بێت، و ئەوەندە چڕن کە ماددە ناتوانێت بە نێوانیاندا تێپەڕببێت هەربۆیەش پێی دەوترێت سفت. ئەگەر یەک چین بێت ئەوە ماددەی سروشتی بەکاردەهێنرێت تێیدا وەک توێکڵی پەتاتە، دەکرێت بە چین دابنرێت یان وەک کەف یانیش بپرژێنرێت. هەروەها دەکرێت دوو چین ماددەی لە تاقیگە دروستکراویش بەکاربهێنرێت.
  • ئاڵوگۆڕی پێستی یەک چینی بەهێز: ئەمەیان لە تەبەقی کۆڵاجین یان بەرهەمی تر پێکدێت. دەکرێت ئاڵۆگۆڕی چینی سەرەوەی پێست یان چینە ئەستوورەکەی ژێر پێست (توێژ و بن توێژ) بکات. ئەو کۆڵاجینەی بەکاردێت دەکرێت لە مانگا یان بەراز یان تەنانەت مرۆڤیشە وەربگیرێت.
  • ئاڵوگۆڕی پێستی ئاوێتەیی: ئەمەیان جۆرێکی پێستی دەستکردە کە یان بە ئاڵوگۆڕ دەبێت یاخود بە دروستکردنی دەستکردی پێست لە تاقیگەکانەوە دەبێت. ئاڵوگۆڕەکەی هەردوو شێوەی allografts (گواستنەوەی شانە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر)  و xenografts (گواستنەوەی شانەیە لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ) دەگرێتەوە.

چۆن دەکرێت پێستی دەستکرد یارمەتیت بدات؟

بیرۆکەکانی پشت پێستی دەستکرد بریتین لەو بیرۆکانەوە بۆ ئەوە داهاتوون کە ئاڵوگۆڕی بەشە بریندار و تێکشکاوەکانی پێست بکەن، یاخود هەندێک جار بە هەندێک ڕووداو کەسەکە پێستی لەدەست دەدات و دەکرێت لە ڕێی ئەم داهێنانەوە قەرەبووی ئەو لە دەستدانەی بکاتەوە. باشترین شێوەکانی پێستی دەستکرد دەبێت گونجاوبێت بۆ:

  • داپۆشینی برین
  • پاراستنی کەسەکە لە تووشبوونی بەکتریایی و ڤایرۆسی
  • بە تواناکردنی کەسەکە لە ڕووی جەستەییەوە
  • بوونی چەندین چینی ئەستووری پارێزەر لە پێستەکەدا
  • پێستە دەستکردەکە بمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ
  • بە ئاسانی هەڵبگیرێ
  • هەروەها بەباشی لەگەڵ بەرگرییە کۆئەندام و بەشەکانی تری جەستە کار بکات
  • بە ئاسانی لەسەر پێست دابنرێت
  • توانای داپۆشینی شێوە نامۆکانی برینی هەبێت لە کاتی ئێستا و لە ٢٠٢٣دا هیچ بەرهەمێکی وا نییە کە بتوانێت هەموو ئەو پێویستییانە دابین بکات. بەڵام شارەزایان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان و بژاردەی وایان لەبەردەست هەیە کە لە داهاتوودا دەکرێت وەک بەرهەمی سەرەکی بەکاربهێنرێت.

داهاتووی پێستی دەستکرد بەرەو کوێ دەڕوات؟

چۆن شارەزاییان دەتوانن ئەم داهێنانە سوودبەخشە بگەیەننە ئەو کەسانەی پێویستییانە؟ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئامرازی پێویستمان نییە بۆ ئەوەی بڕێکی زۆری پێستی دەستکرد دابینبکرێ بۆ کۆمەڵگە. بەڵام چەند لێکۆڵەڕێک لەو بڕوایەدان کلیلی سەرەکی چارەسەری کێشەکەیان دۆزیوەتەوە، لە ڕووی داهێنانی ئامرازی میکانیکی و گونجاو بۆ دانانی پێستە دەستکردەکە.

لایەنە نەرێنییەکانی چاندنی پێستی دەستکرد چییە؟

کاتێک پێستی کەسێک بریندار دەبێت، ڕاستەوخۆ پێویستی بەم داهێنانە دەبێت، واتا چاندنی پێستی دەستکرد. لەگەڵ ئەوەی پێستی هەر مرۆڤێک جیاوازە لە ڕووی ئارەقە ڕژێنەکان، موو، دەمارەکان و بۆیەی پێست. ئەمە وادەکات پرۆسەی دروستکردنی پێستی دەستکرد و چاندنەوەی بۆ کەسەکە ئاڵۆز و گران بەهابێت و هەروەها کاتی بوێت. شارەزاییان ئەوەیان لە پێش چاوە کە چۆن لەسەردەمی ئێستا ئەو پێستەی وەک جێگرەوەیەک دروستدەکرێت دەکرێت لایەنی خراپی لەسەر  پێستە سروشتییەکە هەبێت و بەتەواوی پێوەی نەبەسترێت. بەڵام لە هەوڵی بەردەوامی ئەوەدان کە ڕۆژێک بگەنە ئەو ئاستەی بە چۆنیەتیەکی زۆر باش پێستی دەستکرد دروست بکەن و وەک بەشێک لە پێستە سروشتییەکەی لێ بێت و برینەکانی پێستەکە بەباشی دابپۆشێت و پێستەکە بپارێزێت.


سەرچاوەکان



61 بینین