ئەو هەڵانەی لە کاتی شۆردنی ڕووخساردا دەکرێن

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2024-04-07-22:56:00 - کۆدی بابەت: 12467
ئەو هەڵانەی لە کاتی شۆردنی ڕووخساردا دەکرێن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو هەڵانەی لە کاتی شۆردنی دەموچاودا دەکرێن یان هەڵەکانی شۆردنی ڕوخسار (بە ئینگلیزی: Face Wash Mistakes، بە عەرەبی: أخطاء غسل الوجه) شۆردنی ڕووخسار بە پاککەرەوەیەکی گونجاو یەکەم هەنگاوە لە گرنگیپێدانی پێستدا، بەڵام دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە پێویستە بە ڕێگەی گونجاو بشۆرێت بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بەدەستبهێنرێت، پێست لە هەر کاریگەرییەکی لاوەکی زیانبەخش دووربخرێتەوە. چەندین هەڵەی باو لە کاتی ڕووخسار شۆردندا دەکرێن کە کاریگەری زیانبەخش دروستدەکەن.

هەڵە باوەکانی کاتی شۆردنی ڕووخسار

شۆردنی ڕووخسار بە دەستی پیس: پێویستە دەستەکانت پاک بن لە کاتی شۆردنی ڕووخسارتدا.

لانەبردنی ئارایشت: پاک نەکردنەوەی باشی پێست لە ئارایشت هەڵەیە، پێویستە بەتەواوی پێستت لە ئارایشت پاک بکەیتەوە.

بەکارهێنانی پاککەرەوەی نەگونجاو: پاککەرەوەکەت پێویستە بۆ پێستت گونجاو بێت ئەگەر نا زیان بە پێستت دەگەیەنێت.

بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم یان زۆر سارد: بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم یاخوود ئاوی زۆر سارد زیان بە پێستت دەگەیەنێت، پێویستە شلەتێن بێت و پلەی گەرمی گونجاو بێت.

نەشۆردنی ڕووخسار بۆ ماوەی ٦٠ چرکە: پێویستە بۆ ماوەیەکی گونجاو پێستت بە باشی بشۆیت و پاکی بکەیتەوە تا هیچ شوێنێک بەجێ نەمێنێت و کونیلەکانی پێست پاک ببنەوە، چونکە نەشۆردنی باش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پاشماوە لەسەر پێست و گیرانی کونیلەکانی پێست.

لەڕادەبەدەر شۆردن: شۆردن زیاد لە ڕادەی ئاسایی زیان بە پێستت دەگەیەنێت و ڕەنگە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست.

لابردنی خانە مردووەکانی پێست زیاد لە پێویست: لە کاتێکدا لابردنی خانە مردووەکانی پێست تەندروستە بەڵام زیاد لە ڕادە زیان بە پێستت دەگەیەنێت، پێویستە لە هەفتەیەکدا زۆرترین جار دوو جار بێت بۆ لابردنی خانە مردووەکان.

شۆردن تەنها یەک جار لە ڕۆژێکدا: پێوەری گونجاو بۆ شۆردنی ڕووخسار دوو جارە لە ڕۆژێکدا.

باش نەشۆردنی گوێ و لووت و هێڵی چەناگە: پێویستە هەموو ڕووخسارت بەباشی بشۆیت و هیچ شوێنێک جێنەمێنێت، باش نەشۆردنی لای گوێ و لووت و هێڵی چەناگە هەڵەی باون لە کاتی شۆردنی ڕووخساردا.

بەکارهێنانی خاولی پیس بۆ وشککردنەوە: پێویستە خاولی یان وشککەرەوەیەکی پاک و نەرم بۆ پێستت بەکاربهێنیت، هەروەها دووربکەوەرەوە لە زۆر خشاندن بە پێستتدا.

بەکارنەهێنانی شێدارکەرەوە: پێویستە ڕاستەوخۆ پاش شۆردنی ڕووخسارت شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت لە کاتێکدا کە پێستت هێشتا شێدارە.


سەرچاوەکان



349 بینین