براندی سمپڵ

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-04-12-16:10:00 - کۆدی بابەت: 12494
براندی سمپڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

براندی سمپڵ (بە ئینگلیزی: Simple، بە عەرەبی: سمبل) براندێکی بەریتانییە کە خاوەنی سابوون و بەرهەمەکانی چاودێری پێستە کە بۆ پێستی هەستیار و جۆرەکانی تری پێست دروستکراوە. لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لەلایەن کۆمپانیای یونیڤەرەوە خاوەندارێتی دەکرێت. ئەم براندە خاوەنی کۆمەڵێک پاککەرەوە و شێدارکەرەوە و بەرهەمەکانی چاودێری پێست و چاوە کە گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست و تەنانەت بۆ پێستی هەستیاریش گونجاوە. براندی سمپڵ کە لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەریتانیا دامەزرا، یەکەم براند بوو کە بەرهەمێکی پاککەرەوەیان دروستکرد بەبێ بۆن و بێ ڕەنگ. ئەم براندە بەردەوامە لە دیزاینکردنی چارەسەرەکان بۆ گرنگیدان بە هەستیارترین پێست. هەموو بەرهەمەکانی سمپڵی چاودێری پێست هیچ ڕەنگێکی تێدا نییە، هیچ بۆنێکی دەستکرد و هیچ بێزارکەرێکی توندی نییە کە پێست بێزار بکات.

زانیاری گشتی

جۆری بەرهەم بەرهەمی چاودێری پێست
خاوەن یونی لیڤەر
وڵات بەریتانیا
بارەگا بەریتانیا

مێژوو

لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن گرووپی ئەلبیۆنەوە پەرەی پێدرا کە بە سابوونی بێ بۆن دەستیپێکرد. لە نیسانی ٢٠٠٩، ئاکانتیا ناوی خۆی گۆڕی بۆ گرووپی تەندروستی سادە و جوانی سنووردار. کۆمپانیای Simple Health & Beauty Group Limited لەلایەن کۆمپانیای ئەلبێرتۆ-کولڤەری ئەمریکی بە بڕی ٢٤٠ ملیۆن پاوەند لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ کڕدرا. ئەلبێرتۆ-کلڤەر لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٠ لەلایەن کۆمپانیای کاڵای بەکاربەری فرەنەتەوەیی ئەنگلۆ-هۆڵەندی یونیلیڤەر کڕدرا.

گرنگترین بەرهەمەکانیان

پاککەرەوەی دەمووچاو

پاککەرەوەی سمپڵ بە تەواوی پێست پاک دەکاتەوە، چەوری و پیسی  لادەبات بەبێ ئەوەی هەست بە وشکبوونی پێست بکرێت چونکە شێدارکەرەوە لە پێکهاتەکەیدایە.  دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B5، ڤیتامین E، وادەکات ڕووخسارت هەست بە پاک و تازەکردنەوە بکات. 

شێدارکەرەوەکان

بۆ ئەوەی پێستێکی تەندروستتر بەدەست بهێنین پێویستمان بە شێدارکەرەوەی گونجاو هەیە، هەموو شێدارکەرەوەکانی ئەم بڕاندە  ڤیتامین B5ـیان تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ چاککردنەوە و نەرمکردنەوەی پێستت. بەکارهێنانی شێدارکەرەوە ڕۆژ و شەو دوای پاککردنەوەی پێست دەبێتە هۆی نەرم بوونەوەی پێست.

کرێمی  چاو

پێستی دەوروبەری چاوەکان زۆر هەستیارە، بۆیە بە شێوەیەکی سروشتی پێویستە بە باشترین شێوە چارەسەر بکرێت. بەرهەمەکانی چاو بە پێکهاتەی خۆشەویستی پێست ناسراون و ڤیتامین زیادەکەن لەبەرئەوەی دەبنە هۆی نەرمی هێشتنەوەی پێستی ژێر چاو.

سیرەم ٣٪ ترشی هیالۆرۆنیک و ڤیتامین B5

ئەم سیرەمە بە پێکهاتەیەکی کارای بەرز وزەی پێدراوە کە سەلامەتە بۆ بەکارهێنان لەسەر هەموو جۆرەکانی پێست. تەنانەت بۆ  پێستی هەستیاریش گونجاوە کە ٣٪ ترشی هایلۆرۆنیک و B5ـی تێدایە لەگەڵ ٩٥٪ پێکهاتەی سروشتی کە ٧ سوود لە هەر دڵۆپێکدا دابین دەکات بۆ ئەوەی بە قووڵی  پێست شێدار بکاتەوە. بە شێوەیەک کە تاقیکراوەتەوە لەسەر پێستی هەستیار و هەموو جۆرەکانی پێست کە  بێ ڕەنگە و بێ بۆنە و هیچ ماددەیەکی کیمیایی قورس لەناو ئەم بەرهەمەدا بوونی نییە. پێنج سوودی سادەی Booter Serum 3% Hyaluronic Acid + B5:

  • شێداری بە پێست دەبەخشێت
  • باشترکردنی شێوەی پێست
  • بەرهەمهێنانی سێبۆم
  • کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵەکان
  • بەهێزکردنی نەرمی پێست و ئیلاستیکی

سیرەم ١٠٪ نایاسینەماید و ڤیتامین B3

ئەم جۆرە سیرەمە گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست. لە سەدا ١٠ـی نیاسینامید بە ڕێژەی ٨٨٪ بە شێوەیەکی سروشتی وەرگیراوە کە ٧ سوود لە هەر دڵۆپێک بۆ ڕەنگی پێستت دابین دەکات و وادەکات درەوشاوە بێت. بە شێوەیەک لەسەر هەموو جۆرەکانی پێست تاقیکراوەتەوە کە بێ ڕەنگە و بێ بۆنە و هیچ ماددەیەکی کیمیایی قورس لە خۆ ناگرێت. پێنج سوودی سادەی  سیرەمی نایاسینەماید:

  • بەهێزکردنی توانای پێست
  • هاوسەنگکردنەوەی نایەکسان پێست
  • یارمەتی کەمکردنەوە و بچوککردنەوەی کونیلە گەورەکان دەدات
  • کەم کردنەوەی خاڵەکان
  • ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی سێبۆم

دروشمی بەرهەمەکانی سمپڵ

میهرەبانی بۆ پێست
پێستی باش بە پێکهاتەی باش دەست پێدەکات، بۆیە بەرهەمەکانیان بە پێکهاتەی خۆشەویستی پێست دەستپێدەکەن و ئەو ڤیتامینانەی پێست کە پێویستن بۆ ئەوەی پێست بە دروستی کار بکات. ماددە کیمیاییە قورسەکان دەتوانن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە و پێست هەبێت. 

نەبوونی بۆنی دەستکرد
بوونی بۆنی دەستکرد و بەهێز دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست. یەکێک لە دروشمەکانی ئەم براندە نەبوونی بۆنی بەهێزە لە بەرهەمەکانیاندا.

نەبوونی ڕەنگی دەستکرد
ڕەنگی دەستکرد وا لە بەرهەمەکانی پێست دەکات دەکات کە جوان دەردەکەون کاتێک خاوەنی ڕەنگن،  بەڵام دەتوانن فشار لەسەر پێست دروستبکەن. 

بێ کحوول
هەموو بەرهەمەکانی ئەم براندە بەبێ کحوول بەرهەم دەهێندرێن. چونکە دەتوانێت پێست وشک بکات و بەربەستی سروشتی پێست لاواز بکات.

نەبوونی ماددەی کیمیایی قورس
بەرهەمەکانی براندی سمپڵ ماددەی کیمیایی قورس لەخۆناگرن چونکە ئەم ماددانە زیان بە پێست دەگەیەنن.

گرنگیدان بە ئاژەڵان
ئەم براندە یەکێکە لەو براندانەی کە لەساڵی ٢٠١٣ـەوە تاقیکردنەوەی بەرهەمەکانی لەسەر ئاژەڵان قەدەغەکردووە.


سەرچاوەکان



65 بینین