کۆدی مۆرس

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-04-19-23:14:00 - کۆدی بابەت: 12580
کۆدی مۆرس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆدی مۆرس (بە ئینگلیزی: Morse Code، بە عەرەبی: شفرة مورس) شێوازێکی پەیوەندی کردنە. بە ناوی تەلەگرافیست ساموێل مۆرس ناونراوە، ساموێل ئێف بی مۆرس (بە ئینگلیزی: Samuel F.B Morse یاخود ناوی تەواوی Samuel Finley Breese Morse)، لە دایکبووی ٢٧ی نیسانی ١٧٩١ە، لە چارلستاون، ماساچوسێتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وە لە ٢ی نیسانی ١٨٧٢ لە نیویۆرک کۆچی دوایی کرد. وێنەکێش و داھێنەری ئەمریکی کە تەلەگرافێکی کارەبایی (١٨٣٢-١٨٣٥) پەرەپێدا. لە ساڵی ١٨٣٨ خۆی و ھاوڕێکەی ئەلفرێد ڤایل کۆدی مۆرسیان پەرەپێدا. کۆدی مۆرس بۆ وەرگێڕانی ئامڕازەکانی نووسین وەک پیتەکانی ئەلفابێت، ژمارەکان، خاڵبەندی و هێماکان، بۆ سەر کۆد بەکاردێت. بە جۆرێک کە کۆدەکان لەسەر شێوەی خاڵ، کورتە هێڵ و بۆشایی دەردەخرێن. دەکرێت ئەم کۆدانە لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنی پەیامدا یاخود پەیوەندیکردندا بە ڕێگەی ڕووناکی یان دەنگ بە درێژای جیاواز دەرببڕێت.

مێژووی کۆدی مۆرس

لە بنەڕەتدا کارپێکەرانی تەلەگراف کۆدی مۆرسیان بۆ ئاڵوگۆرکردنی نامەکان لە ڕێگەی لێدانی کارەبایی بەکاردەهێنا وە پاش بەدەست گەیشتنیان بۆ سەر نامەی نووسینی وەریان دەگێڕا. دواتر، پەیوەندیکەرە ڕادیۆییەکان لە ڕێگەی بیستنەوە وەک زمانێکی بیستراو کۆدەکانیان وەردەگرت و دەیانگونجاند، کە ئاماژەکانی وەک خاڵ و کورتە هێڵەکانی لە خۆدەگرت کە بە ئاسانی وەردەگێڕدرێن. بەم جۆرە، کۆدی مۆرس لە ڕێگەی هەستی جۆراوجۆری مرۆڤەوە وەک ڕووناکی و بیستن دەتوانرێت بگەیەنرێت، وە ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی باش کۆدەکان دەزانن دەتوانن ئەو نامە و پەیامانە لێک بدەنەوە کە لە ڕێگەی ئەو شێوازە جیاوازانەوە پێیان گەیشتووە.

هەرچەند کۆدی مۆرس لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرچاو پشتگوێ خراوە، بە هۆکاری پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە بواری ڕێگاکانی پەیوەندیکردن. بەڵام هێشتا کارمەندەکانی هەنێک لە پیشەسازییەکان لە پیشەکانیاندا وەک بەشێک لە ڕۆڵەکانیان بەکاریدەهێنن. بە نموونە، ئەوانەی لە بواری فڕیندا کاردەکەن، وەک فڕۆکەوانەکان و ڕێنیشاندەرەکان، دەکرێت کۆدی مۆرس بۆ گواستنەوەی نامە ناسراوەکانی تایبەت بە هەر یەک لە وێستگەکان بەکاربهێنن. بە جۆرێک لە ڕێگەی یارمەتیەکانی ڕێنیشاندەری زەمینییەوە بە بەردەوامی ناسنامەی پیتی و ژمارەیی خۆیان بە شێوەی کۆدی مۆرس دەگوازنەوە. لە وێستگەکان زۆرجار گفتوگۆ ناسنامەیەکانیان لەسەر نەخشەی گەشتی ئاسمانی بە شێوەی کۆدی مۆرس دەردەکەون. نموونە ئەو مەودا زۆر بەرزە فرکوێنسییە ئاراستەکراوەی (VOR) کە بنکەکەی لە فڕۆکەخانەی مانچێستەرە کورتکراوەکەی وەک (MCT) دەردەکەوێت، ئەم ناساندنە لەسەر شەپۆلە ڕادیۆییەکان بە شێوەی کۆدی مۆرس ئەگوازرێتەوە. ئەم کردارە ڕێگە بە فڕۆکەوانەکە دەدات پشڕاست و دڵنیا بکرێتەوە کە ئەو وێستگەیەی کە بەکاریدەهێنن لە خزمەت و ئامادە باشیدایە.

هەروەها لە ساڵانی ١٨٩٠کاندا مۆرس کۆد بەکارهێنانی لە پەیوەندیکردنی ڕادیۆیی دەستی پێکرد بە باشی. کە نەدەتوانرا لەو کاتەدا بە شێوەکی باش دەنگ بگوازرێتەوە. کاتێ کۆدی مۆرس بۆ ڕادیۆ بەکارهات، خاڵەکان (dots) و کورتە هێڵەکان (dashes) بۆ دیاریکردنی زنجیرەیەک لە تۆنە کورت و درێژەکان نیشان دەدران. کە زۆرجار لە لایەن بەکارهێنەرانەوە بە (dits) و (dahs) ناودەبرێت. بە تێپەڕبوونی کات، کۆدی مۆرس وەک ئامڕازێکی گرنگ و بەسوود یارمەتیدەربوو بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی جوڵە یان قسەکردنیان هەیە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەندی ببەستن، (ئەمەش لە ڕێگەی چاویلکەی مۆرسەوە کە پشت بە کۆدی مۆرس دەبەستێت، ئامێرێکی زیرەکە لەسەر بنەمای تەکنەلۆجی IOT دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کێشەی قسەکردنیان هەیە بەتایبەت لەگەڵ نەخۆشییە دەمارییەکانی وەک ALS و PLS کە بۆ پەیوەندی بەستن یارمەتیدەریان دەبێت).

بۆچی فێری کۆدی مۆرس ببین.؟

لە کاتێکدا، کۆدی مۆرس لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا کەمێک بەناوبانگ بووە، بەڵام لە ئێستاشدا دەتوانیت چێژ لە سوودەکانی ببینیت لە کاتی فێربوونیدا. ئەمەش چەن سوودێکی:

  • پەیوەندی فریاکەوتن: کۆدی مۆرس ڕێگایەکی کارامەیە لە بارودۆخی لەناکاو بۆ پەیوەندیکردن، کاتێک دەتوانیت ئەم جۆرە نامە لەناکاوانە لە ڕێگەی گواستنەوەی ڕادیۆی هامدا بگوازیتەوە، بە هێزیکی کەم و پانتاییەکی کەمتر. لەچاو ئامڕازە دەنگییە باوەکانی تری پەیوەندیکردن. لە کاتێکدا ئەم نامانە تەنها ئەو کەسانە تێیدەگەن کە بە شێوەیەکی باش و ڕێک و پێک لە کۆدەکان دەزانن، کە ئامڕازێکی بەسوودە بۆ خزمەتکردن لە پەیوەندییە نهێنیەکان.
  • دەوڵەمەندکردنی ڕۆشنبیری: لە کاتێکدا کۆدی مۆرس چیتر بەکارهێنانی پیشەیی نییە بە هێندەی ئەوەی لە پێشتر وابوو، بەڵام فێربوونی دەتوانێت لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرەوپێشت ببات (ڕۆشنبیری لە ڕووی وشەکاری و زانست). هاندانی خۆت بۆ فێربوونی کۆدەکە دەتوانێت یارمەتیت بدات وەک چالاکییەکی دەروونی سوودی لێ وەربگریت، کە لەوانەیە توانای فێربوونت لە شارەزاییە بەسوودەکانی تر بەهێز بکات.
  • دەستکەوتی کەسی: فێربوونی شتی تازە، بە بێ گوێدان بە گرنگییەکەی، دەتوانێت وات لێبکات هەست بە بەدەستهێنانی دەسکەوتێکی کەسی و بەهێزکردنی متمانە بە تواناکانی خۆت بکەیت. لەگەڵ ئەمەشدا، فێربوونی کۆدی مۆرس یارمەتیدەر دەبێت لەوەی زیاتر هەست بە توانا و لێهاتووییەکانی خۆت بکەیت، بەشێوەیەکی گشتی ئەمەش لە بوارەکانی تری ژیانت سوودت پێدەگەیەنێت.

چۆن فێری کۆدی مۆرس ببین.؟

دەتوانیت بە ئاسانی فێری کۆدی مۆرس ببیت بە پێداچوونەوەی سەرچاوە جیاوازەکان و ڕاهێنان کردن بە ڕێگەی خۆت. ئەمەی لە خوارەوە باسدەکرێت چەند ڕێگایەکە بۆ ئەوەی لە کاتی فێربووندا ڕەچاویان بکەیت و بەکاریان بهێنیت:

١- دۆزینەوەی سەرچاوەیەکی بەسوود بۆ فێربوونی ئاماژەکان و ئەلفابێت: سەرەتا بۆ فێربوونی کۆدی مۆرس هەوڵبدە سەرچاوەیەکی دروست و بەسوود بۆ فێربوون بدۆزیتەوە. بۆ نموونه چەنەها بەرنامەی ناو موبایل و ماڵپەڕ هەن کە لە ڕێگەیانەوە دەتوانیت پێداچوونەوە بە ئاماژەکانی کۆدەکە و ئەلفابێت بکەیت. پێداچوونەوە بە هەندێک لە سەرچاوەکان بکە و دیاریبکە کە کامیان دەتوانێت باشترین خزمەتت پێ بگەیەنێت لە فێرکردنی خۆت.

٢- ئاشنابوون بە پێکهاتەکانی کۆدەکە: لەگەڵ سەرچاوەیەکی بەهێز کە بە درێژایی ڕێنماییەکان ئاماژە پێ بدات، هەوڵبدە خۆت بە پێکهاتەکانی کۆدەکە ئاشنا بکەیت. کۆدی مۆرس هێمای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، کە پێیان دەوترێت خاڵەکان (dots) و کورتە هێڵەکان (dashes) کە ئەمانیش پیتەکانی ئەلفابێت، ژمارەکان هەروەها هەندێک لە هێماکانی خاڵبەندی نیشان دەدەن. ئەمە ئەکرێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی پێکهاتەکان بناسیتەوە و لەبەریان بکەیت، لەگەڵ ئەو هێمایانەش کە بۆشاییەکانی نێوان وشەکان (spaces) نیشاندەدەن.

٣- تێگەشتن لە یاساکانی کات بۆ کۆدی مۆرس: کۆدی مۆرس بە شێوەیەکی ئاسایی یاسای پێوانەیی بۆ کات بەکاردەهێنێت، کە ڕێگە بە نامەکان دەدات کە بۆ وەرگرەکان بە شێوەیەکی ڕوون و تێگەیشتنەوە بگەن. ئەم یاسایانە دەری دەخەن کە چەن یەکەی کات لە خاڵەکان، کورتە هێڵەکان و بۆشایی نێوان وشەکان بۆ ناردنی نامەکەت پێویستە بەکاربێت. کاتێک پێکهاتەکانی کۆدەکەت ناسیەوە و لەبەرت کردن، دواتر پێویستە ئەم یاسایانە بزانیت و لێیان تێبگەیت، ئەوکات تۆ دەتوانیت دەست بکەیت بە وەرگێڕانی نامەکان بە ڕێگەی خۆت.

٤- دەست بکە بە گوێگرتن لە کۆدی مۆرس و دواتر هەوڵبدە وەرگێڕان بۆ پەیوەندییە گفتوگۆییەکان بکەیت: لەگەڵ ئەوەی ئاستی تێگەشتنت لە کۆدەکە و بەرنامە و یاساکانی تێپەڕان، دەسبکە بە گوێگرتن لە تۆمارە دەنگییەکانی بەکارهێنانی کۆدی مۆرس بۆ ئەوەی زیاتر پێی ئاشنا بیت. کۆدی مۆرس زۆرجار لە ڕێگەی پەیوەندییەکی بیستراوەوە زیاتر ئاسانترە بۆ تێگەشتن، بۆیە ئەم ستراتیجیە یارمەتیت دەدات بە شێوەیەکی ڕەوان و زیاتر کارامە فێریببیت. لەگەڵ ئەوەش کاتێک گوێدەگریت، دەتوانیت هەوڵبدەیت ئەو نامانەی کە گوێت لێ دەبێت کۆدەکانییان لاببەیت بۆ ئەوەی لە بوارەکە شارەزاتربیت ئەگەر هەرکاتێک گوێت لە پەیوەندییەکی پەخشی ڕادیۆییدا گرت.

٥- ڕاهێنانکردن لە وەرگێڕانی وشە و دەقی سادە: لەگەڵ ڕاهێنانکردن لە وەرگێڕانی پەیوەندییە بیستراوەکانی کۆدەکە، دەتوانیت هەوڵبدەیت وشە و دەقی سادە و ئاسان شیبکەیتەوە. لەگەڵ وشەی کورت و ئاسان دەست پێبکە، دواتر وردە وردە ڕێگا و شێوازەکەت بۆ ڕستە بگۆڕە. لێرەوە دەتوانیت هەوڵبدەیت وەڕگێڕان بکەیت لە دەق و نوسینەکانی ناو نامیلکە و کتێبی مناڵان، کە شێوازێکی نووسینی سادە و نائاڵۆزی بۆ گەیاندنی پەیامەکان تێدا بەکاردێت.

٦- هاوڕێیەک یان گروپێک بدۆزەرەوە بەردەوام بوون لە ڕاهێنان: دوای ئەوەی هەستت بە بڕوا بەخۆبوون کرد لە تواناییت بۆ وەڕگێران و نووسینی پەیامەکانی ناو کۆدەکە، هەوڵبدە هاوڕێیەک یان گروپێکی ئارەزوومەندانی کۆدی مۆرس بدۆزیتەوە و لەگەڵ ئەوان ڕاهێنان بە توانایی و شارەزاییەکەت بدەیت. لەوانەیە هەنێک کەس بدۆزیتەوە کە خولیایان هەیە، وەک ئارەزوومەندانی کارپێکەرانی ڕادیۆی، کە لەوانەیە خوازیاربن یارمەتیت بدەن لە تێگەشتنت بۆ کۆدەکە بەرەوپێش بچیت. لێرەوە، تۆ دەتوانیت شارەزاییەکانت بپارێزیت و هەروەها ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی لە ژینگەیەکی کرداریدا کاریان پێبکەیت.

٥ کار کە کۆدی مۆرس تیایدا بەکاردێت

لێرەدا پێنج کار دەخەینە ڕوو، گەر ویستت لە دۆزینەوەی بوارێکدا هەبوو کە بتوانیت شارەزاییەکەت لە کۆدی مۆرس تیایدا بەکاربێنیت:

١- کارپێکەری پەیوەندییەکان

تێکڕای مووچەی نەتەوەیی 29,404$ لە ساڵێکدا، ئەرکە سەرەکییەکانی، کارپێکەرانی پەیوەندییەکان زۆرجار کاردەکەن وەک نێردراوەکانی فریاکەوتن و وەڵامی پەیوەندییەکانی خەڵک دەدەنەوە دەربارەی پەرەپێدانی بارودۆخەکان بەمەش دەتوانن خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بکەن. بەمەش دەکرێت ڕۆڵێکی گرنگ لە بواری تەندروستی یان بوارەکانی تری فریاکەوتن ببینن. لە هەندێک حاڵەتدا، کۆدی مۆرس دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ کارپێکەرانی پەیوەندییەکان لە تێگەشتن یا ناردنی پەیامەکان لە نێوان ئەوان و بەکارهێنانەرەکانی تری کۆدەکە.

٢- کارپێکەری ڕادیۆیی

تێکڕای مووچەی نەتەوەیی 45,463$ لە ساڵێکدا، ئەرکە سەرەکییەکانی کارپێکەرانی ڕادیۆیی ئامێری وەک ڕادیۆ تەلەفۆنی بەکاردێنن بۆ وەرگرتن، گواستنەوە و تۆمارکردنی ئەو پەیوەندییانەی بە چەناڵەکانی پەخشکردنی گشتی، فڕۆکەکان، کەشتییەکان یان تاکەکەسیەکان لە شوێنێکی دوور دەنێردرێن. بۆ کردنی ئەمە کارپێکەرەکان لەوانەیە فێرببن چۆن ئاوێتەی ئامێرەکانی وەک ڕادیۆ و تەلەفون و ستراتیجییەکانیان کارپێبکەن. هەروەها دەتوانن کارپێکردنی ئەم ئامێرانە بپارێزن بۆ دڵنیابوون لە  پەیوەندیکردنێکی کاریگەر.

٣- چاودێری هاتوچۆی ئاسمانی

تێکڕای مووچەی نەتەوەیی 52,496$ لە ساڵێکدا، ئەرکە سەرەکییەکانی چاودێرانی هاتوچۆی ئاسمانی ئاڕاستەی گەشتی فڕۆکەکان دەکەن بە بەکارهێنانی چەندین ئامێری تایبەتی وەک ڕادار، کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی پەیوەندی کردن. کە یارمەتییان دەدات دڵنیاببنەوە لەوەی کە هەموو گەشتەکان مەودایەکی ئاسمانی دیاریکراودا سەلامەتن. هەروەها لەوانەیە تەکنەلۆجیا و ڕێگای وەک کۆدی مۆرس بۆ پەیوەندی بەستن لەگەڵ فڕۆکەوانەکان و کارمەندەکانی تری هێڵی ئاسمانی بەکاربهێنن.

٤- دەریاوان

تێکڕای مووچەی نەتەوەیی 60,872$ لە ساڵێکدا، ئەرکە سەرەکییەکانی دەریاوانەکان بەرپرسیارن لە کارپێکردن و پاراستنی کەشتییەکان، بەلەمەکان و جۆرەکانی تری ئامێرەکانی گواستنەوەی دەریایی. کە لەوانەیە چاودێری باردۆخی ئاو بکەن، مەترسییەکان هەڵبسەنگێنن، پەیوەندی بکەن دەربارەی بابەتەکانی گەڕان و بەڕێوەبردنی بار. لەوانەیە دەریاوانەکان پەیوەندی ببەستن لەگەڵ دەریاوانەکانی تر یاخود ئەوانەی لەسەر وشکانین لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆدی مۆرس یان ڕێگاکانی تری پەیوەندی کردن.

٥- فڕۆکەوان

تێکڕای مووچەی نەتەوەیی 88,426$ لە ساڵێکدا، ئەرکە سەرەکییەکانی فڕۆکەوانەکان کارپێکەری ئامێرەکانی گواستنەوەی ئاسمانین، وەکو فڕۆکەکان و هەلیکۆپتەرەکان. ئەم پسپۆڕانە سەرپەرشتی پلانەکانی فڕین دەکەن، پشکنینی چاککردنەوە ئەنجام دەدەن و ئامێرەکانی گەڕان بەکاردەهێنن. بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گەشتەکان، لەوانەیە لە پەیوەندی بەردەوامدا بمێننەوە لەگەڵ کۆنترۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی.


سەرچاوەکان



39 بینین