هۆکار و چارەسەرییەکانی گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد (گۆیتەر)

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-04-22-20:16:00 - کۆدی بابەت: 12640
هۆکار و چارەسەرییەکانی گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد (گۆیتەر)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکار و چارەسەرییەکانی گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد (بە ئینگلیزی: Cause  and treatment of thyroid enlargment، بە عەرەبی: سبب و علاج تضخم الغدة الدرقية) ژمارەیەک هۆکار کە کاردەکەنە سەر فەرمان و گەشەی ڕژێنی پەریزاد دەتوانن ببنە هۆی گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد کە نەخۆشی گۆیتەریشی پێدەوترێت. گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد واتا بە شێوەیەکی ناڕێک گەشەی ڕژێنەکە و ئەمەش بە شێوەی هەڵئاوسانی مل دەردەکەوێت.

هۆکارەکان

کەمی یۆد 
یۆد ماددەیەکی خۆراکی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی سایرۆید. ئەگەر کەسێک نەتوانێت بڕی پێویستی هۆرمۆنەکە لە خۆراکەوە وەربگرێت، ڕێژی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی سایرۆیدی کەم دەکەن. بەمەش پلی پێشەوەی ژێر مێشکە ڕژێن هاندەری زیاتر دەنێرێت بۆ ڕژێنی سایرۆید بۆ ئەوەی بڕێکی زیاتری هۆرمۆنەکانی سایرۆید بەرهەمبهێنن. لە ئەنجامی زیادبوونی هاندان و ڕاگەیاندنەکان ڕژێنە قەبارەی گەورەتر دەبێت.

نەخۆشی هاشیمۆتۆ
نەخۆشی هاشیمۆتۆ خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکەیە، کە بەهۆی هێرش و پەلاماری بەرگرییە کۆئەندامەوەیە بۆ سەر شانە و ئەندانە تەندروستەکانی جەستە. ڕژێنی تێکشکاوی سایرۆید ناتوانێت بڕی پێویستی هۆرمۆنەکانی بەرهەم بهێنێت. کاتێک پلی پێشەوەی ڕژێنەکە ئەم کەمبوونەوەی هۆرمۆنەکان دیاریدەکات، هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی سایرۆید دەدات بە زیاتر هاندانی ڕژێنەکە، بەمەش ڕژێنەکە دەکرێت قەبارەی خۆی زیاتر گەورەتر ببێت.

نەخۆشی گرەیڤ
نەخۆشی گرەیڤ جۆرێکی تری خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکانە کە ڕوودەدات بەهۆی بەرهەمهێنانی دژەتەنی دژی هۆرمۆنی هاندەری سایرۆید لە لایەن بەرگرییە کۆئەندامەوە. ئەم دژەتەنە هانی سایرۆید دەدات تا زیاتر هۆرمۆنەکانی بەرهەمبهێنێت و ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی زیاتر گەورەبوونی ڕژێنەکە. 

گرێی سایرۆید
گرێ گەشەی ناسروشتی و ناڕێکی خانەکانی سایرۆیدە، دەکرێت کەسێک گرێیەک یان زیاتر لە گرێیەکی هەبێت. هۆکاری گرێ دروستبوون دیار و ڕوون نییە، بەڵام لەوانەیە لێرەدا کۆمەڵێک هۆکار هەبن لەوانە بۆماوە، ژەمە خۆراک، ژینگە و شێوازی ژیان کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر دروستبوونی گرێ هەبێت، هەروەها دەکرێت گرێ سایرۆیدییەکان شێرپەنجەیی نەبن.

شێرپەنجەی سایرۆید
شێرپەنجەی سایرۆید کەمتر بڵاوە لە چاو جۆرەکانی تری شێرپەنجە، وە بە گشتی قابیلی چارەسەرکردنە. نزیکەی لە  سەدا پێنجی ئەو کەسانەی گرێی سایرۆیدیان هەیە گرێکانیان پاک نین و شێرپەنجەیین.

دووگیانی
ئەو هۆرمۆنەی لە ماوەی دووگیانی دا دروست دەبێت هۆرمۆنی (HCG)، لەوانە هۆکاربن بۆ زیاتر چالاکبوونی ڕژێنی سایرۆید و گەورەبوونی. 

هەوکردنی ڕژێنی سایرۆید
هەوکردنی ڕژێنی سایرۆید کۆمەڵێک هۆکاری هەیە لەوانە، دەکرێت بە هۆی خۆییە بەرگرییەوە بێت، دەرمان کردن هەوکردنی ڤایرۆسی یاخود هەوکردنی بەکترییەوە بێت. هەوکردنی ڕژێنی سایرۆید دەکرێت ببێتە هۆی غودەی چالاک یانیش غودەی کەم چالاک.

چارەسەر کردن

چارەسەری گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد دەوەستێتە سەر قەبارەی گەورەبوونەکە، نیشانە و لێکەوتەکانی ئەگەر قەبارەی گۆیتەرەکە یاخود بڵێین گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد بچووک بوو لەگەڵیشیدا فەرمانەکانی سایرۆید بێ کێشە بوون، لەوانەیە پزیشکەکەت داوای چاوەڕێکردنت لێ بکات لەگەڵ پشکنینی بەردەوام. دیارترین چارەسەرییەکان بریتییە لە:

١- دەرمان پێدان

دەرمان پێدان بۆ گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد لە یەکێک لەم ڕێگایانەوە دەبێت:

  • بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان، لە غودەی کەم چالاک بە شوێنگرتنەوەی هۆرمۆنەکان چارەسەر دەکرێت. دەرمانی levothyroxine بەکاردەهێنرێت بۆ شوێنگرتنەوەی T-4 و لە ئەنجامدا پلی پێشەوەی ژێر مێشکە ڕژێن بڕێکی کەمتری هۆرمۆنی هاندەری سایرۆید TSH بەرهەم دەهێنن. هەروەها دەرمانی liothyronine وەک شوێنگرەوەی T-3 پێناسەکراوە. ئەم دەرمانانە لەوانەیە ببنە هۆی بچووکبوونەوەی قەبارەی گۆیتەر واتا ئەو گەورەبوونەوەی لە ڕژێنەکەدا دروستبووە بچووک دەبێتەوە.
  • بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان، لە غودەی چالاکدا دەرمانی دژی هۆرمۆنەکەی پێدەدەرێت واتا دژی هۆرمۆنی هاندەری سایرۆید کە ڕێگە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکە دەگرێت. باوترین ئەو دەرمانانەی بەکاردەهێنرێن methimazole، کە دەکرێت بەم هۆکارە قەبارەی گەورەبوونەکە بچووکببێتەوە بگەڕێتەوە قەبارەی ئاسایی خۆی.
  • بۆ ڕێگرتن لە چالاکی هۆرمۆنەکان، پزیشکەکەت لەوانەیە دەرمانێک بۆ دابنات کە پێیدەوترێت ڕێگریکەری بێتا beta blocker بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی غودەی چالاک. ئەم دەرمانانە بریتین کە atenolol، metoprolol و هتد، دەتوانن ڕێ لە زۆربوونی هۆرمۆنەکە و چالاکییەکانی بگرن و نیشانەکانی کەم بکەنەوە.
  • بۆ کۆنترۆڵکردنی ئازار، ئەگەر هەوکردنی ڕژێنەکە بووە هۆی ئازار، ئەوە بە زۆری بە پێدانی ئەسپرین چارەسەر دەکرێت لەگەڵ ناپرۆکسین و ئایبوپرۆڤین یان ئازار لابەرەکانی دیکە. ئازاری توند و سەخت لەوانەیە بە پێدانی ستیرۆید کە جۆرێکی دەرمانە چارەسەر بکرێت.

٢- نەشتەرکاری

نەشتەرکاری جۆرێکی تری چارەسەرییە و  لەوانەیە پێویست بکات بۆ لابردنی بەشێک یاخود هەموو ڕژێنی سایرۆید. لابردنی سایرۆید دەکرێت وەک چارەسەرییەکی گەورەبوونی ڕژێنی پەریزاد بەکاربهێنرێت بەتایبەت لەگەڵ ئەم دۆخانەدا:

لەوانەیە لەو کاتەدا پێویست بکات شوێنگرەوەی هۆرمۆنی سایرۆید وەربگریت بە پێی بڕی لابردن لە ڕژێنی سایرۆید.

٣- چارەسەرکردن بە تیشکە چالاکی یۆد

تیشکە چالاکی یۆد وەک چارەسەرییەک بۆ غودەی چالاک بەکاردێت وەرگرتنی بڕی یۆدی تیشکە چالاک لەلایەن ڕژێنەکە، کە دەبێتە هۆی تێکشکاندنی خانەکانی ڕژێنی سایرۆید. چارەسەرییەکە ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی هۆرمۆنەکانی سایرۆید و کەمکردنەوەی قەبارەی گۆیتەر. هەربۆیە لەگەڵ نەشتەرکاریدا لەوانەیە پێویست بە وەرگرتنی شوێنگرەوەی هۆرمۆنی سایرۆید بکات بۆ مانەوەی لە ئاستی ئاسایی و سروشتی هۆرمۆنەکە.

شێوازی ژیان 

جەستەت بڕی یۆد لە خۆراکەوە وەردەگرێت. پێشنیار وایە ڕۆژانە بڕی ١٥٠ مایکرۆگرام لە یۆد وەربگیرێت. لەکاتێکدا کەوچکە چایەک بە نزیکەیی ٢٥٠ مایکرۆگرامی خوێی تێدایە. ئەو خۆراکانەی یۆدیان تێدایە وەک:

  • ماسی 
  • گژوگیا لە چەشنی قەوزە
  • شیرەمەنییەکان
  • پاقلەمەنییەکان

زۆربەی خەڵکی دەتوانن بڕی یۆد لە خۆراکی تەندروستەوە وەربگرن. بڕی زۆری یۆد لە ژەمە خۆراکییەکان بەهەمان شێوە دەتوانێت گرفت بۆ ڕژێنی سایرۆید دروست بکات.


سەرچاوەکان



53 بینین